تۆ بڵێی سونگول چابووك نوێنه رایه تی سێ ونیو ملیۆن توركمانی عێراق بكات ... سارا ئاژگه یی

 

13-05-2011 04:46

 دوا به دوای خۆپیشاندانه شۆفینیه كه ی پاشماوه ی ته عریب و به كرێگیراوان و نۆكه رانی بێگانه له شاری ته عریب وراگواستن و دڵی كوردستانه هه میشه زیندوو به رقه راره كه ی كوردستانی بریندار، نوێنه رۆكه كه ی ئارقاداش توركمانه برا به شه به سه رداسه پاوه كه مان له مه جلیسی حوكم، له دیمانه یه كی رۆژنامه وانی و چه واشه گه رانه ی پڕ له درۆو ده له سه و ناراست ڵه گه ڵ ڕۆژنامه یه كی عاره بی، كوردی كوردستانی باشوری، نه مازه كه ركوكیه كانی، به داگیركار و خۆ سه پێن دایه قه له م و هه ره شه ی كرد، ئه گه ر كورده كانی عێراق به رده وام بن له داوای چه سپاندنی فیدرالی له چوارچێوه ی عێراقدا، ئه وا توركمانه كان كه ژماره یان له عێراق خۆی له سێ و نیو ملیۆن ده دات، هه رێمی فێدراڵی توركه مه نستان له عێراق راده گه یێنن. ئه م خاتوونه شۆخه ی موورید و ده روێش و پێڕه وكاری دامه ئارگاداش ئه تاتۆركی دامه زرێنه رو بونیاد نه ری فاشیزمی تورك (به وته ی یه كێك له رۆژنامه وانه ناسراوه كانی دانماركی) ، وا بۆته ده مراست و شوێنكاری شالیاری نابه ڵه دیده ره وه ی توركی و ئه ویش هه روه ك وه زیری ده ره وه وا خه ریكه له ژێر ده مامكی سه رپۆشه چه واشه كاره كه ی، قه وانه سواوو ژه نگ گرتووه كه ی كۆنمان بۆ ئه ڵێته وه، ‌غافڵ له وه ی كورد له كوردستانی باشور دوای رژانی ده ریایه ك خوێن، به خشینی هه زاران شه هیدی به ئه مه كی رێگای ئازادی و سه ربه خۆیی، ئه نفال و راگواستن و كیمیاباران و قه ڵاچۆكردن. . . . مه حاڵه و مه حاڵه ده ست له كه ركوكی دڵی كوردستان، وسیمبۆلی ته عریب و كۆڵ نه دان و خۆراگری و خه بات، هه ڵگرێ. . . له سه رده مانێك كوردان له كوردستانی باشور (عێراق) و به درێژایی حاكمی حاكمانی سته مكار و ره گه زپه رستی عه ره ب، ساتێك له به رخودان و تێكۆ شان و شه هاده ت نه وه ستا و كۆڵی نه دا و هه موو دژواری و نه هامه تی و ده ربه ده ری و ماڵوێرانیه كانی به گیان و دڵ قه بووڵ ده كرد، نه مان زانی و نه مان بیست توركمانێك ئیدعای توركمانییه تی كه ركوك و بوونی سێ و نیو ملیۆن توركمان له كوردستان بكات. . نه مان بیست حیزبێكی توركمانی نا، رێكخراوێكی قه باره بچووكیش درووشمی چه سپاندنی مافی توركمان له كوردستان و عێراق به رزبكاته وه و له هه مووشیان گرینگتر كاتێك حكومه تی، ، فاشی و ره گه زپه ره ست و پارێزه ری شه ره فی نه ته وه ی عه ره ب له ته ك كاول كردنی كوردستان توركمانه كانیشی ئه زیه ت ده دا، سۆنگول چابوكێك و له سه رووی ئه ویش حكومه تی توركیه داكۆكی له مافی توركمانان بكات. . به ڵام ئاماده بوو ده یان و سه دان په یمان نامه ی شووم و سه رشورانه له گه ڵ به عسیه كان ئیمزابكات و پلانی كورد قڕان دابریژێ.

دانمارك