www.kurdistannet.org

ئه ی شیعر .... كاوه خوسره وی

 (1)

ئه ی شیعر، ئه ی سۆزی ده روون

كاتێك وه كوو:

بارانی خوڕ،

وه كوو سۆزی گه رووی شمشاڵ،

وژه وژی دارستان، گژه ی شه ماڵ،

وه ك سه وزایی مه نگی به هار،

وه ك شه پۆلی كه ف چه رێنی

قه راخ ڕووبار

له ناخه وه ده م هه ژێنی،

له گه ڵ وشه، كڕنۆش ده به م

بۆ جوانترین ئه ندێشه.

چون حه ز ئه كه م

ئه وه ی حه ز و ئاواتمه

له سیمای تۆدا ده ر كه وێ،

تا وه ك په یام

بۆ جوانی ژیان

به كێوی سه ختی

ئه م ژینه دا سه ركه وێ.

 1995. 5. 14 زڤووڵه. هوله ند

 (2)

وه ك چون شه پۆ ل

هاواری ده ریایه،

هه تاو،

هاوده می به رزایی شاخه.

جریوه ی مه ل

سه مفونیای سه وزی باخه.

شیعریش:

په یامی ڕاستی ئه وینه

پیرۆزترین بیرۆكه ی ژینه.

 1996. 5. 15 زڤووڵه

 (3)

ئه م شه و

كیژۆڵه ی شیعر

به خوێنی خۆی

نیگار هه ستم ئه كێشێ.

وشه كان، تان و پۆ یانه،

هه ر وشه یه

بۆ پێشه وه خۆ ی ئه كێشێ،

تا له دڵی ڕه شی شه وا

ڕازی ده روون

به باڵای خۆیا هه ڵكێشێ.

 1997. 2. 27 زڤووڵه

 (4)

بێ تۆ!

چاوه كانم بێ ڕووناكین،

مه لی خه یاڵ

بێ لانه یه و. . .

ڕوح و جه سته م

له یه ك شاكین.

وه ره ئه م شه و

بمبه له گه ڵ باڵی تیژتا،

با دنیاێكی ئارام بدۆزمه وه

بۆ ڕوانگه ی ئه م چاوانه،

چونكه وڵاته كه م دۆزه خه و

غوربه تیش خه مخانه.

فریام كه وه

زوو وه ره زوو

ئه م شه و شه سته بارانی خه مه و

هه واڵی مه رگ و خوێن

له خۆیاندا ونم ئه كه ن

وه ك تۆفانی بێ ئامان.

فریا ره سم هه ر تۆ بووی

ئه م جاره ش وه ره،

هه ڵبه ستی جوان،

به سته ی ژیان.

 1997. 10. 4 ئسكیلستونا. سوئد