به رسڤێك بۆ یه ع نامه كه ی جه زا چه نگیانی... شۆڕش خالید ئاژگه یی

 

13-05-2011 05:11

مامۆستایه كی به ڕه گه ز ئه ڵمانی له زانكۆكه مان وانه ی فه لسه فه و زانستی چۆ نیه تی لێكدانه وه و شرۆڤه كردنی دیارده گه رایی و شیته ڵكردنه وه ی تێكست و ده قه ئه ده بی و نووسراوه كانمان بۆ ده ڵێته وه. . . له م بوار ه شدا تا بڵێی شاره زا و لێزان و پسپۆڕه و زۆر له سه رخۆ و بێ هه ڵچوون و داچوون و د‌ه مارگیری وه ڵامی گست پرسیارگه لی فه لسه فی خوێندكاران و زانست خوازان ئه داته وه و دیدێكی زۆر قووڵ و وردبینیه كی له ڕاده به ده ریش له هه موو شتێ ئه روانێ. له م چوارساڵه ی رابردووشا تاكه جارێك چیه نه مان بیبی و نه مان بیست ناوبراو به له خۆ باییه وه له ده وروو به ر بڕوانێ و هه ڵسوو كه وتی ناشرین و لووت به رزانه له ته ك هاواڵ و دۆست و براده ران و خوێندكاراندا بكات، به ڵكو ته نانه ت جارێكیشیان له وه ی پێی وترا ڕۆناكبیر قه ڵس بوو و گووتی نازناوی ڕۆشنبیر نازناوێكی گران، پیرۆز و به ها گرانه، به رپرسیاره تی و به ئه ركی خۆت هه ڵسانه و له هه مووشی گرینگتر ریز گرتنه له ڕای به رامبه ر، له كۆمه ڵ له تاك و هه روه ها به كار هێنانی ئه و په ڕی ئه سپایی و شاره زایی و هه ڵسو كه وتی ڕووناكبیرانه یه له ته ك ئه و دیارده و ڕووداوگه لی سیاسی، كۆمه ڵایه تی، فه رهه نگی و ئابوریانه ی كه سی ڕۆشنبیر لێیان به گله ییه و به دید و نه زه ری گوماناوی و ڕه خنه گه رانه وه وه لێیان ده ڕوانی. . . .

له وانه یه ئێستا كه له خۆو بپرسی جا ئه م پێشه كیه دووروو درێژه چ په یوه ندی به یه ع نامه كه ی منه وه هه یه. . . و ئه م هه موو هێنان و بردنه له پای چی. . .

ئه وه ی ڕاستی بێ نووسراوه كه ی ئه م دواییه ی جه نابت جگه له سووكایه تی كردن به م و به و ‌هێڵی ڕاست و چه پ كێشان به سه ر كه سایه تیه سیاسیه كانی دوو پارته سه ره كیه كه ی كوردستان و هه ڵدانه وه ی كۆمه ڵیك ڕووداوی كۆن و تازه ی په یوه ندیدار به قۆناغه كانی شه ڕی ناوه خۆی كوردستان و به كارهێنانی تاكتیكی، نه شیش بسووتێ و نه كه باب نه ته نیا هه ڵسو كه وتی ڕۆناكبیرانه نیه، به ڵكو چه واشه كردنی ئه و مێژووه شه هه ندێ له نووسه رانی وه ك جه نابت هه وڵی نووسینه وه یان داوه. مرۆڤ ده توانێ له شێوازی سیاسه ت كردن و هه ڵسوو كه وتی سیاسه ت مه دارێك نارازی بێ، ته نانه ت ڕقیشی لێ بێ و ڕه خنه شی هه بێ، لێ دۆ زینه وه و ده كار خستنی ئه م هه موو ناوو ناتۆره نێگه تیڤانه و به قوومارچی شووبهاندنی سه ركرده كانی پارتێكی سیاسی خاوه ن بنكه ی جه ماوه ری بۆ ده ڕبڕینی ناڕه زایه تی و قه ڵس بوون، كارو ئاكاری ڕۆشنبیرانه نیه. . . و به كارهێنانی چه كی كۆكوژی جنیو دان و سووكایه تی كردن به هیچ كلۆجێ ناچێته خانه ی ڕه خنه ی بوونیاد نه رانه و ناچار كردنی لایه نی ڕه خنه لێگیراو بۆ به خۆ داچوونه وه و ڕاست كردنه وه ی هه ڵه و كه موو كوڕیه كان. .

هه ڵبه ته له نێو ئێمه ی كورد هه ركه سه ی توانای نووسینی چه ند دێڕێكی ڕه خنه گرانه ی هه بوو و لێره و له وێ چه ند سووكه نووسینێكی لێ بڵاو كرایه وه، زوو بێ سێ و دوو ده چێته خانه ی نووسه ری ڕه خنه گر و نووسه ری به جه رگ و دووربین وكه ڵه ڕۆناكبیری چاونه ترس. . جنێو نامه نووسین ده رهاوێشته ی نه خۆشی و گرێ ده روونیه چاره سه رنه كراوه كه ڵه كه بووه بۆ ماوه ییه كانه. . . ڕه نگدانه وه ی باری نائارامو په شێواوی ته سك بینیه. . . ڕوانینێكی ته نگ نه زه رانه یه له ده ورووبه ر. . .

سووكایه تی كردن سه لماندنی نیشتیمان په روه ری و په رۆشی نیه بو خاك و گه ل و پیرۆزیه كانی. . ئازادی بیركردنه وه و پڕاكتیك بێ كردنی هزری ڕه خنه گرانه به مانای بێ ڕێزی كردن و نه عله ت كردنی لایه نی ڕه خنه لێگیراو نیه. . سووكایه تی به پارتێكی سیاسی سووكایه تی كردنێكی بێ ویژدانانه و هه ڵچوونێكی ناڕووناكبیرانه شه دژ به هه زاران كه س له و شه هیدانه ی له پێناوی ئازادی و ڕزگاریدا له چوارچێوه ی ڕێكخستنه سیاسیه كانی ئه م دوو پارته گیانیان به خشی. . سووكایه تی كردنه به مێژووی گه لێك، سووكایه تی كردنه به لایه نگران و ئه ندامان و هه وادارانی هه ردوو پارته كه، چوونكه بێگومان هه ر دوو پارته كوردستانیه كه به شیكن له مێژووی گه لی سته مدیده ی كوردستان و ئه م ڕاستیه ش نكۆڵی لێ ناكرێ و به جنێو فرۆشی و سرینه وه یان وه لا نانرێ.