info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة بة كاتي ناوةندي ئةوروثا

www.kurdistannet.org

www.kurdistannet.org

 

جوصن مةدة بة باوكي سةطم با جوصن نةدةم بة باوكي بةطت ..... دؤستصكي يةكصتي نيشتماني كوردستان

 

ئه مه په ندێكی جوانی كورده وارییه. كه به كوردی ده ڵێت پیاو بۆ ئه وه ی ڕێزی لێ بگیرێت ده بێت ڕێزی به رامبه ره كه ی بگرێت. پێچه وانه كه شی ڕاسته.

ماوه یه كه له سایته كوردیه كانه هێرشێكی سه خت بۆ سه ر كه سایه تی مام جه لال ده كرێت

كه ئاشكرایه برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕاسپارده ی ده زگاكانی باڵا ده ستی پارتی له به ر زۆر هۆكار له پشت ئه م هێرشه وه ن، دیاره كات و ساته كه ی كه هه ڵیان بژاردووه به بڕوای پارتی زۆر گونجاوه.

ئاشكرایه هێرش بۆ سه ر مام جه لال هێرشه بۆ سه ر ی.ن.ك و هێرشیشه بۆ سه ر یه كێك له گه وره ترین پارته كانی كوردستان. كه ئه وه زه نگی خه ته ری پارتیه كه هه ركاتێك به رژه وه ندی پارتی له هه ر شتێكدا نه بوو،هه موو به رژه وه ندی یه كانی تر فت ده كات و ده یكاته قوربانی پارتی. كه زه قترینیان هه ڕه شه كانی كاك مه سعود بوو له كه ناڵی ئه لعه ره بیه وه له یه كێتی كرد،كاتێ یه كێتی كه ركوكی گرت. ئه گه ر ئه و گرتنه ش پێچه وانه ی ڕێكه وتنی پ.د.ك و ی.ن.ك بوبێت.هه ڕه شه كان به ئاشكرا هه ڕه شه ی شه ڕی له یه كێتی ده كرد. هه ربۆیه شه یه كێتی كشایه وه.كه ئه نجامی كشانه وه كه به دۆڕاندنی كه ركوك دوایی هات. هه موو ده زانین پێش شه ڕی برا كوژی پارێزگاری سلێمانی و كه ركوك به ر یه كێتی كه وت،وه ك لا یه نگریش كه ركوك و ناو جه ی گه رمیان زۆربه یان دۆست و لایه نگر و پێشمه رگه ی یه كێتین. به ڵام پارتی دان به و ڕاستیانه نانێت هه ربۆیه له كه ركوك كوردایه تی و له ناوچه كانی خۆی ته نها پارتایه تی و پێشڕه وه یه تی ده وێت.

به داخه وه كه پارتی هه ڕه شه له یه كێتی بكات، به ڕاستیه تی.كه شه ‌هید فرهنسۆ تیرۆر كرا، پارتی زۆری كه یف پێ هات به ده ستی یه كێتی ده زانی بۆ یه هه ڕه شه كانی زوو سارد بوه وه كاتێ زانی كه وا نیه،.

پرسیار لێره دا ئه وه یه بۆچی پارتی ئێستای هه ڵبژاردووه.

1/یه كێتی به جدی ئاشتی و یه كگرتنه وه ی ده وێت، كه پارتی نایه وێت....گرنگی یه كخستنه وه ی هه ردوو ئیداره ی كوردی ئا له م ساته دا به هه موو مانا سیاسیه كه ی به بڕوای من یه كه م ئه ركی هه نووكه یی پارتی و یه كێتییه.كه ده بوا شه قامی كوردی و به تایبه ت ڕۆشنبیرانی كوردستان پێش هه ر مه سه له یه كی وه ك پۆسته كانی سه رۆكایه تی عێراق و ریفراندۆم و ده ستوور ده با فشاری خۆیان بۆ یه كگرتنه وه ی ئیداره كان بوایه.

