Skip to content
You are here:
دایکێکی دیل ناتوانێت کۆرپه یه کی ئازاد په روه رده بکات ..خدرزوحاك PDF Print E-mail
Written by Administrator   
Saturday, 14 January 2012 20:46

توندوتیژی کۆمه ڵایه تی له کۆمه ڵگای کوردی دا به   شێکه له داب ونه ریتی کۆمه ڵایه تی ووه ك داب ونه ریتێکی زاڵ به ده رده که وێت، به   تایبه ت تووندوتیژی دژ به ژنان به ناوی شه ره ف وناموسه وه که دیاره ئه م دوو ووشه   یه له فه رهه نگی کوردی دا بوونیان نه بووه ومانالێکدانه وه که شی له زمانی کوردی   دا نیه، به و واتایه ی ووشه ی شه ره ف که رامه ت ناموس له بنچینه دا عه ره بین وله  که لتووری عه ره بی وبه داوه تی عه ره بی یه وه به دیاری بۆمان هاتوون وتێکه ڵاوی که لتوری کوردی بوون، به تایبه ت به سوك سه یرکردنی ژن یان باشتر وایه بڵێن مێینه به شێکه له عه قڵیه تی به داوه تی عه ره ب وتێکه ڵاوبوون به که لتووری ئیسلام وله وێشه وه تێکه ڵاو به که لتوری کورد بووه، هه رچه نده ئاینه کانی تری وه ك یه هودیه تیش تێڕوانینێکی باشتریان نه بووه بۆ ژن، یه هودیه کانیش وه ك ئاین ژنیان به سوك سه یرکردووه وبه که میان زانیوه ته نانه ت به رده باران کردنی ژنان له لای یه هودیه کانه وه سه ری هه ڵداوه به م شێوه یه ش ژنیان کوشتووه به ناوی داوێن پیسی یه وه، به م شێوه یه پایه ی ژن له زۆرینه ی ئاینه کاندا به که م دانراوه و به بێ ڕێزی سه یری کراوه به تایبه ت له وکاته ی که پیاو سالارو خاوه ندارێتی تایبه تی ژنی گرتۆته ئه ستۆ وده سه ڵاتی خۆی سه پاندووه به سه ر ژنداوبه رده وام چاوترسێنی کردووه، ئه م چاوترساندنه ی ژن بووه ته به شێك له که لتووری زاڵی نه ته وه کان ونه وه به نه وه پارێزگاریان له وداب ونه ریتانه کردووه تابه ئه مڕۆمان ئه گات.

له ئه مڕۆدا کێشه ی ژنان له کۆمه ڵگا دواکه وتووه کاندا زیاتره ومه ترسی دارتره، به تایبه ت له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست و ووڵاته ئیسلامیه کاندا، وه نه بێت له کۆمه ڵگا پێشکه وتووه کاندا ژن کێشه یان نه بێت وڕووبه ڕووی تووندوتیژی نه بنه وه وه یان سوکایه تیان پێنه کرێت به پێچه وانه وه هه تاکوئێستاش له کۆمه ڵگا پێشکه وتووه کاندا کێشه ی ژنان بن بڕنه کراوه به ڵام ئه وه نده ی کێشه ی ژنانی کۆمه ڵگا دواکه وتووه کان مه ترسی دار نیه به تایبه ت له کۆمه ڵگا پێشکه وتووه کاندا په یوه ندیه کان زۆرجیاوازن وژنان که متر ڕووبه ڕووی مه ترسی کوشتن وجه سته ی ئه بنه وه وتووندوتیژی به شێك نیه له که لتوری کۆمه ڵگا ویه کێك نیه له که لتووره زاڵه کان وژنان به ناوی شه ره فه وه ناکوژرێن، ئه گه ر بشکوژرێن ئه وا ئه وژنانه ن به هۆی کۆچ کردنه وه له ووڵاته دواکه وتووه کاندا هاتوون وبه شێکن له وکه لتووره ڕۆژهه ڵاتی وئیسلامیه .

