رِؤذهةلآتي نصوةرِاستي طةورة و ئاماذةيةك ... مةنسوور عةزيزي

 

 

كێشه كان له ڕۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست و سیاسه ت داڕشتنی هێزه سه ره كییه كانی سه كۆ ی زلهێزیی، به رای هه ندێك كه س له لێدانی ئه فغانستانه وه ده ستی پێكرد و له روانگه ی هه ندێك كه سیشه وه له لێدانی ئێراقه وه له لایه ن ویلایه ته یه كگرتووه كانی ئامریكاوه ده ستی پێكرد و بالانس راگرتن له م هه رێمه پێی نایه قۆناخێكی نوێوه.

له سه رده می دابه شكردنی وڵاتانی ژێر ده ستی ده سه ڵاتی عوسمانی، كورد وه ك نه ته وه یه كی خۆ نه گرتوو، چاره نووسی درایه ده ست چه ند لایه نێكی تینوو به سه رو سامانی وڵاتی و وێرای هه وڵ و تێكۆشانێكی زۆر یش، نه یتوانی ببێ به وه زنه یه ك له ناوچه كه و بوو به قوربانی بۆ كێبه ركێكانی توركه لاوه كان و ده سه ڵاتی ئه و ده می بریتانیا. چه ندین وڵات له هه رێمی پێشووی به ر بڵاوی ژێر ده سه لاتی عوسمانی پێك هات و جگه له میسر، سه ر جه م وڵاته عه ره بیه كان له و كاته دا بوونی خۆیانیان راگه یاند. وه ك ئاماژه ی پێكرا ته نیا نه ته وه یه ك كه بوو به قوربانی بۆ به رژه وه ندییه كانی دوو ده سه ڵاتی بریتانیا و فه رانسه، نه ته وه ی كورد بوو. له بوونایه تییه كه ی وه ك دوو به ش، پاش عوسمانییه كان زیاتر له خۆی دابڕاو ئه مجاره یان بوو به چوار به شی دابه ش كراو. له و سه ر و به نده دا ره زا خان به ده سه لات ده گا و ده بێ به هاوپه یمان بۆ ئاتاتوورك و فه یسه ڵ ده بێ به هاوشانیان و فه رانسه ده بێ به میراتگری كورد و له سه ر داوای خۆی، پارچه یه كی به میرات بۆ سوریه ده با. له و ئانه دا تاكی كۆمه ڵگای كورده واری له بار و دۆخێكدا ده ژیا كه گوندێك به ئاگا نه بوو له باروودۆخی گونده كه ی دی. به پێی رێكه وتنی ئه وده می كۆمه ڵه ی نه ته وه كان، هیچ ولاتێك مافی خۆ تێ وێردانی له كاروباری وڵاته كه ی هاوسای نه بوو. كورد ده نگی به گوێی نه ك ته نیا جیهانی ده ره وه نه ده گه یشت، به ڵكو ده نگی به گوێی خۆشی نه ده گه یشت. بێ گوێگرتن بۆ داوای گه لی كورد له په یماننامه ی قه سری شیرین و پاشان له سایكس پیكۆ كوردستانیان دا به ش كرد. زۆر هه وڵیان دا بۆ تاوانه وه ی ئه م نه ته وه یه و بۆیان نه برایه سه ر. ئا یا ده سه ڵاتداره كانی ناوچه كه بۆ هه نده ترسیان له كورد هه یه؟

له هه ر روانگه یه كه وه چاو له م دۆزه بكه ین، پێویستی به چاره سه ر كردن هه یه. 8ی مارس، كوردستانی بن ده ستی ئێران خۆی له داواكاری بۆ گه یشتن به مافه ره واكانیدا بینییه وه و ئه وه دوو رۆژه كه كورده كان له باشووری رۆژئاوای كوردستان ده ستیان داوه ته راپه رین و به به هه موو هێزێك نرخ ده ده ن بۆ گه یشتن به داوا ره واكانیان.

له م سه ر و به نده دا كه باس باسی رۆژهه ڵاتی نێوه راستی گه وره یه، پێویسته له سه ر گه لی كورد كه به باشترین شێوه كه ڵك له رووداوه كان وه ر گرێت و ده رگای بازرگانی و به رژه وه ندی له گه ڵ سه رجه م ئه و هێزانه بكاته وه كه ده توانن رۆڵ بگێڕن له ناوچه كه. وه ك بۆ هه ر كوردێك روونه، هێزه كوردییه كان تا ئه وڕۆش خۆ له پێوه ندی گرتن به هێزێكی وه ك ئیسراییل ده دزنه وه. به ڵام بۆ؟ئایا له به ر برا مۆسڵمانه كانه؟ئایا له به ر وڵاته عه ره بییه هاو په یمانه كانه؟له به ر جیهانی ده ره وه یه؟زۆر جار بۆ وه ڵامی ئه م پرسیارانه و پرسیاری دیكه ی له م چه شنه، پارته سیاسییه كانمان په نا بۆ هه ندێك وه ڵام ده به ن كه جاران په نایان بۆی ده برد. ئه وه ش له كاتێكدایه كه وڵاتانی ئیسلامی و عه ره بی و ته نانه ت چه په رادیكاڵه كانیش بۆ مانه وه ی خۆیان ده بن به یه هوودی، ده بن به نۆكه ری زلهێزه كان و بۆ ئه م باسه شم به ڵگه زۆرن و هه موومان له نزیكه وه ئاگاداری ئه و بار و دۆخانه ین. باس باسی رۆژهه لاتی نێوه راستی گه وره یه و تا ئێستاس كورد ئه م دۆزه ی هه ڵنه سه نگاندووه. رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاستی گه وره ده توانێ له چه شنی سیڤه رێكی نوێ بێت وگه ر به ئاگاش نه بین له م ته وه ره یه، له وانه یه ببێت به لۆزانێكی دیكه بۆ ئێمه. له روانگه ی زۆر كه سه وه، گه ر كورد له هه وڵێكی زانستیدا رۆڵی ئه وڕۆیی و سیاسی خۆی بگێرێت، ده توانێ ئه م باره به قازانجی خۆی بقۆزێته وه.

بارودۆخه كه وای لێهاتووه كه ئوروپا به ئامریكا ده ڵێ:گه ر بێت و دێمۆكراسی له ناوچه كه سه قامگیر بێت، زۆر له قازانجه كانت له ده ست ده ده ی. به ڵام بۆ؟ئا یا ئه وان بۆ ده بێ بیر له و قازانجانه بكه نه وه كه له ده ستی ده ده ن، ئێمه بۆ له بیری ئه وه دا نه بین كه له وه زیاتر با قوربانییه كانمان ئا و نه یبات؟ئه وڕۆ گه ربمانه وێ چیدی نه بین به قوربانی بۆ به رژه وه ندییه كانی گه لانی دیكه، پێویسته ئیدی هیچ هێزێكی كوردی خۆی له هه ندێك شت نه دزێته وه و پێویسته له گه ڵ ئه وڕۆدا ببن به پێشڕه وی ئه م گه له و له خه ڵك و له بارودۆخی ناوچه كه به جێ نه مێنن. پێویسته له سه ر ئێمه ش وه ك كورد، ه هه وڵدا بین بۆ سڕینه وه ی سنووره كان و ده نگی كرماشان له هه ولێردا ببینینه وه و ده نگی هه ولێریش له ئامه د و ده نگی ئامه دیش له قامیشلی.

15. 03. 2004