با باشووری كوردستان، ببێته سه ره تایه ك بۆ هه وێن كردنی ناسنامه ی سیاسیی كورد! ... عه زیز شێخانی

 

13-05-2011 05:14

با باشووری كوردستان، ببێته سه ره تایه ك بۆ هه وێن كردنی ناسنامه ی سیاسیی كورد! ... عه زیز شێخانی

خوێنه ری ئازیز

پاش تێك ڕووخانی قه ڵای سته م، له ساڵی 2003 زایینی دا، سه ر ئه نجام داهاتوویی عێراق زیاتر بۆ جێگای ووتووێژی لایه نی سیاسی و نه ته وه یی. ئه وه ی له و نێوه دا زیاتر هاته به ر باس، مه سه له ی داهاتوویی باشووری كوردستان بوو. ئه و ناوچه یه ی، كه له دوای ڕاپه ڕینی 1991 زایینی دا، كۆمه ڵانی خه ڵكی كوردستان توانیان، به ئیراده ی یه كگرتوویی خۆیان داگیر كه رانی به عسی ته سلیم كه ن و قوڕقووشمی مردن و شكستیان به قوڕگ داكه ن. ڕاپه ڕینی گه لی كورد، له باشووری كوردستان دا خاوه نی جێگا و ڕێ و شوێنی تایبه ت به خۆیه تی. ئه گه ر چی ڕاپه رینی به هاری ساڵی 1991ی زایینی، له ژێر ڕێبه رایه تی هێندێك لایه نی سیاسی دا بوو، به ڵام گڕی ڕاپه رینی كۆ مه ڵانی خه ڵكی كورستان، له دژی عه ره بی داگیر كه ر دا ڕه گ و ڕیشه ی ده گه ڕێته وه بۆ ڕابردوویه كی كۆن و مێژوویی. ڕاپه رین، وه ك لوتكه ی خه بات كردنی تێكڕایی جێگای هه میشه یی و دیاری، له مێژوو دا وه رگرت. ڕاپه ڕینی كورده كان، وه ك باقی ره وته كۆمه ڵایه تی یه كانی كۆمه ڵگای ئینسانی و مرۆڤایه تی خاوه نی لایه نی تایبه ت به خۆی بوو. واته، هه ڵگریی هه ردوو سرووشتی باش و خراپ بوو، كه مه به ست لێره دا ئه وه نی یه له ژێر تیشكی لێكۆڵینه وه یی ورد و تایبه ت دا چاویان لێبكرێت. به ڵكو مه به ستی سه ره كی هێنانه گۆڕی دیارده یه كی گه لی یه، كه دوایی ڕاپه رین و ته نانه ت له درێژه ی ڕاپه رین دا تووشی سه ر لێ شێواوی كرا.

ئه گه ر، لایه نی ناسنامه ی كوردیی و كوردستانیی بوون ئه وسا و دوای ڕاپه رین و ته نانه ت له پاش كۆچ ڕه ودا كاری بۆ بكرابایه، ئه وسا ڕاپه ڕینی گه لی كورد له و پارچه یه ی كوردستان، ده بوو به سه ره تایه ك بۆ داهاتوویه كی روون و جێگای متمانه. ڕاپه ڕینی تێكڕایی و به شداری كۆمه ڵانی خه ڵك، له ڕۆژی ته مبێ كردنی نه یارانی دا، نه ك بۆ ئه م نه وه یه، به ڵكو بۆ نه وه كانی داهاتووش جێگای ڕێزی تایبه ت ده بێت و بێگوومان ده بێته لووتكه ی سه مبوله كان. پاش به سه ر چوونی قۆناخی ڕاپه رین و گه ڕانه وه ی بزوتنه وه یی ئه وسای سیاسیی باشووری كوردستان بۆ ووڵات، هێدی هێدی درووشمی حیزبی سه ر له نوێ بوو به به ربه ستی سه ره كی كامڵ بوونی ناسنامه ی گه لیی. حیزب و ڕێكخراوه سیاسی یه كان هه ر به په له ڕیزه كانیان پڕ كرده وه له كه سانی سه ر به ڕێژیمی عێراق. نه بوونی داهاتوویه كی ڕوونی سیاسیی بۆ گه لی كوردستان و هه ستیار بوونی ناوچه ی كوردستان به گشتی و به تایبه ت باشووری ئه م نیشتمانه ی كرده مه یدانی شه ڕی نێو خۆیی نێوان چه ندان هێز و ده سته و تاقمی كوردیی. جگه له هه موویی ئه مانه، ڕاگه یاندنی كوردی سه ره ڕایی بوونی پارلمان و ده وله تی هه رێمی له سنووری به ر ته سكی حیزبایه تی ده رنه چوون. حیزبه كانی پێك هێنه ری ده وڵه تی ناوچه یی و پارلمانی باشووری كوردستان، به ئه قلییه تی ڕۆژانی ڕاژان و زه ڵێ تێكه ڵ به كارو باری ئیداری كوردستان بوون.

