ژماره یه ك سیاسه تمه داری دانماركی: کورده كانی عێراق مافی خۆیانه داوای جیابوونه وه بكه ن ... سارا ئاژگه یی

 

13-05-2011 05:04

پێموایه چه ند هه فته یه ك به سه ر ڕووخانی رژێمی سه ددام تێپه ڕیبوو، له میانه ی زنجیره یه ك سه ردان و چاوپێكه وتنی دوو قۆڵی یه كێك له نوێنه رانی پارتێكی كوردی له دانمارك و له میانه ی گفتوكانی تایبه ت به ره وشی هه نووكه ی عێراق ق ئاسۆی دوارۆژی كوردله كوردستانی لكێندراو به عێراق، چه ند لایه نێكی دانماركی دیار وپڕ له ئه زموونی بورای سیاسه ت و كاروباری یه كێتی ئه ورووپا، ڕایان وابوو كوردی عێراق گونجاوترین و له بارترین هه لی مێژوویان بۆ ره خساوه بۆ راگه یاندنی ده وله تی كوردی و جیا كردنه وه ی كوردستان له عێراق. دانماركیه كان پێیان وابوو كورد له كوردستانی عێراق نرخێكی گران و پڕ به های داوه له پێناوی ده سته به ر كردنی مافه زه وت كراوه كانیان و قه واره ی ئه و هه ممو قوربانیه زۆر له داواكاری فیدراڵی به رزتره. . . دانماركیه كان هه روه ها له سه ر ئه م ڕایه بوون كه وا كورده كان نابێ سێ و دووی لێ بكه ن و به ر له وه ی عێراق رێكبخرێته وه و سه رله نوێ دامه زرێته وه، حكوومه تێكی یه كگرتووی بنكه فراوان دامه زرێنن. . به ڵام زۆر پێویسته به ر هه ڵێنانی هه نگاوێكی له م جۆره هه ردوو پارته سه ره كیه كه ی كوردساتن (پارتی دیموكرات و یه كیێتی نیشتیمانی) یه ك گرن و ناكۆكیه كانیان وه لا نێن. هه ڵبه ته سیاسه تمه دارانی دانماركی له م ڕایه یان ته نیا نین و ئه وه نده ی من سه رنجم داوه تێ زۆربه ی كۆر و كۆمه ڵه و ناوه نده رۆناكبیریه كانی ئه ورووپایی له گه ڵ ئه ڕایه دان و ده ڵێن گه لێك كه خاوه نی كولتورێكی ده وڵه مه ندو، زمان و دابو نه رت و شارستانیه تی تایبه ت به خۆیه تی و به درێژایی دیرۆكی ژیانی سیاسی و جڤاكیی رۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له لایه ن نه ته وه و ده سه ڵاتدارانی نه ته وه ی سه رده ست، به هه موو شێوه و شێوازێك هه وڵی ده سكه ڵا كردن، تواندنه وه له نێو بوته ی نه ته وه ی باڵا ده ست، قه ڵاچۆكردن و له نێو به ین بردنی دراوه، مافی ره وای خۆیه تی ده وڵه تی هه بێ و ببێ به خاوه نی قه واره یه كی سیاسیی پێناسه كراوو له م ژێرده سته ییه رزگاری بێ. جا تۆ بڵێی برایانی عه ره بی ئه نجوومه نی ده سه ڵات له به غدا و له سه رووشیانه وه ی ئه مریكا مه رحه مه تێ بفه رموون و دان به فیدراڵیه ك بنێن له سه ر بنه مای نه ته وه یی و جووگرافی بێته دامه زراندن و دوور بێ له كاریگه ری شۆفینیه ت وده مارگیری نه ته وه یی نه ته وه ی عاره بی برا به ش له عێراقی به زۆر پێك ههێنراوو پێك لكێنراو. ئه ی گه ر دانیان به مه نه نا، تۆ بڵێی خه ونی دێرین و له مێژینه مان له كوردستانێكی رزگاركراو له چه نگی ده ستی یه كێك له داگیركاره كان، بێته دی. دانمارك