تاسه ی دیدار ... كاوه خوسره وی

13-05-2011 05:04

 

 تاسه ی دیدار ... كاوه خوسره وی.

 

هـۆ وڵاته كه م، سه ر چـاوه ی ئه ویـن

كانی ڕوونی عه شق، بووكی سه رزه میـن

هـێزی بـوونـمی، مایــه ی ژینــمی

جـوانـترین وینـه ی، بیر و زه ینــمی

شفـای ئێـش و ژان، ئارامــگه ی دڵان

به هه شتی به ریـن، هه وارگـه ی گوڵان

ئـا وێتـه ی خـوینـه، تاسه ی دیـدارت

بینـایی چــاومه، خــاك و دیــارت

هـه تـا ئه و ڕۆژه ی، خاكـه سارم كه ن

سپه رده ی ده س، سه نـگ مه زارم كه ن

هـه ر چـاوه ڕوانم، ئـه خاكـی شـیرین

بـاوه شــی تـۆیـه، ئــاواتی دێـرین

سوئد