تێك هه ڵكێشی سیاسیی كورد، له م پارچه یه ی كوردستان و بوونی گه رایی جاشه تی و سیخووڕی له كوردستان دا، قۆناخی راپه ڕینی نه كرده سه رچاوه ی گوڵ كردنی ناسنامه ی نه ته وایه تی. درووشمه كان، ووته كان، چیرۆكه كان و به گشتی ڕابردوو وه ك خۆیی مایه وه و ته نانه ت تۆیی ئاژاوه گێڕی زیاتر چێندرایه سه ر زه وی خه بات و تێكۆ شانی كورد. بوونی ده یان بیرۆكه ی جیاواز و نا پێویست وه ك ئیسلام گه رایی، بیر و ڕاكانی گرێدراو به قوتابخانه ی كۆمۆنیزمی، شه ری ده سه ڵات له نێوان دوو ڕقه به ری سیاسی ینك و پدك، كه بوونیان له سه ر نه مانی لایه نی به را مبه ر داڕێژرابوون، هه مویان ناسنامه ی كوردیان كز و لاواز ده كرد. چوونكه ئه م چه ند ره نگی یه و بوونی ده یان هێزی چه كداری یاسا نه ناس، كوردستانیان كردبوو به مه یدانی ڕمبازێنی سیاسه تی ده وڵه ته دزه كان. ئاخر بوون و درووست بوونی ناسنامه ی سیاسی كوردی، له هه ر پارچه یه كی كوردستان دا بێت، سنووری سیاسیی زاڵ ده به زێنێت. درووست بوون و هه وێن بوونی ناسنامه یه كی ئه و تۆ، وه ڵامی پرسیاری هه میشه یی ده داته وه، كه كورده كان كێن و خا وه نی چ ڕابردوویه كی كۆنن. ناسنامه ی نه ته وه یی نه خشه ی بوونی گه ل و نه ته وه ده پارێزێت. باسی نه یار و خۆ ده كات. گه ل فێری پاراستنی گیان و هه وێنی بوون ده كات و به ده ست نیشان كردنی غه یره و نا كورده كان، ئه م یاسا مێژوویی یه زه ق ده كاته وه، كه كورد به بێ كامڵ بوونی ناسنامه ی سیاسیی ناتوانێ به ره نگاری گه له ده سه ڵات داره كانی ناوچه بكات. بۆیه ئه گه ر گه ل، و ه ك واتا و سرووشتی سه رد ه م مانای خۆی و ڕووكاره كه ی ده بێت هاوشان، له گه ڵ ده ورووبه ری به ره و پێش به رێت و بۆ سه رده می نوێ، رێگا و ڕێبازی نوێ دیاری بكات.

