چه ند دێرێك له پشتگیری بابه ته كه ی به رێز مه سعود به رزانی! ... نامۆ سامان

 

13-05-2011 04:57

 

به رێز مه سعود به رزانی له رۆژنامه ی خه باتدا، ژماره ی 2321 له رێكه وتی 031218 بابه تێكی له ژێرناونیشانی [یه كگرتنی ئاره زوومه ندانه له ئێراقێكی فیدراڵی یه كگرتوودا چاره سه ره نه ك ته نها بۆ كێشه ی كورد، به ڵكو بۆ كێشه ی ئێراقیش]

سه ره تا ئه مه وێ به ووته یه كی مامۆستا حه مه سه عی حه سه ن ده ست پێبكه م كه ده ڵێ:

[گرنگ نییه تۆ دایمه له سه ر حه ق بیت، به ڵكو گرنگ ئه وه یه ئه وه ی كه به حه قی ده زانیت بیڵێت]

ئه دۆنیس ده ڵێ: جوله كه سه هۆنیه تی به جێهێشت ئێستاكه هه وڵئه دات بۆ وڵاتێك كه ناوی ئسرائیله.

نامۆ سامان ده ڵێ: ئه وه ووتمان بۆ ووتن نه شیاو، ئه وه ی نه یشمان ووت تازه مه حاڵه ووتنی!

به رێز كاك مه سعود به رزانی!

سڵاو!

زه دره شت ده ڵێ:

حه قیقه ت له به ر تیشكی خۆرت دائه نێم تا هه موو كه س بتبینی.

پێموایه كاتی ئه وه هاتوه ئیتر راستێكان بڵێن گرنگ نیی من بم یان به رێزتان یان هه ر كه سێكی تر چونكه مێژوو

ئه و كائینه دڵ ره قه یه كه له كه س نابوورێ. . . ئه وه ی حه قیقه ت نابینی كوێره ئه وه ی ده یبنیو نایڵێت ئه وه تاوانباره. . مرۆڤ هیچ له دوای خۆی ناچنێ جگه له ناوه كه ی هه ربۆیه ئه م مرۆڤه دایمه له خه باتدایه تا سێبه رێك له حه قیقه تی خۆی به په نجه كانی خۆی وه ك په یكه ر تاشێك بتاشێ. . هه ربۆیه ناسنامه ی كه سایه تی مرۆڤ بریتیه له هه موو سه روه تی خودی مرۆڤ كه ناوه كه یه تی. . . . ئه گه ر خوالێخۆشبوو به رزانی نه مر له ساڵی حه فتدا

 ئیمزای به عه ره بوونی شاری كه ركوكی بكردایه و له ئۆتۆنۆمی ده ریكردایه، ئه مرۆكه كه ركوك به شێك بوو له خاكی عه ره ب هه ربۆیه ئه م شانازیه بۆ به رزانی نه مر مایه وه. سه روه ری ئه و مرۆڤه بریتی بوو له داكۆكی كردن له شاری كه ركوك نه ك پله وپایه. . .

ئنجا ئه مه وێ راسته وخۆ بچمه باسه كه مه وه كه فیدراڵییه بۆ گه لی كورد. .

به غداد ئه و كاته جوان بوو كه ده سوتا، به ڵام ئه مركه تا دهێت دزێوترو ناشیرین ده بێت له به رچاوانم.

چونكه زۆر ئه ترسم له هێمن بوونه وه یدا خۆم ناشیرین بم!!هه ربۆیه به غداد تا به ره و هێمنی و ئارامی

 هه نگاو بنێ من لێره وه زیاتر شپرزه ده بم!!

‌هارونه ره شیدیش كاتێ بغدادی سوتاند هه ر وا جوان ده یبینی. . .

هه موو جیهان چاوه رێ ئه وه ی ده كرد له كاتی روخاندنی سه دام و نه مانی وڵاتێك به ناوی ئێراق كورد جاری

سه ر به خۆییبدات كه چی نه ك جاری نه دات به ڵكو زیاتر هه وڵیدا شه ره فه رژاوه كانی ئێراق كۆكاته وه سه ر

له نوێ عه گالێك بخاته سه ری. . وامانده زانی له گه ڵ نه مانی سه دام دا شاره ئه نفالكراوه كانی تری كوردستان

 ده گه رێنه وه باوه شی نیشتیمان، شه هیده كانمان شاناز ئه بن پێمان كه چی سه د مه خا بن. . .

زۆرمان ووت بۆ ووتن نه شیاو ئه وه ی نه یشمان ووت تازه مه حاڵه ووتنی!!

به ڵام ئه مرۆكه وا خه ریكه وه ك ده نكه هه نار هه ڵمان وه رێنن، ، وه ك ده نكه ته زبیح بمان بچرن ئیتر تا ماوین خه ون به گڵۆڵه وه قه ده وه ببینین. . فیدراڵی له سه ر بنه مای شاره كان بریتیه له نه مانی پێناسی كورد. كوردوستانیش

جاران خه ونێك بوو. . خه ونێك بوو له سۆمای چاوه كانی ئێمه دا سه وز ده بوو به ڵام ئیتر ده بێته كابوسێك. .