مێژووی به ده وڵه ت نه بوونی كورد دووبه ره كی ناو ماڵی خۆی كاریگه رترین فاكته ره كانی بووه..

ئا شكرایه سالی 1996 كه پارتی شه رعیه تی دایه وه به په رله مان و هه ولێری له یه كێتی سه نده وه. كاری به یه كێتی و ئاشتی و ده ڤه ری سلێمانی و گه رمیان و كه ركوك و مه ركوك نه ما.به تایبه تی له كشانه وه یان به كه ركودا، كه ركوی ی نا شرین كردلای پارتی.

2. هێمنی و ئاسایش و ئاوه دان كردنه وه و زه وی به خشین و جۆره ها جۆری قه رز كه حكومه تی یه كێتی ده یدات جیاوازی زۆره له گه ڵ حكومه تی پارتیدا.

جاران پاره ی گومرگ بوو،ئێستا ئه مریكا ده یدات به هه ردوو لا،به ڵام مووجه ی شه هیدانی خۆشی 3 مانگ دوا خستووه.

3. شه ش ساڵه پارتی ده ستی ده ستی به هه موو كورد ده كات پێش ئه وه ی به یه كێتی بكات، ئاشتی ڕاسته قینه نا سه لمێنێت و كاتی كووشتوه. چونكه به رژه وه ندیه كانی خۆی له پێش هه موو مه سه له یه كی تروه داناوه.خۆشی به به هێزتر زانیوه گومرگ و هه ولێری پایته ختی هه بوه،مه سه له ی ئاشتی به هه ند هه ڵنه گرتبوو،به ڵام ئێستا ئه مریكا خۆی بونی هه یه و پارتی ئه م جاره ناتوانێت هه ڵبژاردن نه كات و به قه ولی براده رانی هه ولێری كه گه ڕاونه توه بۆ هه ولێر،دۆڕاندنی پارتی به مسۆگه ر ده زانن.

دیاره تاكه پارتێ كه ململانێی پارتی بكات له هه ڵبژاردن یه كێتیه.

بۆیه كاتێ 31 ئاب وه ك خۆیان ده ڵێن سه ری یه كێتی هه ولێر بوو، كه سه دام له به ر خاتری نامه كه ی پارتی هه ولێری بۆ گرتن،و دواتریش تانكه كانی توركیا گه یشتنه شه قلاوه و یه كێتی ده ركرد،زۆر جارانیش ئێران هه ڵه بجه ی بۆ پارتی و بزوتنه وه ی ئیسلامی ده گرت.

خوا هه ڵناگرێت پارتی قه ت سوریای نه هێنایه ناو كوردستانه وه.

پارتی ته نها ئێران و توركیا و سوپای سه دام ی ده عوه ت كردووه.

چه ند دانه یه ك تانكیشی له ئۆكرانیاوه كڕی بوو به قا چا!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!.

ئێستا وا ده زانێت به ناو زڕاندن و ناشرین كردنی سكرتێری ی. ن.ك كه مام جه لاله

سه ری یه كێتی پان ده كاته وه و له هه ڵبژاردن تاقانه ده یباته وه.

له به رامبه ر ئه وه دا ئیتر وه ك كارده نه وه یه ك كه جوێن به باوكی سه گم ده ده ن منیش جوێن به باوكی به گتان ده ده م.

ده بێت ڕاستیه ك بزانین و قه ت له بیری نه كه ین. كه م پارتی(پارتی بیروباوه ڕ.هه یه

ته نها یه ك هه ڵه ی پارتی بسه لمێنێت، بۆیه پارتی و یه كێتی كوڕی كوردی زۆریان داوه به كوشت،تاقی كراوه ته وه كه سیان به كه سییان نافه وتێت.بۆیه بۆ ئه وه ی ڕێزی پارت و سه رۆكه كه ت و بیروباوه ره كه ت بگیرێت،ده بێت هێرشی نا مه عقول و بوختانم بۆ نه كه یت.

