Skip to content
You are here:
یاداشت ...خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا لە ئةمريكا، بریتانیا، ئوستراليا، ماليزيا، ميسر PDF Print E-mail
Written by Administrator   
Monday, 14 May 2012 11:19

بەڕێزان / سەرۆکی هەرێم،

سەرۆکی پەرلەمان

سەرۆکی حکومەت، پەرلەمانتارە بەڕێزەکان، وەزیرەکانی حکومەت

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان

کەناڵەکانی راگەیاندن 

   

بەڕێزان سەیری رۆتینەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بکەن کە کارە بێسەروبەرەکانیان چۆن وایانکردووە خوێندکارانی تواناسازی لە ئەمریکا، بریتانیا، ئوسترالیا، مالیزیا، میسر و ئەوروپا ئەوەندەی خەریکی ئیمەیل و ئیمەیلکاریی بێ ئەنجامبن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی و خەریکی خەمخواردنبن بۆ پارە قەرزکردن و بژێوی خۆیان و مناڵەکانیان ئەوەندە ئاگایان لە خوێندنەکانیان نەماوە، زۆر کارێکی مەترسیدارە کە پەرلەمان و حکومەت و راگەیاندنەکان خۆیان بێخەبەرو بێ ئاگا کردووە لەو رۆتینەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، خوێندکاران لە ساڵی پارەوە و بەشێکیش لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵ مامەڵەکانیان پێشکەشکردوە و يان وەکیلەکانیان یان ئیمەیلیان ناردوە کەچی وەزارەت وەڵامی ئیمەیلەکانیان نادەنەوە و فایل و معامەلاتی بەشێک لە قوتابی و خوێندکارەکانیشيان ونکردووە.باشە بۆ؟ ئەوە گوایە بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی خەڵکی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەی ئەمریکی و بەریتانی بەڕێوەی ئەبەن ئنجا وایە ئەی ئەبێ وەزارەتەکانی تری هەرێم چ وێرانەیەک بن ؟.

سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی پەرلەمان،  کەناڵەکانی راگەیاندن، پەرلەمانتارە بەڕێزەکان، وەزیرەکانی تری حکومەت

تکایە جوڵەیەک بکەن و هەنگاوێک بنێن باشکردنی ئەم وەزعە، ئیتر ئەم ئەم ناهەقیەی تواناسازی و فەرمانبەرو بەرپرسەکانیان بەرامبەر خوێندکارانی تواناسازی بوەستێنن، ئەوان ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاریان هەیە بە هەموویان ناتوانن ئیشی دوو هەزار خوێندکار بەڕێوەبەرن ئەی باشە بۆ لە ئەمریکا، بریتانیا، ئوسترالیا دوو فەرمانبەر رۆژانە ئیشی سەدان خەڵک بەڕێوە ئەبات ؟ بە قەناعەتی ئێمە خوێندکارێکی ماستەر کە ئێستا لەم وڵاتانە دەخوێنێت یاخود تاكه فەرمانبەرێکی دڵسۆزی هەر فەرمانگەیەکی تر دەتوانێت لە ماوەی مانگێک و دوو مانگدا ئیشوکاری 2 هەزار خوێندکار جێبەجێ بکات، بەڵام ئەم فەرمانگەیە بەو هەموو کارمەندەوە ناتوانێت لە ماوەی 6 مانگ و حەوت مانگدا کاری ئەو خوێندکارانە بکات.

لە بنەڕەتا نە ئەبوایە ئەم بەرنامەیەی تواناسازی رابگەیەنرایە کە ئێوە ناتوانن بەڕێوەی بەرن، نە ئەبوایە ئەو خەڵکە بە وەعدی ناڕاست رەوانەی دەرەوە بکەن چونکە کاری لەمجۆرە هەرچەندە قورسیش نییە بەڵام خەڵکی بە توانای ئەوێت، ئەو بەڕێوەبەرایەتیە نە خەڵکی بە توانای تیایە و نە لە ئاست ئەم ئەرکەیە، نەک هەر ئەوە بەڵکو تاقەتی ئەوەیان نیە وەڵامی ئیمەیلێکیش بەنەوە     .

بە دڵنییایەوە ئەگەر ئەو خوێندکارانەی لە زیاتر لە 30000 دۆلاریان نەدایە بە کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمیەکانیان ئێستا هەمویان ئەگەڕانەوە کوردستان و خۆیان نەجات ئەدا لە دەست پاڕانەوە لە کارمەند و بەڕێوەبەرەکانی تواناسازی کە درێغی ناکەن لەوەی بە واستە کاری هەندێک بە رێکو پێکی بکەن و خێرا ناویان بخەنە ناو لیستەکان بۆ پارە وەرگرتن و کارئاسانیی تریش     .

تکایە سنورێک دابنێن بۆ ئەم بارودۆخە نالەبارە ئیتر خوێندکاران گەیشتۆتە بینە قاقایان و ژمارەیەکیشیان بڕیاریانداوە بە یەکجاری وازبێنن و بگەڕێنەوە و هەندێکیشیان لە ئوسترالیا و بریتانیا و ئەمریکا ئەگەڕێنەوە تەنها بۆ ئەوەی بچنە وەزارەت لە هەولێر بۆ ئەوەی خۆیان بە دوای کارەکانیانا بڕۆن، ئەمە باسی ئەوەش ناکەین کە بەشێک لە خوێندکاران لە چی بارێکی نالەباردان و خەریکی ئیشکردنن لە پاڵ خوێندنەکانیان     .

رۆژی 10ی مانگە وەزارەت دوای پێنج مانگ و نیو دواکەوتن، لیستێکی 310 کەسی راگەیاند بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی ئەمساڵ بەڵام سەرباری ئەوەش هەر لە پەیجەکەی خۆیان سەدان خوێندکار و قوتابی تر ناویان تۆمارکردوە کە ناویان نەهاتۆتەوە، چونکە ئیشکردن لەو بەڕێوەبەرایەتیەی تواناسازی بە میزاجە و هەر خوێندکارێکی تواناسازی کە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەی کردبێت لە نێو وەزارەت باش ئەزانێت چۆن فەرمانبەرەکان و بەڕێوەبەر و راوێژکارەکانی خۆیان ئەدزنەوە لێیان و وەڵامی کەس نادەنەوە مەگەر بە واسیتە نەبێت.قوتابی و خوێندکاران ترسی ئەوەشیانە ساڵانی داهاتووش بە هەمان شێوەی ئەمساڵ کارەکان دوابکەون و رۆتین زیانیان لێبات .

 

ئەگەر بە ئەرک نەبێت تەنها سەیرێکی سایتەکان و لەوەش ئاسانتر تەنها سەیرێکی کۆمێنتەکانی سەر پەیجی فەرمی تواناسازی بکەن پێش ئەوەی بیانسڕنەوە کە ئەمەیە  :

http://www.facebook.com/pages/HCDP-Team/188999261183694

 

بۆ ئەوەی باشتر لە واقیعەکە تێبگەن و بزانن قوتابیان و خوێنکاران چ کۆمێنێتیک ئەنووسن و چی ئەڵێن وچیان بەسەر هاتوە.

ئێمە هەموومان پەنامان بۆ ئێوە بردوە و بێدەنگبوونی پەرلەمان و حکومەت و کەناڵەکانی میدیا لەم دیاردەیە بێئومێدبونی تەواوی قوتابی و خوێندکارەکانە

   

خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا لە ئةمريكا، بریتانیا، ئوستراليا، ماليزيا، ميسر

بەرنامەی تواناسازی (خولی یەک و دوو)

   


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.