هؤ هةلَةبجة ... عارف باوةجاني

 

هۆ هه ڵه بجه

زۆر زه حمه ته من بتوانم

له یادی تۆ

شتێكی وا بخوولقێنم

كه شایسته ی مێژووی

تۆ بێت،

به ڵام ئه مه خۆی هه ستێكه

گیری خواردوه له گه روونم

من ده مهه وێ به

پێنووسێك به كاخه زێك

ده ریبێنم.

 

‌‌هۆ هه ڵه بجه

هۆ هه ڵه بجه ی شاری

شه هید،

شاری كاره سات.

تۆ كۆرپه ی وڵاتێكی

زۆر له مێژه چه وساوه یه

كاره ساتی شاراوه یه.

هه ر بۆیه تۆی.

ئازیزی خۆی،

له پێش چاوان

شه هید كرا،

بێجگه له خه م

بێجگه له ته م

بێجگه له شین و گرین

هیچی دیكه ی

پێ نه كرا،

چه واسانه وه كاره ساتیش

بخه لایه

به ڵام دونیای مافی مرۆڤ

قه ت به زه یی پێیدا نایه،

 

هۆ هه ڵه بجه

شاری شه هید من نازانم

ئایا راستی؟

یا ئینسانی ؟

مافی مرۆڤ

له كۆی دایه،

بۆ ؟ له به رچی

 ئایا تابڵۆ هه یه ئێستا

له م جیهانه ؟؟؟

وێنه ی تابڵۆی 5 هه زاری

وه ك تۆی بایه ؟؟

ئایا بۆ چی تابڵۆ كه ی تۆ

نه كه وته نێو

بازاری ویژدان

ئایا بۆ چی سامرێژه

دڕنده كه ی به غدا

نه كه وته به ر دادگاو میزان

له لاهاكه ی دۆستی مرۆڤان ؟؟؟

هۆ هه ڵه بجه،

شاری هه زاران نازشێواو

شاری هه زاران كۆرپه ی

‌هه تیو كرا و،

شاری هه زاران دایكی جه رگ براو،

شاری هه زاران كه م ئه ندام و زه لیل كراو،

شاری شه هید،

شاری خامۆش

شاری خه م بار و ڕه ش پۆش.

باش بزانه ئه م دونیایه

دونیای ماده نه ك ویژدانه.

هۆ هه ڵه بجه ی

‌هێروشیما،

كۆرپه جوانه كه ی كوردستانم

كاره ساتت

هه ره سێك بوو،

هه ڵمه كه ی چوو،

تێكه ڵ به هه وره تریقه و

زه لزه له و چه حرو قین بوو،

له یادی هه له بجه له ساڵی 1998 له ئۆسڵۆ نووسراوه