Red Purple Black

دیموکراسی لەهەرێمی کوردستاندا ... جەمال فەتاح

PDFPrintE-mail

ئەمڕۆ ڕۆژی٣٠/١٢/٢٠١١پەرلەمانی کوردستان وەزیری ناخۆی هەرێمی کوردستان جەنابی کاك کەریم سنجاری بانگهێستی پەرلەمانکرد بۆوەڵام دانەوەی پرسیارەکانی ئەندامانی پەرلەمان لەمەڕ ڕوداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان، پاش پرسیارگەلێکی زۆر لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوەو وەڵام دانەوەی پێویست لەلایەن جەنابی وەزیری ناوخۆوە، حمەسەعید حمەعەلی ناسراو بەسەعای کۆڵانەباریک کە ئەندامی پەرلەمانە لەسەر لیستی یەكگرتوی ئیسلامی وتی بارەگای یەکگرتوی ئیسلامی وگۆڕان سوتێنراوە دەبوو تۆ واتە وەزیری ناوخۆ دەستت لەکار بکێشایەتەوە، دیارە وەزیری ناوخۆ وەڵامی پێویستی بۆ ئەو پرسیارەش دایەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە هەموئۆپۆزیسیۆن بەگشتی ویەکگرتوی ئیسلامی بەتایبەتەتی هەردەم باس لەوەدەکەن کە لەکوردستاندا دیموکراسییەت بوونی نییە، من لێرەدا سەرنجی هەموخوێنەران وبەتایبەتی ئەوانەمان کە لە ئەوروپاین بۆئەم ڕاستانەی لای خوارەڕادەکێشم لەدیموکراسییەتی جیهان بەگشتی وئەوروپا بەتایبەتی شارەزاییمان هەیە، بۆنمونە من لەوڵاتی بەریتانیام کە بنەماکانی دیموکراسی لەووڵاتە سەری هەڵداوەلەپاش دادگایی کردنەکەی سوقرات، ساڵی پار لەبەر زیادکردنی پارەی خوێندنی قوتابیانی زانکۆ قوتابیان خۆپیشاندانێکیان سازکردلەشاری لەندەن خۆپیشاندانەکە کە بەپۆلیس دەورەدرابوو چونە نزیکی ماڵی مەلیکەی بەریتانیا لەوکاتەدا کوڕەکەی مەلیکەی بەریتانیاوهاوسەرەکەی بەئۆتۆمۆبێلەکەیانەوە بەنزیکی خۆپیشاندانەکەدا تێپەڕیان کردبوو قوتابییەك بەردێکی لەئۆتۆمۆبێلەکەیاندابوو لەوکاتەدا پۆلیس هەمو قوتابییەخۆپیشاندەرەکانی دایە بەر داروشەقو تێهەڵدان وچەندین کەسیان لی نێرانەنەخۆشخانەو یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا ئەوقوتابییەش کە بەردی گرتە ئوتۆمۆبێلەکەیان. . . . هەروەها لەکاتی ئاژاوەگێڕی ئەم دواییانەی بەریتانیا هەمولایەك شاهیدبوون کە چۆن پۆلیس ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران دەبوویەوەو بەقورسترین شێوە لێیان دەدراو بەرپەرچیان دەدرایەوە ودەست گیر دەکران لەئەنجامدا نزیکی ٢٠٠٠ دوهەزارکەس دەستگیرکران ولەپاش دادگایی کردنیان لە ٥ ساڵ سزای زیندانییەوە بۆخوارە بەسەریاندا سەپێنرا، کاتێك پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر ئەو کێشەو خۆپیشاندانە کۆبوونەوە بەئۆپۆزیسیۆن ودەسەڵاتەوە دەنگیان دا بۆسزادانی ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندانیان کردووەوبەئاژاوەگێڕناویان بردن، وەهیچ سەعایەکی کۆڵانەباریک هەڵنەستایەوە بڵێت دەبێت وەزیری ناوخۆ دەست لەکار بکێشێتەوە، لەلایەکیتر هەمویەکگرتوی ئیسلامی بەسەعای کۆڵانە باریکیشەوە نەدڵۆپە خوێنێک ونەدڵۆپە ئارەقێکیان نەڕشتووە لە پێناوی کوردو مافەڕەواکانیدا بەڵام بەشاهیدی هەموکورد کەریم سنجاری بەقەد هەموتوکی سەری سەعای کۆڵانەباریك شەوسەرمای بووە بۆکورد کەچی سەعا لەپێش کەریم سنجاریدا حدەت ئەیگرێت ودەڵێت دەبێت تۆ دەست لەکار بکێشیتەوە، دەشڵێن لە کوردستاندا دیموکراسی نییە؟؟!!

  ٣٠/١٢/٢٠١١


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.