نا سنامه ی سیاسیی به زمانێكی ساده و ساكاری دایك، نه وه كانی كورد فێری ناسینی دۆست و دوژمن ده كات. ئه وان، له و بازنه یه ده ر ده كات، كه به قسه ی ڕووكار جوان هه ڵخه ڵه تێن و ناوه رۆكی تاڵی درێژ خایه نی مێژوویی تام و چێژ كه نه وه. ئاخر له هه وێن و ناخی سیاسه ت دا، باسێك له برایه تی و درووشمی بێ بناخه ی وه ك ئه و ووته بێ نێوه رۆ كانه ی، كه له مێژه ده ڵێن: كورد برای عه ڕه ب و فارس و توركه، نی یه و نادۆزرێته وه. كاتێك، فارسی ڕه گه ز په ره ست، ووشه ی ئاری ده كاته فۆرمۆڵی بێده گ كردنی گه لانی دیكه، ئه وه ته نیا گاڵته كردنێكه به مافی مرۆڤ و سه رتاپایی مرۆڤ. ناسنامه ی سیاسی ئه و بڕوایه ده داته كوردستان و كورده كان، كه هیچ گه لێكی جیرانی دۆست و برای كورد، نی یه و نابێت و ته نانه ت هه موویان خه ونی نه هامه تی و نه بوونی كورد ده بینن. ئه و كه س و لایه نانه ی، كه له كۆ مه ڵگای كورده واری دا هێشتا ئه م باسه ده كه نه بنێشته خۆشكه و كات و ساتی زێڕینی هه ڵكه وتوو بۆ كوردی پێ به فیرۆ ده ده ن، ئه مانه له زانستی سیاسه ت دا هێشتا گێره یان له سه ر جه واڵی دڕاو ده گه رێت. كوردایه تی كردن و كورد بوون، ئه گه ر به نه زانی بێت، كورد و داهاتوو ه كه ی ده باته ئا قاری نه مان و به هیچ جۆر كه شتی خه باتی كوردان، له هیچ پارچه یه كی كوردستان به بێ هه وێن كردنی ناسنامه ی گه لیی به لێواری سه ركه وتن نابات. ڕه نگه، له ڕابردوویی سێ یان چوار ده یه ی ڕابردوو دا چه ند جار چاره نووسی كورد وه ك كه شتی و پاپۆڕه كه ی تایتانیك نوقمی د ه ریا كراوه، به ڵام ڕاست و ڕه وابوونی خه باته كه بۆته هۆی نه كوژانه وه ی مه شخه ڵی تێكۆشان و خه بات كردن.

به بڕوای من، ناسنامه ی سیاسیی كورد ده بێت، له سه ر بناخه یه كی تازه دامه زرێته وه و بۆ وێنه، ناسنامه ی جووله كه كا ن و دامه زراندنی ده وڵه تی ئیسرائیل پێویسته ببێته، نموونه یه كی سه ر كه وتوو بۆ نه وه یی داهاتوو و بۆ قۆناخی ئێستاكانه ی باشووری كوردستان. واته، بوون و مان و داهاتوو ده بێت، له گره ویی پاراستنی ناسنامه ی خۆ دا بێت و هیچ ووته و بابه تێكی نا ته با له گه ڵ ئه م بیرۆ كه یه دا نه كرێت، به سه نگی مه حه ك بۆ چاره سه ر كردنی كێشه ی كورد ه كان. له سه ره تایی هاتنی قۆناغی تازه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا، هه وێن كردنی ناسنامه ی كورد و چه سپاندنی بیرۆكه ی كوردایه تی ده رمانێكی كاریگه ره، كه له قۆناغی ناسكی ئه مڕۆیی باشووری كوردستان دا ڕه نگ و بایه خی خه بات ده گۆڕێت. نه بوونی ڕاگه یاندنی نه ته وه یی، كه خۆیی له به ر نه بوونی ده وڵه تێكی سه ر به خۆ و زمانێكی ستانداری كوردی یه وه سه رچاوه ی گرتووه، تاك و كۆ مه ڵی كوردی خستۆته چوارچێوه یه كی ته سكی حیزبایه تی و ئاسۆی بیر كردنه وه ی گه لیشی به ر به ست كردووه. هه روه ها گه لی كوردیش له مه ڕ ناكامڵ بوونی هه ستی كوردایه تی و تێك شكانه یه ك له دوای یه كه كا نی هه موو پارچه كانی كوردستان، له دوو سه ده ی ڕابردوو دا و دابه ش كرانی خاكه كه ی تووشی هه ستی خۆ به كه م زانین ده كات. ئه مه جگه له بارودۆخی كۆمه ڵایه تی كورده واری یه، كه هێشتا چینی نێونجی نه یتوانیوه بگاته ئاستێك، كه ووشیاری نه ته و ه یی زیاتر باڵ بكێشێت به سه ر گه لی كورد دا.