گه ر پرسیار یان ڕه خنه ت هه یه بفه رموو تۆش وه ڵامی گومان و ڕه خنه كانی من بده ره وه.

1/ئه و سێ دێ یه ی كه گوایه مام جه لال ده ست ماچ ده كات،سه یره یان ئه وه كلتوری خوا لێخۆشبوو بارزانی یه كه له سه رو به ندی نسكۆ یان ئاشبه تاڵ ده ستی شای ئێران ماچ ده كات.

ئێمه ی كورد ده زانین ده وڵه تی تورك مانای چیه، به ڵام

توركیای ئیمڕۆ گۆڕاوه یان هه ر توركیای كڕیاری كۆبونه وه ی نهێنی پاریس میترانه كه شاندی

پارتی ڕێكه وتنه كه ی پێ فرۆشت.

شه ڕی په كه كه كه به فشاری پارتی په رله مان كردی به بڕیار و یه كێتیش كردی بۆ توركیا نه بوو.

ئیبراهیم خه لیل پاداشی تورك و سه دام نه بوو بۆ پارتی.

ئێستا شه ڕه ده می پارتی له گه ڵ تورك شه ڕی پاره كانه كه توركیا گرتویه تی یان

گۆڕانه.ئه گه ر پاره كان به ربدرێن هه ڵوسته كانیش وه ك خۆی ده مێننه وه.

به ره ی توركمانی زاده ی پارتی نیه له هه ولێر كه شه ری كورد كوشتن قه ڵه وی كرد.

13 ساڵ خیتابی سیاسی پارتی ئه وه بوو كه چاره سه ری مه سه له ی كورد له به خدایه

هیچ حیزبێك به قه د پارتی باسی عێراقی بوون و حوكمی زاتی نه كرد ووه. تا سه رۆكی پارتی

ووتی من ده ستی ئه وكه سه ماچ ده كه م له حوكمی زاتی زیاتر وه ر ده گرێت،هه ربۆیه ش

فراكسیۆنی پارتی داوای فراكسیۆنی یه كێتی بۆ به رزكردنه وه ی ئاڵای كوردستان ڕه ت كرده وه.

باشه ناحه قمه بپرسم براده رانی پارتی ئه رێ هه ڵوێست ده فرۆشن پێمان یان سه دام گیراوه و ترسیش نه ماوه یان چی تر..................

ئه گه ر پارتی به بڕوای سیاسیه وه ئاڵای عێراقی داگرتوه نه ك بۆ پڕوپاگانده با به شداری له درۆستبونه وه ی عێراق نه كات، با دكتۆر ڕۆژ و وه زیره عێراقیه كان له به خداد بكشێنێته وه.

ده نا بانێكه و دوو هه وا.

من كه عێراقی بوون به عه یب و قێزه ون ده زانم تا ئه و ڕۆژه ی كه پاره كه ی و پاسپۆڕت و ئاڵاكه ی ده ربڕی خواسته نه ته وای ه اتیه كانم ده بێت،قێزم له ئاڵای عێراق ده بێته وه،به ڵام مادام نه یه كێتی وه نه پارتی كوردستانی سه ربه خۆیان ئێستا ناوێت یان ناتوانن ئه وه

هه ڵوێستی یه كێتی عاقڵانی تره كه هه ردوو ئاڵای هه ڵكردوه.له كاتی پێشوازی سه رۆك و سه رۆك وه زیرانی عێراق، یه كێتی هه ردوو ئاڵاكه ی هه ڵكردبوو. به پێچه وانه وه لای پارتی ئاڵای كوردستانمان نه دی كه ئه و دوو كه سه پێشوازی كرا.

