ژوره داخراوه كانی به غدا ... محمدی حاجی قادر

 

13-05-2011 04:37

 

چه ند مانگێك به ر له روخانی رژێمی دكتاتۆر زانكۆی ئودێنسا له ولاتی دانیمارك كۆنفرانسێكی نێوو نه ته وه یی به رێوه برد. كۆنفرانسه كه سه باره ت به كوردو شۆرشه كانی و جوگرافیای كوردستان و ئه و بارو دۆخه ی كه له رابردودا به سه ر ئه و نه ته وه یه هاتووه. چ له رووی ئالۆزیه كانی ناوه وه. واته، كورد له گه ل كورد و هه موو ئه و شه رو مل ملانێ و دوبه ره كیه ی كه به هۆی قبول نه كردنی یه كتری و یه ك نه بونی ریزه كان و ناته بایی توشی هاتوه. چ له رووی ده ست درێژی ده رو دراوسێ و به رژه وه ندی ولاته زلهێزه كان و نه خشه و پلانه نێوو ده وله تیه كان. ئه مه و له ماوه ی سێ رۆژی كۆنفرانس دا هه موو لایه نه نێگه تیفه كان له روی گۆرینی دیمۆگرافیای كوردستان و شێوندنی كه لتورو سرینه وه ی مۆركی نه ته وایه تی لێك درانه وه و هۆكارو كه م و كوری وخاله لاوازه كانی رابردو ده ست نیشان كران. ئه مه وێرای كۆمه لێك پێشنیارو راو سارنج و خوێندنه وه له سه ر چۆنیه تی هه لسوكه وت كردنی كورد له دا هاتوو داو هه ول دان بۆ پاراستنی به رژه وه ندیه كان و گه یشتن به ئامانجه كانی و چۆنیه تی خۆ ئۆرگانیزه كردنوو ئاماده كاری پێویست. له راستی دا گرنگی ئه و كۆنفرانسه ئه وه بوو به شدار بوانی كۆنفرانس خه لكانی زۆر ناسراو بوون له هه موو بواره كان دا. ئه مه وێرای ئه وه ی كه له زۆربه ی ولاتانی ئه وروپاو ئه مریكاو ئاسیا ها تبون، هاوكات نوێنه رانی كوردیش له كوردستانه وه بانگ هێشت كرابوونوو له وێ ئاماده یان هه بوو. ئه وه ی زۆر سه رنجی راكێشام قسه كانی دیبلۆمات كارێكی ئه مه ریكی بوو كه زیاد له 20 سال كاری دبلۆماتی كردبوو ووتی: كورد له شه ردا زۆر ئازابوه به لام هه میشه له گفتوو گۆدا دۆراوه. هه روه ها ووتی: پێش بینی ئه وه ده كرێ، ئه مه ریكاو هاو په یمانانی گورزێكی كوشنده بوه شێننه رژێمی سه دام به مه به ستی روخانی. من دلنیام كه ئه مه ریكیه كان زۆر پێویستیان به هاوكاری كورده كان هه یه، بۆیه من داواتان لێ ده كه م كه ئێوه هه ر داواكاریه كتان له ئه مه ریكیه كان هه یه ده رباره ی مافه كانتان و جۆری ئه و مافای كه داوای داكه ن به ئاشكرا هه ر له ئێستاوه بیبرێنه وه و با پرۆتۆكۆلێك له نێوانتاندا هه بێ. تكا ده كه م با داواكاری میلله تێك به دزیوو له ناو ژورێكی داخراو نه بێ ئێوه داوای مافی ره وای گه لێك ده كه ن. رۆژان هات و رۆیشتن وئه مه ریكاو هاو په یمانانی به هاوكاری كورد رژێمی دكتاتۆری به عسیان بۆ هاتایه خسته زبل دانی مێژوه وه. كه چێ ئه مرۆ چاره نوسی میلله تێك ته نها له ناو ژوره داخراوه كانی كوردستان دا باسی ده كرێ و و له ناو ژوره داخراوه كانی به ‌‌‌‌‌‌‌غدا دا یه كپارچه یی خاكی عیراق وبراگاورایه تی عه ره ب واز هێنان له كوردستان بونی كه ركوك له وانه یه له لایه ن هه ندێك له نوێنه رانی كورد یه ك جاری برابێته وه. . . . . . . . . . . . . . . . !