جوانڕۆ له نێو پیلانی رژێمدایه : ... مه نسوور عه زیزی

 

هه ڵبژاردنی، به ناو هه ڵبژاردنی نوێنه رانی مه جلیسی شۆرای ئیسلامی له چوارچێوه ی خاكی ئێران به گشتی بایكوت كراو به پێی هه واڵه كان، له كوردستاندا به شداری خه ڵك زۆر له كه م، كه متر بووه و بۆ ئه م وته یه شمان كاناڵی الجزیره كه بێزی دێت ناوی كورد به رێ گه واهێكی باش ده بێت كه له رۆژی هه ڵبژاردنه كه راسته و خۆ له تارانه وه په یامنێره كه یان ده یگۆت:راده ی به شداری كردن له كوردستان له ئاستێكی زۆر كزدا یه، به راده یه ك كه ده توانین بڵێین:خه ڵك به شدارییان نه كردوو‌ه. له باشووری كوردستان و له پارێزگای كرماشان و شاری جوانڕۆ، به ربه ره كانی خه ڵك چه ند رۆژێك پێش له رۆژی هه ڵبژاردنه كه له گه ڵ رژێم ده شتی پێ كردبوو. چه ند رۆژێك پێش له ده ستپێكردنی هه ڵبژاردن، لاوانی شاری جوانرۆ كه پێكهێنه ری سیمایه ك بوون له سه ر جه م دانیشتووانی ناوچه كانی سه لاسی باوه جانی و جوانرۆ و ناوچه كانی دیكه، رژانه شه قامه كانی شار و دژ به هه ڵبژاردن و نوێنه ر دیاری كردن، به گژ سیاسه ته كانی رژیمدا چوونه وه و به یه ك ده نگ وه ڵامی، نایان به ڕژێم گووت. شایانی باسه كه ئاژاوه نانه وه و دووبه ره كی ساز كردنی رژێمه كان له ئێران له م ناوچه یانه دا له وانه یه مێژووه كه ی بگه ڕێته وه بۆ سه رده می ده سه ڵاتی حه مه ڕه زاشا و پاشان بگه ڕێته وه بۆ سه رده می ئه وڕۆی ده سه ڵاتداری كۆماری ئیسلامی. له سه ره تای ده سه ڵاتداری رژێمی ئاخۆندێی، سه رده مدارانی رژێم توانییان ئاژاوه له نێوان جافایه تی جوانڕۆ و هه ورامییه كانی هاوسایان بنێنه وه و بێگۆمانییه ك له و نێوه دا ساز بكه ن. پاشان توانییان له هه ر دوو لا دار به ده ست بۆ خۆ راگرن. به لام ئایا حه زه كانی ئه وان بۆ به گژ یه كدادانی خه ڵك تا سه ر، سه ری گرت؟ئاكامه كان وا بوون كه وێرای سه رجه م ئه و هه وڵانه ی رژێم، نه وه یه ك له و ناوچانه پێیان گرت كه پێشه كی وته ی ئه وان نه جافایه تی بوو، نه هه ورامێتی، به ڵكوو ئه وان وه ك كورد پێ گه یشتن. به پێچه وانه ی هه وڵه كانی رژێم، خه ڵك زیاتر خۆی ناسی و به شێوه یه كی زۆر سه ر ده مییانه پێیان نایه نێو قۆناخێكی نوێ له ژیانی سیاسی و فه رهه نگییاندا. له ماوه ی سه رجه م هه ڵبژاردنه كانی پێشووی مه جلیسی شۆرای ئیسلامیدا، كه سانێكی وه ك باباخاس و فه تحووڵا حوسێنی و حه مه ڕه ئووفی قادری و موسته فا مووحه ممدی، به ناو نوێنه ری خه ڵك بوونه، كه هه ر كامه یان به نۆبه ی خۆیان جاشی به ئه مه كی رژێمی ئاخووندی ئێران بوونه. رژێم خۆی له ئاست ئه م ناوچانه