ئه م جلكانه چی یه، دان به خۆتا بگرە فایلكه ش دێت!! ... كه ریم موكریانی

 

له م چه ند ڕۆژەی ڕابوردودا سایتی كوردستان نێت بوو به مه یدانی شه ڕەدندوكه ی نێوان سه رەتا به ڕێزان كاك د. عبدلله ئاگرین و كاك حه مه سه عید حه سه ن و پاشانیش وەك دەڵێن ته واوی گه ڕەكی خۆمانی گرته وە ! تا وای لێهات دادگای لێكۆڵینه وەی هه ولێریش تێوەگلاو به خۆشی یان ناخۆشی ئه ویش بڕیاری خۆی دا له مه ڕ سزادانی تاوانبارێكی نازانم بڵێم تاوانباری چی ! نا ئێستا بیرم هاته وە تاوانباری ئه وەی قسه ی له ناو سكدا بۆ هه ڵناگیرێت و ئاشكرای دەكات واته (تاوانباری دەم به هاواری) !! دیارە له م نێوەدا هه ركام به ش به حاڵی خۆی دۆست و هاوڕێكانیان به نوسین و بڵاو كردنه وە ی بابه تی جۆراو جۆر پشتیوانیان لێكردون! یان دەسه ڵاتی حیزبی و حكومیان به كار هێناوە بۆ سزادان و دەمكوت كردن! هه رەها هه ندێك كه سی بێلایه نیش دەكرێ له م نێوەدا بابه تیان نوسیبێت، به ڵام له هه موی ناخۆشتر ئه مه یه كه هه رجۆرێك بینوسی به لایه كدا هه ر دەشكێته وەو هه دەبێته لایه نگری له لایه كیان ! به ڵام به هه رشێوەیه ك خۆ نابێت نوسه رانیش له م نێوەدا بێ دەنگ دانیشن و مته قیان لێوە نه یه ت، ئه مڕۆ سه ر له ئێوارە هه ر وەك جاران ئێمایله كه م كردەوەو بینیم مایلێكم بۆ هاتووە له لایه ن كه سێك به ناوی عه باس شوان ! زۆر به شێوەیه كی ئاسایی كردمه وەو بینیم وێنه یه كی له گه ڵ دایه ! كه ته ماشای وێنه كه م كرد وێنه كه له به ر چاوم زۆر گۆڕابوو ! پێم وابوو یان من وێنه ی محمد سعید سححاف شالیاری ڕاگه یاندنی سه ردەمی ڕێژیمی به عسی عێراق ناناسمه وە ! یان ئه مه ئه م سححافه نیه كه من له كاناڵه كانی ته له فزیۆنه وە دیتومه !! چه ند چركه یه ك لێی خور بومه وە دیتم له لای سه ری وێنه كه نوسراوە حه مه سعید سه ححاف !!! بۆیه ئه مجار دڵم دامركاو زانیم كه من به هه ڵه نه چومه !! ئه مه سححافێكی ترە كه ته واو جیاوازە له م سححافه ی ترو دەتوانم بێژم دژیه كن!! دیارە نامهه وێت درێژەی پێبدەم و سه رتان بێشێنم ته نیا دەڵێم به خوا قسه كه ی كاك حه مه سعید ئه گه ر ڕاست نه بوایه ئه م جله كه یان له به ر نه دەكرد! دیارە ئه م جلكانه دیاری سه ركردایه تی پارتی دیموكراتن بۆ كاك حه مه سعیدو دەبێت له لایه ن كاك د. عبدلله ئاگرینه وە پێشنیار كرابێت !! پێم وایه ئه گه ر ته مه ن باقی بێت و كاك حه مه سعیدیش تۆزێك دان به خۆیدا بگرێت انشالله به م زوانه نه ك فایلێك به ڵكو دوو سێ فایلیشی بۆ دروست دەكه ن و وەك جلكه كه ی سححاف (دەبه ری) له به ری دەكه ن !!!

7\3\2004

kerimmukri@yahoo. com

http://www. geocities. com/galteiberasti/index. htm