زۆر جار باس له وکێشه کۆمه ڵایه تی یه ئه کرێت به تایبه ت له کوردستاندا وچه ندان ڕێکخراوی مه ده نی له هه وڵ دان بۆ بن بڕکردنی ئه وکێشه یه وله هه مان کاتدا په رله مانی کوردستان یاسای تایبه تی سه باره ت به تووندوتیژی دژ به ژنان ومنداڵان په سه ند کردووه، لێره دابه پێویستی ده زانم چه ند سه رنجێ بخه مه ڕوو سه باره ت به وڕێگه چاره یانه ی که ڕێکخراوه مه ده نیه کان به تایبه ت ڕێکخراوی ژنان ئه یگرنه به ر، سه باره ت به یاسای دژ به توندووتیژی کۆمه ڵایه تی من ڕه خنه ی خۆمم گرتووه وله زنجیره ووتارێکدا ئه وڕه خنه یه م بڵاوکرده وه هه ربۆیه نامه وێت باس له ویاسایه بکه م چونکه به بڕوای من به یاسایه کی مردوو چاره سه ری کێشه ی ژنان ناکرێت، ته نها لێره دا باس له ڕێکخراوی ژنان ئه که م که خۆیان به میراتگرو فریشته ی فریادڕه سی ژنان ئه زانن وله هه وڵی چاره سه ری کێشه ی ژنانن، بێگومان هه ر ڕێکخراوه وه وبه دیدی خۆی ئه ڕوانێته کێشه ی ژن وبه پێ ئایدۆلۆژیای سیاسی حیزبی هه وڵ ئه دات کێشه که چاره سه ربکات، له هه موشی سه یرتر ئه وه یه هه وڵ ئه ده ن کێشه که له ناوه ڕاست دا باس بکه ن وبه شێك له هۆکاره کان بخه نه بن به ڕه وباسیان لێوه نه که ن، ئه م په رده پۆش کردنه یه کێکه له خه سڵه ته کانی ڕێکخراوی مه ده نی وسیاسی کوردی که به رده وام ئه وهه ڵوێسته یان بووه وکێشه کان چ سیاسی بن یان ئابوری وه یان کۆمه ڵایه تی هتد هه وڵ ده ده ن به شێك له کێشانه په رده پۆش بکه ن به تایبه ت کاتێ هه ست ده که ن باسکردنی زیانی سیاسی به دواوه یه وله سۆزی هه ندێ که س ئه دات، ئه وپه رده پۆش کردنه له چاره سه ره که ی نێوان شیعه وسنه ئه چێت هه رئه وه ش وای کردووه هه موو کێشه جۆربه جۆره کانی کۆمه ڵگای کوردی وعراقی وڕۆژهه ڵاتی وئیسلامی به بێ چاره سه ری بمێنه وه له وکاته ی که ناوێرن وه یان ناتوانن وه یان نایانه وێت خۆیانی لێبده ن ئه وکاته زیانه کانی زیاتر ئه بێت له سوده کانی، ڕوونتر بڵێم زۆرینه ی ڕێکخراوه کان به ڕێنمای پیاوه سیاسی وحیزبه سیاسی یه کان کارده که ن وبه رنامه ی کاری ڕێکخراوه کانیان بۆ ئه نه خشێنن وله به رنامه ی کاری حیزبیش دا گرنی پێ ئه ده ن وبانگه وازو پروپاگه نده ی بۆ ئه که ن، ئه مه ش وای کردووه تادێت کێشه که زیاتر ته شه نه ئه ستێنێ ومه ترسی دارتر ئه بێت .

زۆر له فریشته فریادڕه سه کانی ژنان وای بۆ چوون چاره سه ر له وه دایه که ژنان شان به شانی پیاوان کاربکه ن وبه مه ش ژن وپیاو نێرومێ له به رامبه ریه کتری دا یه کسان ئه بن، ئه م جۆره چاره سه ریه به شێکی تره له تووندوتیژی دژ به ژنان به تایبه ت زیادکردنی ئه رکی سه رشانیان وقورس کردنی باری ژیانیان به وه ی جگه له وه ی که ژن دایکه وکه یبانوویه وئه بێت بژێوی ژیانی خۆشی په یدابکات له هه مان کاتدا که پیاو ته نها بژێوی ژیان که وتۆته ئه ستۆی، به بێ کارکردنی ئه وڕێکخراوه مه ده نیانه له بواری یاساکانی ده وڵه تی داو هه ڵوه شاندنه وه ی به شێك له ویاسایانه ی که سوکایه تی یه بۆ ژنان وژن به که م سه یر ده کات له وانه ماره بڕینی چوارژن له پیاوێك وبه شاهیددانانی دووژن به رامبه ر پیاوێك وبه شی پیاوێك له میرات هێنده ی به شی دووژنه وماره نه بڕینی ژنان به بێ وه لی ئه مریان وبڕیارنه دانی ژن له داواکاری وبڕیاره چاره نووس سازه کانی که بریتین له ژیان ومردنی گۆڕینه وه یان به ناوی ژن به ژن وگه وره به بچوکه و بن پشك کردن وله بری خوێن دان ودواسوکایه تیش به جاش ماره کردنی ئه وه هه رخواڕه حمی کردووه ئێمه ی کورد زۆرینه مان سننه ین ئه گه رنا سیغه شی ئه هاته سه ر هه رباشه ژنان له سیغه ڕزگاریان بووه .

