www.kurdistannet.org

تصثةأين .... هونةر كاكةي فةلاح

 

ئه و كاته ی ساتی نه فره ت لێكراو لام ئه وه ستێ!

له به ینی خه وو خه یاڵا، ژین و مه رگا، خۆم ‌‌‌‌ئه بینم

به دوای ماناو جه وهه ری ژینا ڕا ئه كه م،

وه ك گروگاڵی مناڵیم لێ ون بووبێ.

به دوای لۆژیكی مردنا، ڕوو‌حم به ئاسووده یی هه نگاوئه نێ

نامـه وێ مردنی بێ گونا ‌‌‌ح چاو لێك بنێ.

من هیوایه كی هه ڵقوڵاوی گۆچان به ده ستم،

به دوای سكاڵای سێبه ری بوونما په رت و بڵاوم

نامه وێ هه تاوی مردن مافی ژیانم بسووتێنێ!

من رووبارێكی بێ یاساو نۆرمی هیلاكی تینووم،

به دوای مه ركانه ی فرمێسكا وێڵم

نه وه كو ده ریای پێكه نین ئه به دییه تی پێ ببه خشێ.

زۆر ناڕه وایه!

كاتێ سه یركردنی به هار، له دایك بوونی گه ڵا

دڵۆپێ فرمێسک چیه، بۆی نه ڕێژرێ.

 كاتێ ته ماشاكردنی پاییز، مردنی گه ڵا

هیچ جوانیه كی تیا به دی نه كرێ.

 من مرۆڤێكم،

 له به رئه وه ی له دایك بووم، ئه بێ بژیم

له به رئه وه ی له دایك بووم، ئه شبێ بمرم.

من مرۆڤێكم،

ئه مه وێ په رده له ڕووی گروگاڵ و ماڵئاوایی هه ڵماڵم

ئه و هه گبه یه ی به كۆڵمه وه یه،

له وبه ینه دا ته فسیرێكی گوومان لێنه كراوی بۆبدۆزمه وه.

بمه وێ یان نه مه وێ!

خه زانی من، به هاری بوونه وه رێكی تری له دوادێ.

زه رده خه نه ی ڕزگاربوونی من،

سكاڵای گریانی ساوایه كی له دوادێ.

ئه مه ژیانه كه یه، ئه ویشیان مردنه

تان و پۆی یه كن،

درێژی كه یته وه، كورتی كه یته وه

هه ر شانبه شانی یه كن،

ته واوكه ری یه كن.

سوید/ شوباتی 2004