فیدراڵی له سه ر بنه مای پارێزگاكان بریتیه له سرینه وه ی جوگرافیای سیاسی كوردوستان و تێكشكاندی خه باتی

بزوتنه وه ی گه لی كورد. . ئه گه ر كورد و حیزبه كوردوستانێكانی ساحه ی كوردی ئه مرۆكه چاوه روانی ده ستورێك ده كه ن بۆ ئێراق تا له و رێیه وه داواكانیان وه ك عه ریزه حاڵ بخه نه به ر ده می ده ستوری ئێراقی

ئه وه زۆر به هه ڵه دا چوون. . چونكه هه ق ده سه نرێ به ڵكو نادرێ. . .

ئه گه ربێتو ده ستور له ژێر سێبه ری و ده سه ڵاتی ئه مه ریكادا له ئێراقدا دابمه زرێ. .

ئه وه ئه بێت بڵێین كورد خۆمان خۆش. . كورد ده ڵێ:

[پێش ئه وه ی باران ببارێ چه تری خۆت هه ڵكه ] له گه ڵ دانانی ده ستوردا ئیتر هه ر بزوتنه وه یه ك هه ر تاقمو ده زگایه ك هه ر حیزبێكو گروپێك بێت دژی ئه وه ده ستوره بێت ئه وا بێقه یدو شه رت ده چێته دژی تیرۆلیستانه وه

ئه مرۆكه سیاسه تێك پیاده ده كرێت له جیهاندا كه به ناوی تیرۆره وه سه رو كوت ده كرێیت. . . ئه گه ر بێت كورد به فیدراڵی پارێزگاكان رازی بێت ئه وه گه وره ترین خیانه ت به رامبه ر گه لو كوردوستان ده كرێت. . فیدراڵی پارێزگاكان كه له حوكمی زاتێكه ی ساڵی حه فتا كه متره ئه گه ربێت حیزبه كوردوستانێكانو سه ركرده كانی كورد رازی بن پێی

ئه وا من لێراوه پێیان ده ڵێم ئه ی ئه م هه موو ماڵوێرانیه ی كورد به چی ئه م هه موو ئه نفالو كوشتنو برینه به چی

ئه م هه موو شه هیدو سه رگه ردانیه به چی ئه م هه موو شه ری براكوژیه به چی. . ئه وا ئۆباڵی ئه م هه موو تاوانانه ئه چێته ئه ستۆی سه ركرده ی كوردو حیزبه كانه وه ئیتر هه تا ماون ده بێت روتان ره شبێت له ئاستی میلله تا. .

ئه گه ر باری سیاسی ئه مرۆكه ی ناوچه كه به ئێوه هه ڵناگیرو له ئاستی ئه قڵی ئێوه دا نییه ئه وا چاكترین رێگا بۆ ئێوه ی سه ركرده و حیزب ئه وه گۆره پانی سیاسی ده سه ڵات به جێبهێڵن بۆ خه ڵكانێك كه له ئێوه دڵسۆزترو له ئێوه به ئه مه كترو له ئێوه وریاتر. . . ئه گیان هه رگیز مێژوو لێتان خۆش نابێت. . . . .

ئێمه كه كۆمه ڵێك په ناهێنده ی كوردین له وڵاتی سوید ده ژین له شاری ستۆكۆڵم، كۆمه ڵێك لاو رۆشنبیرو و

نه ته وی دڵسۆز به نیشتمان دڵسۆز به خاكو دڵسۆز كوردوستان. .

ئه گه ر چی ئێمه به جه سته له نیشتیمان دوورین به ڵام هه رگیز رۆحمان له كوردوستان جودا نه بۆته وه

جاران ئێمه له كوردوستاندا ده ژیان به ڵام ئێستاكه كوردوستان له ئێمه دا ده ژی. .

ئێمه كه له خواره وه ناوه كانمان نوسراوه پر به دڵ پشگیری له و به یانه ی كاك مه سعود به رزانی ده كه ین

كه له رۆژنامه ی خه باتدا بڵاوبۆته وه هیوامان وایه هه ر كوردێكی دڵسۆز به ئه مه ك بۆ كوردو كوردوستان

ده نگی خۆی هه ڵبرێ ده نگی خۆی بخاته پاڵ ده نگمان هه ڵوێستی خۆی به رامبه ر نیشتیمانو نه ته وه كه ی

ده ربرێ كه ئه ركی سه رشانی هه ر تاكێكی كورده جا له هه ر كوێیه كی ئه م جیهانه دا بێت. .

 

نامۆ سامان شاعیر و نوسه ر

دلێر عمر محمد وه رگێرو نوسه ر

خه بات جه مال ماموستا

هاورێ میران شانۆكار

ئه كرم علی وێنه كێش 040101 ستۆكۆڵم.