گۆڕینی ئه ویاسایانه له ناو ده ستووری وڵات ویاساکانی ڕه گه زنامه وشارستانیه ت کارێکی ئه وه نده سانا نیه به تایبه ت له وکاته ی که ئاینی ئیسلام بنچینه یه که بۆ داڕشتنی یاساکان وناکرێت یاسایه ك ده ربچێت دژ به بنه ماکانی ئاینی ئیسلام بێت، ئه وه یه کێکه له کێشه گرنگه کانی ژنان به تایبه ت ناکرێت ئه ویاسایانه هه ڵبوه شێنرێنه وه ئه گه ر ئه وبه نده ده ستووریه هه ڵنه وه شێنته وه، هه ڵوه شاندنه وه ی ئه وبه نده ده ستووریه کارێکی یه کجار گرانه وکه س ناتوانێت ئه وگرنتیه بدات، هه موو ئه وکێشه کۆمه ڵایه تی یه وتووندوتیژی دژ به ژنان له وئاینه وه سه رچاوه ی گرتووه وهۆکارێکی بنچینه یشه بۆ دواکه وتنی کۆمه ڵگا له بواری سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی وڕۆشنبیری وهتد ئه وه ش وای کردووه به شێکی زۆری کۆمه ڵگای کوردی ئه وکه لتوره به پیرۆز بزانێت له کاتێکدا که لتوور به شێکه له داهێنانی مرۆڤ وبه رده وامیش له گۆڕاندایه وبریتیه له وپه یوه ندیه کۆمه ڵایه تی وبه رهه م هێنانه ی له نێوان تاکه کانی کۆمه ڵگای کوردی دا هه یه، هه رئه مه شه وای کردووه که داگیرکه رانی کوردستان به رده وام له هه وڵ دابوون کۆمه ڵگای کوردی له شێوه ی کۆمه ڵگایه کی خێڵه کی وده ره به گایه تی دواکه وتوودا بهێڵنه وه تا په یوه ندیه کۆمه ڵایه تی وبه رهه م هێنان ئاڵ وگۆڕیان به سه ردانه یه ت وبه هه مان که لتووره دواکه وتووه که ی خۆی بمێنێته وه، بێگومانم زۆرێك له ومه به سته م تێناگه ن ونازانن من باسی چی ئه که م هه ربۆیه ناچارم بڵێم کاتێ باس له ژێرخان وسه رخانی کۆمه ڵگا ده کرێت ئه بێت باری سیاسی وئابوری ئه وکۆمه ڵگایه له به رچاوبگرین به تایبه ت ئابوری بڕبڕه ی پشتی پێشکه وتنه، که ئه ڵێم ئابوری مه به ستم پاره نیه چونکه دوار یان پارهژ نابێته سه رمایه ئه گه ربه رهه م نه هێنێت که واته ئه وه ی هه یه له کوردستاندا وه ك لایه نی ئابوری بریتیه له بازرگانی وبه رهه م هێنان له وهه رێمه دا سفره هه رئه مه شه وای کردووه که سه رخان وژێرخانی کۆمه ڵگا به هه مان شێوه خێڵه کی وده ره به گایه تیه که ی خۆی بمێنێته وه وئاڵ وگۆڕنه کرێت له وکه لتووره زاڵانه ی که عه قڵیه تی پیاوی کوردی لێ پێك هاتووه به وه ی ژن مایه ی سوکایه تی پیاوه وسه ره ف له ناوگه ڵی ژناندایه .

کاتێکیش ڕه خنه له ڕێکخراوی ژنان ئه گرم مه به سته که م ئه وه یه ئه وان ئه بێت به ڕاست گۆیانه نوێنه رایه تی ژنی کورد بکه ن به بێ کاریگه ری ئایدۆلۆژیای سیاسی وحیزبی وکێشه که وه ك خۆی بناسن وهه موو هۆکاره کان هه ڵ بسه نگێنن به تایبه ت بواری سیاسی وئابوری وئابوری سیاسی کوردستان وئاین ئه وه وه هۆکاری درێژه کێشانی ئه م کێشه ئینسانیه یه وبه پینه وبه ڕۆ چاره سه رناکرێت باشتریش وایه له ئاماری تووندوتیژی دژ به ژنان وورد ببنه وه له ساڵی ٢٠١١دا ئه وکات ئه توانن باشتر ڕه وشی ژنان هه ڵبسه نگێنن له هه مان کاتدا کێشه ی ژنان وه ك کێشه یه کی ئینسانی سه یربکه ن وبیناسێنن، جیهانی لێ ئاگاداربکه نه وه به بڕوای من ناکرێت دایکێکی دیل کۆرپه یه کی ئازاد په روه رده بکات ئازاد بوونی ژنان له ئازاد بونی پیاودایه ئه وه پیاوه عه قڵی ئازاد نیه وژن به سوک ئه زانێت .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.