ئه گه ر ڕاپه ڕین و بنه ماكانی ڕاپه رینی ساڵی 1991 ی زایینی بكرابایه، به به ردی گۆشه ی خه باتی ئه مرۆی كوردستان، بێ گومان ئه مڕۆ كێشه ی ئاڵۆزبوونی ناسنامه ی سیاسی كورد هێند ه زه ق و به رچاو نه ده بوو. ڕاز و نهێنی سه ر جه م ڕاپه رینه نیشتمانیه كانی گه لانی جیهان بریتی یه، له درووست كردنی ناسنامه یه كی پته و ی ئه وتۆ، كه له سه ر بناخه كه ی دا داهاتوویی نه ته وه كه یی خۆیان داده ڕێژن. بۆ وێنه، گه لی ئیسرائیل هه رگیز نه یگوتووه، كه ئه وان برای عه ڕه بن یا خود ته نانه ت ناسنامه ی ئه وان، له سه ر كۆ مه ڵێك درووشمی قۆڕی داڕزیو دانه مه زراوه. وه ك ئه وه درووشمانه ی، كه كۆ مه ڵێك حیزب و حیزبۆكه ی كوردی له سه ر جه م پارچه كانی كوردستان دا، له كۆتایی شه ریی دووهه می جیهانی یه وه و به درێژایی شه ڕی سارد و ته نانه ت پاش ڕووخانی دیواری بێر لین و پرش و بڵاو بوونی یه كێتی سۆڤییه تی هه ڵیان گرتووه. هه ر چه نده، ناكرێ ده وری گه یانی خۆڕاگری كورد به كه م بگیرێت، به ڵام ده بێت ئاماژ ه یه كی ڕاسته و خۆ به خواری و لاری ستراتژی بزوتنه وه ی سیاسیی كورده وه بكرێت، كه هه تا ئێستا شی له گه ڵ بێت نه یتوانیوه ناسنامه یه كی ره سه نی سیاسیی و گه لیی بكاته ئامانجی دواڕۆژ. ڕوونه، كه پارچه كانی كوردستان به گشتی گیرۆده ی ده ردێكی هاو شێوه ن، كه ده سه ڵاته كانی حاكم به سه ر كوردستان دا كۆ مه ڵێك جیاوازیان تێدا خستووه. به ڵام، مه به ست زیاتر لێره دا، بۆیه باشووری كوردستان، چوونكه له ریزكردنێكی تایبه تی دا له گه ڵ باقی پارچه كانی كوردستان دا، ئه مڕۆكانه زیاتر به كرده وه باسی لێده كرێت. ئه و شمان ده بێت له بیر نه چێت، كه سیاسه تی هیچ كام له ده وڵه ته دزه كان له گه ڵ گه لی كورد دا ڕه وا و ئینسانی نی یه. ئه وانه ش، كه هه ر جاره وه ك حیزب یا كه سایه تی جۆراوجۆر، به درۆ ده ستی ئه شهه دوو بیللا بۆ داگیر كه رانی كوردستان له ملی شكاویان ده ده ن، ئه وانه له زه لكاوی بازرگانی سیاسه تی دژی گه لی كه وتوون.