له گێلی دابوو و وای له خۆیا ده دۆزییه وه كه ئه م ناوچانه له ئاست جینایه ته كانی ڕژێم دژ به گه لی كورد بێ لایه ن ده مێننه وه و وه فادارن به ده سه ڵات. به پێچه وانه ی ئه و بیره، یه كه م جه ره قه ی راپه ڕین دژ به رژێم له ساڵی هه زارو نۆسه د و نه وه دوشه شی زایینیدا له لایه ن خه ڵكی ئه م ناوچانه وه، بۆ ده ربڕینی ره خنه ی خۆیان دژ به شه هید كردنی مه لا موحه مه دی ره بیعی، ده ستی پێكرد و خه ڵك پێی نایه قۆناخێكی نوێ له به ر به ره كانی كردن له گه ڵ رژێم بۆ چاره دۆزیینه وه بۆ كێشه سیاسی و نه ته وه ییه كانیان. پاش ده ربڕینی ده نگ له لایه ن دادگای میكۆنووس و تاوانبار كردنی گه وره به رپرسانی رژێم به هۆ ی ده ست هه بوونیان له و تیرۆره دا، رژیم، له سه ر جه م شاره كانی كوردستان پیاوانی خۆی رژانه سه قامی شاره كان و ویستی وا بنوێنێت كه خه ڵكی كورد ئه و بڕیاره ی دادگاكه ره د ده كه نه وه و به دژی ده وه ستن. شاری جوانڕۆش یه ك له و شارانه بوو كه ڕژێم ویستی ئه و ڕێپێوانه ی تیادا به رێوه به رێت. به ڵام جارێكی دیكه خه ڵكی دانیشتووی شاری جوانڕۆ هێرشیان برده سه ر پیاوانی رژێم و به م شێوه یه پشتیوانی خۆیان له بڕیاری دادگاكه ده ر بڕی. به م هه ڵوێسته شیان جارێكی دیكه نواندیان كه چه نده دژ به رژیمن. پیاوانی ڕژیم كه وتنه چاره دۆزینه وه بۆ داهاتووی خۆیان له م ده ڤه ره. له و سه ر و به نده دا ده ستیان كرد به بڵاو كردنه وه ی مه وادی بێهۆشكه ر له شاره كانی جوانرۆ و سه لاسی باوه جانی و ته نانه ت گونده كانی ده وروبه ریشیان. پیلانی نوێ نوێیان داڕشت. جێی باسه پێش له و راپه رینانه، ده توانین بڵێین ژماره ی ئه وانه ی كه كه ڵكیان له و ماده بێهۆشكه رانه وه رده گرت، له سه ر جه م ناوچه كاندا نه ده گه یشت به بیست كه س، به لام ئێستا له وانه یه زۆر له سه رتر بێت. بۆ وه ڵامی دژ به ئه م هه نگاوه ی رژێم، رۆشنبیرانی شاری جوانرۆ هه نگاوی به خێرایان نا و ره وتێكی فه رهه نگی ده ستی پێكرد كه جارێكی دیكه خه ڵكی به خه به رهێنایه وه. له م چه ند ساڵه ی دواییه دا، پێكهێنانی بۆنه و رێوڕه سمی نه ته وه یی و مێژوویی له ناوچه جیاجیاكانی جوانرۆ و شاره كانی دیكه ی ده و روبه ریدا ره وتێك بوو كه رژێمی به چۆكدا هێنابوو و هێناوه و ده شهێنێ. ئه و بۆنه گه له، كه پێكهاتوون و پێك دێن له مه و به دواش، به به شداری كردنی سه رجه م خاوه ن زاراوه كانی زمانی كوردی دانیشتووی پارێزگای كرماشان بووه كه من لێره ئاماژه به هه ڵبه ستی هه ڵبه ستوانێكی كه ڵهوور زاراوه به ناوی ئه سه دوڵای چراغی ده كه م كه ده فه رموێت:

