هه ڤپه یڤینه كه ی ئازاد ئه حمه د له گه ڵ ڕۆژنامه ی (میدیا) دا. . ! ... سیروان مجید فرج

 

له گفتوگۆیه كدا كاك ئازاد ئه حمه د له وه ڵامی پرسیارێكی میدیادا له سه ر (هه ڵوێستی حزبی كۆمه نیستی كرێكاری له مه ڕ كێشه- ی كورد؟) كاك ئازاد ئه حمه د فه رمویه تی. . ! پێش ئه وه ی باسی ڕێگه چاره ی حزب بكه ین بۆ كێشه ی كورد پێویسته ئه وه بڵێم  (كه ئه وه خه ڵكی كوردستانن ئه بێ بڕیار له سه ر چاره نوسی خۆیان بده ن) به واتای ده بێ كورد خۆی بڕیاری ئه وه بدات له گه ڵ عێراق دا ئه مێنێته وه یان داوای ده وڵه تی سه ر به خۆ ده كا. میله تی كوردیش هه ر ئه وه ی ده وێ ئه ویش ئه گه ر ڕێگه به میله -تی كورد بدرێ له ژێر سایه ی حكومه تی داهاتودا ڕیفراندۆمێ بكات. فه رمایشته كه ی به جێیه ئه گه ر له درێژه ی گفتوگۆكه یدا نه -یكا به (مه نسوخ) . هه روه ها له وه ڵامی پرسیارێكی تردا له مه ڕ شاری كه ركوك. كاك ئازاد ئه حمه د ده ڵێ (شاری كه ركوك شاری ئه و ئینسانانه یه كه تێیدا ده ژین، وه هیچ كه سێ بۆی نی یه سیاسه تی حزبی به عس دوو باره كاته وه) ئه مه ش په نجه بۆ ئه وه ڕاده كێشێ كه عه ره به ته عریب كه ره كان ئه بێ له كه ركوك بمێننه وه و نابێ كه س ده ریان بكات به واتایه كی تریش ئاسه- واری كرده وه ی به عس وه كو خۆی بمێنێته وه و عه ره بی ته عریب كه ر جێگه ی خۆیان گه رم و چه سپاو تر كه ن له كه ركوك و جێگه ته عریب كراوه كانی تری كوردستان دا. وه هه روه ها له درێژه ی گفتوگۆكه یدا و له وه ڵامی پرسیارێكی تریشدا له مه ڕ چاره- نوسی شاری كه ركوك ده ڵێت ببورن ده فه رموێت. . ! (خه ڵكی كه ركوك ئه بێ خۆی دیاری بكات. . ئایا له گه ڵ عێراق دا ده بێت یان ده یه وێت بچێته سه ر كوردستان) ئه مه ش خۆی له خۆیدا (ناسخه) بۆ فه رمایشته كه ی پێشوی چونكه دانشتووانی شارێك له سه -دا چلی ته عریب كراو بێت و له سه دا بیستی توركمان بێت و له ژێر سه ركردایه تی هه تیوانی كه مالیدا بن قه ت ئه و كا‌غه زه ئیمزا ناكه ن كه كه ركوك ببێت به شارێكی كوردستان. ئه مه ش خۆی له خۆیدا ڕه ت كردنه وه ی سه ربه خۆ یی كوردستانه. چونكه هیچ ده وڵه تێ به بێ بنه مایه كی ئابوری باش، سه ركه وتن به ده ست ناهێنێ. . لێره دا ئازاد ئه فه ندی به ئه عسابێكی ساردو ویژدانێكی مردووه وه زۆر به دبلۆماسیانه ده یه وێت شه ق له چاره نوس وخه باتی چه نده ها ساڵه ی مرۆڤی كورد هه ڵداو كورد واته-نی ده ستی خۆی نی یه و ماری پێ ده گرێت. . ! ئه م فه رمایشته ی ئایه توڵا ئه حمه دی و هاوڕێكانی فه رمایشته كه ی ئایه توڵا سیستانیم بیر ده خاته وه كه ده فه رموێت:- ئه بێ خه ڵكی عێراق ڕا بدات كه كورد فیدڕاڵی هه بێت یان نا، ئه مه ش شتێكی سه ر سوڕ هێنه ر نی یه چونكه هه م ئایه توڵا ئه حمه دی و وه هه م ئایه توڵا سیستانی و هه م دوژمنانی كشت و كه نار له یه ك سه رچاوه -ی لێڵ ئاو ده خۆنه وه ئه ویش دوژمنایه تی كردنی مرۆڤی كورده.

 

ناسخ - مه نسوخ :- بریتین له دوو واژه كه له قورئاندا به كار دێت. ئایه تێك به هۆی ئایه تێكی تره وه ڕه ت ده كرێته وه.

ناسخ:- ڕه ت كه ره وه

مه نسوخ:- ڕه ت كراوه

سه رچاوه:

http://www. org/kurdsh/oktober/p3. pdf