13-05-2011 04:43

وێرانه. . !...  نامۆ سامان

 

په نجه كانم به قه ده وه و

قه دم به ره گمه وه

سێبه رم به ڕۆحمه وه و

ڕۆحم به ئه شكه وه

ناسوتێم وه ك هه ناسه له خۆما خۆم بكوژم

ناسوتێم وه ك شه و له خۆما خۆم ڕه شپۆشكه م

ناسوتێم. . ناسوتێم

تا من هه بم په ڵه یه كی ڕه شم به نێوچه وانتانه وه

ئه م شمشێرانه!

شمشێری جه هل و

شمشێری تاوان و

شمشێری سه ده كانی به ردن

شمشێری سه ر برینی هه ناسه كانو

كوشتنی ئه قڵن

ئه وه ی ئێوه وه رانتان

په نجه كانی ئه شق بوون

ئه وه ی ئێوه كوشتان

وه رزی ئه شق و

سێبه ری ژووان و

گزنگی به یان بوو

ئه وه ی ئێوه خنكانتان

هه ناسه ی وودیله كان و

سه ده ی خۆشه ویستن و

سه ده ی زانست و ئه قڵ بوو

یا ئێراقی یا ئێراقی

یا بلد شه ری وه نیفاقی

یا ئێراقی یا ئێراقی

یا بلد جه هلو فه سادی

پێمان ووتن : ئه م ده نگانه له سه ده كانی جه هلو به رده وه هاتوون بڕوانه كه ن

پێمان ووتن :ئه م كه روێشكانه حوشتری بیابانو سه ده ی رزینی خاكن بڕوانه كه ن

پێمان ووتن : ئه م شمشێرانه شمشێری سه ربرینی هه ناسه كان وشمشێری خوێنو

شمشێری جه هلو نیفاقن بڕوانه كه ن

پێمان ووتن : ئه م په پولانه زه ده واڵه ن ! زه رده واڵه ن بڕوانه كه ن

ئه م ئه نفاله كۆتایی نایه ت تا خۆمان له ئێراقی به د و فه ساد لێكجودا نه كه ینه وه

ئه م كۆسته كۆته ڵی مه رگی ئێمه یه نه ك عه ره ب

ده لێگه رێن به نێوه ندی خۆما گوزه ركه م له خوێنو تاوان نه بێت

له ئه نفالو ژه هر نه بێت من چی به دی ده كه م