پاش تێپه رینی زیاتر له 12 ساڵ، له هاتنه كایه وه ی خه باتێكی تێكڕایی و داڕمانی بنكه و بنیاتی ڕێژیمی به عسی، له باشووری كوردستان دا وا جارێكی دیكه بۆ ته واو كردنی ڕاپه رینی گه وره و به ئامانج گه یاندنی مه به ستی كورد، پێویسته دووباره گه ل بێته وه مه یدان. ئه و گه له ی، كه هه میشه نیشانی داوه، هه تا سه ركه وتن ناوه ستێت، وا پێویسته ئه مجاره ش بێته وه سه نگه ر و ئه مجاریان به مه جلیسی بێ ده سه ڵاتی به غدا و سه رجه م كۆ مه ڵه ی شه قق و شڕی عه ره بی ڕابگه ینن، كه سه رده می ده سه ڵاتی ره های دیكتاتۆریی به سه ر چووه و قوڕئان چیدیكه نابێت ببێته، گۆچانی سه ره رۆیی و كووشتاری مرۆڤه كان. به هاتنه كایه وه یی ئه مجاره تان و به هاتنه وه ی ئاداری ساڵڕۆژی هه ستانی بوێرانه تان، ڕوویی ڕه شی ئه وانه ڕه شتر كه ن، كه ته نانه ت له پاش ساڵه كانی 95 و 96 دا له ڕاگه یاندنی حیزبیش دا یادی ڕاپه رینیان نه ده كرده وه. سه رده می ئێستا بۆ ئێوه ی خۆڕاگر، سه رده می خه باتێكی سه خت و ناسكه، به ڵام به بێ بوونی ئێوه ناكرێ داها توویی هێمنایه تی ناوچه كه تان مسوه گه ر بكرێت. كاتێك گه ل ده خرۆشێت و خه بات ده كات، دیكتاتۆر و سه ره ڕۆ و زلهێز و خاوه ن هێز دێنه له رزین. مه هێڵن، سیاسه تی سوود و قازانجی عێراقی هه ڵوه شاوی ئه مڕۆ وێڕای سوودی بازرگانانی مرۆڤایه تی وه ك ئه مریكا، خه رمانی ئومێدی كورد ئاور تێبه ردات. دژایه تی ێوه یه، كه به ڵگه ی ناسنامه ی گه لیتان ده باته ئاستێكی به رزی سیاسی یه وه، كه ڕێكخراوی ده وڵه ته كانی جیهانیش، واته UN دێنێته سه ر شاڕه گی چاره سه ر كردنی كێشه كان. دنیای سبه ینێ، دنیای سه رده می ئه مڕۆ نی یه، چوونكه پاش ته واو بوونی شه ڕی دووهه می جیهانی UN، ته نیا 50 ئه ندامێكی هه بوو، به ڵام ئه مڕۆكانه نیزیكه ی چوار به رامبه ر بووه. ئه مه ش ده رسی میژوویه و له ڕێچكه ی ژیانی مرۆفایه تی دا ئاڵ و گۆڕه كان، له بابه ته سه ره كی یه كانی ژیانی مرۆڤایه تین. كورد، وه ك نه ته وه یه كی سه ر به خۆ، پێویسته له كات و ساتی میژوویی دا ده نگی لێ وه ربگیرێت و پرسی پێ بكرێت.

كۆ مه ڵانی خه ڵكی كوردستان

ئه گه ر ئێوه نه بن، وا ئاسۆیی خه باتی كوردان به ده ست چه ند شێره به فرینه یه كی درووست كراوه وه، ده بێته یاری منداڵانه ی به رده م بابا نۆئێلی خه یاڵ، كه له سه ر و به ندی ڕۆژی یادكرنه وه ی، له دایك بوونی عیسا دا ده یخوڵقێنن. ئه و هێزانه ش، كه ده یان هه وێت گاڵته به تواناكانی گه ل و كۆ مه ڵانی خه ڵكه وه بكه ن، با چاره نووسی دیكتاتۆر و شێر ه به فرینه كانی سه رده م و مێژوو بكه نه وانه ی ده رس و په ند لێ وه رگرتن، هه تاكو خۆیان نه بنه په ندی زه مانه بۆ كه سانی دیكه. دڵنیام، كه ده نگی باوه ڕتان ده بێته، بوومه له رزه یه كی سیاسیی و جه مارانی زووڵم و به غدای خه یانه ت و ئانكارای مه ڵبه ندی درۆ و نه یاره تی وێڕای ده مشقی پڕ له نه فره ت و پیسی ده له رزێنێته وه. سه ركه وتنی ئه مڕۆتان، ڕێگای روونی سبه ینێی هه موو پارچه كانی كوردستانه.

با سروودی ئه مجاره ت، به ردێكی پته وی ژێر خانی سیاسیی ناسنامه ی كوردی بێت، كه دوژمنانی كورد، وه ك برا و مووسڵمان و ئاری و هیتد حیساب نه كات. كورد، مه گه ر خۆی برای خۆی بێت، ئه گه ر نا كه سی تر برا و پشتی نی یه و نابێت. زمانی سیاسه ت، زمانی عه شق و دڵداری نی یه و ئه وانه ش، كه به هه ر ڕێگه یه كه وه بوونه ته قسه كه ری سیاسیی كورد، له هه موو پارچه كانی كوردستان ئه مڕۆ یا سبه ینێ ده بێت، ئه م ڕاستی یه وه ك خۆی وه رگرن، كه له سیاسه ت دا دڵداری ناكرێت و گه لیش نابێت فیدای ئامانجی چه ند سووكه سوارێك بكرێت.

فینله ند              08. 01. 2004