من ئیفتخار كه م نژاد كوردم

ره سم، رسووم خۆم وه بیر نه وردم

نه خشه ی بیگانه چوارپاره م كرد

بیمه چوار پاره و زنده م، نه مردم

 یان ئاماژه كردن به هاورێیه كی كورد په روه ری شاری سه لاسی باوه جانی، خراپ نییه كاتێك له زانكۆ نێووبانگی سه هه ندی پێ ده ده ن وه ك هه ڵبه ستوانێك و ئه ویش له وه ڵامدا به مامۆستای زانكۆ كه فارس زمانه، ده ڵێت:

تو گفتی سهند، من ده ڵێم:شاهۆ

قه ندیل و ناوچه ی كوێوی داڵاهۆ

استاد عزیز، دڵ په شیمانه

تو گفتی سهند، شاهۆ ئیمانه

یان ده كرێ ئاماژه به و هه ڵبه سته ی خانای قوبادی بكه ین كه پاش نزیك به دووسه د ساڵ، ئێستا بووه به وێردی سه ر زمانی نووسه ران و رۆشنبیران و گه و ره و گچكه ی ئه م ده ڤه ره. خانای قوبادی فه رموویه تی:

راسه ن مه واچان فارسی شه كه ره ن

كوردی جه فارسی به ڵ، شیرینته ره ن

مه علوومه ن جه ده ور دونیای به د ئه ندێش

مه حزوزه ن هه ر كه س وه زوانو وێش

ده ست پێكردنی ئه م ره وته بێگۆمان به دڵی رژیم نییه و هه ر بۆیه ئێستا بیری چووه ته وه بۆ لای ئه و پیلانه ی جارانی كه هه ر هه مان دووبه ره كی نانه وه یه له نێو ناوچه كاندا. به ڵام ئه م جاره یان له نێوان جوانڕۆیی و باوه جانی. له م دوا به ناو هه ڵبژاردنه ی مه جلیسدا، له و ناوچانه، واته ناوچه كانی ئورامانات، رژیم ته نیا مافی خۆ كاندید كردنی به كه سانێكی وه ك موسته فا موحه ممه دی و فه تحووڵا حوسه ینی و حه مه ره ئووف قادری و حسێن مورادی و عه لی موحه ممه د نه وسوودی، دا كه خۆیان كاندید بكه ن بۆ مه جلس. به ڵام ئه مانه كێن؟هه موویان داربه ده ست و وه فادار به نیزامی كورد كوژی كۆماری ئیسلامین. له سه ره تای مێژووی دامه زرانی كۆماری ئیسلامیدا تا ئه وڕو به و په ڕی توانایانه وه خزمه تیان به ڕژیم كردووه. له و نێوه دا له كاتی هه ڵبژاردندا، به داخه وه رژێم تا راده یه ك توانیویه تی كه تۆوی دووبه ره كی بچێنێت و پێوه ندی خه ڵك له گه ڵ یه كدا لاواز بكات.

به ڵام هه نگاوی ئه م جاره ی رۆشنبیران ده بێ چی بێت؟

سه ر ده م سه رده مێكه كه داواكانی خه ڵكی كورد له چوارچێوه یه كی سه ركه وتوودا خۆی گرتووه. هه ڵبه سته كانی خانای قوبادی و چراغی و هه ڵبه ستوانانی دیكه ی ناوچه كانمان خۆیان له ئاڵایه كدا ده بیننه وه و هه ر دوو رۆژ پێش له چوارچرای شاری مه هاباددا بۆ جاری دی ئه و ئالایه هه ڵكرایه وه. سه رده م سه رده می زیاتر ناسینی كێشه ی نه ته وه ییمانه نه ك گۆڵی رژیم خواردن بۆ جارێكی دیكه. هه ر بۆیه به هیواین له م نه ورۆزه ی كه چه ند رۆژمان ماوه پێی بگه ین ده ر و دیواری شار دروشمی رووڕه شی بۆ موسته فا و فه تحووڵا و باقی به ناو كاندیداكانی به ناو نوێنه ری مه جلسیان پێوه بێت و یه ك ده نگ هاواره كان ئه وه بن كه ئێمه پێش له وه ی باباجانی یان جوانرۆیی بین، كوردین. به م شێوه پیلانی نوێی رژیم بۆ جوانڕۆ خۆی به زبڵدانی مێژوو ده سپێرێت.

11. 03. 04