مه لاموسته فای بارزانی خوالێخۆشبوو سه ركرده ی شۆڕشی كورد بووه،گه رچی له سه ر ده ستی ئه و كورد به ئامانجی نه گه یشتووه، به ڵام ده پرسم بۆ ده بێت بارزانی سه روه ری 182 هه زار ئه نفال و 5 هه زار له هه ڵه بجه و 8 هه زار بارزانی بێت.ڕاسته ئه و سه رۆكی شۆڕشی كورد بوه، مه زن بوه به ڵام گوناح نیه تا قه كه سێك با لای تۆ زۆر زۆر پیرۆزیش بێت به س ملیۆنان شه هید بكرێت به خادیمی.

ئه رێ ئه نفال و هه ڵه بجه و بارزانیه بێ سه رو شوێنكراوه كان مان بۆ ئه وه كرد دیكتاتۆری بنه ماڵه درۆست بكه ین.کاتێ پیاو سه یری كوردستان تی ڤی ده كا کاك مه سعود سه رۆكی پارتی، نێچیرڤان سه رۆكی حكومه ت،له پشتی سه ریه وه وێنه ی بارزانی باپیره و ئدریسی

باوك و خۆشت سرۆكی حكومه ت. ئه و كاته فاكته رێكی تری به ده وڵه تنه بوونی خۆمان ده زانین.له وه گه رێ وه ك کاك حه سه نی شیرینی ڕه حمه تی ووتویه تی 100 مه لا موسته فای تر له ناو گوریسدایه.

دروشمی پێشڕه وی كورد پارتیه

سه رۆكمان بارزانیه

ئیتر گومانه كانی من بۆ ڕاستی نین كه هه رگیز پارتی كه سێك یان پارتێكی تر یان بنه ماڵه یه كی تر وه ك قه ناعه ت قبووڵ ناكات، لێ گه ڕێ پیاو به ناچاری سوێند به ڕیشی جووله كه د ده خوات،نه ك مام جه لال. وه سف كردنی كاك مه سعود به سه رۆك،بێ ئامه ژه كردن به وه ی سه رۆكی پارتیه یان سه رۆكی كورد، كه س ناتوانێت خۆی به سه رۆكی هه موو كورد وه سف بكات، ئه وه پیشه ی دیكتاتۆریه ته كه ڕێژه ی %100 ده هێنن. من ده توانم به هموو كوردستان سوێند بخۆم تا كاك مه سعوود ماوه،هه ر خۆی سه رۆكی پارتیه،به ڵام پارتی به هه ڵه دا ده جێت گه ر وابزانێت سه رۆكی هه موو كورده.كه م نه ته وه هه یه وه ك كورد قوربانی ده ستی دیكتاتۆری و تاكڕه وی و پیرۆزكردنی سه ركرده یه.ده با كورد دوباره ی ئه و تاعوونه نه بێت.

ئه و قه ڵه مه بێ ویژدانانه كوان له ئاست مۆنۆپۆلی بنه ماڵه بۆ پارتی كه ڕ و له ئاست پاڤێڵ و قوباد گوێ سوك و ڕه خنه گر بوون. كوا ڕۆلی خێڵ له ی.ن.ك،هه یه.

پارتی به و توانا زۆره وه له بری خوێندی بادینی له بادینان ده یتوانی كار بۆ زمانی یه كگرتوی كوردی بكات نه ك كردنی كوردستان به میرنیشینی بادینی و سۆرانی.گه ر چی خوێندن به هه ر زاراوه یه كی كوردی بێت له نا كوردی باشتره.

بۆ یه كارێكی خراپه و زیانی گه وره به دۆزی كورد ده گات گه ر خوا نه كات شه ڕ یان هه ر پشێویه ك له كوردستان ڕوبدات.هه موو شمان ده زانین كه چوار ده ورمان هه مووی بوسه و پیلان و ته ڵه كه یه،هه ر هه ڵه یه ك با بچووكیش بێت گه وره ترین زیانمان لێ ده دات.

به ڵام به خه ڵكی كوردستان بكه ین به حه كه م.

كام لایه ن یه كگرتنه وه ی هه ردوو ئیداره كه دوا ده خات. كه له پێش هه ر مه سه له یه كی تر حه ق وایه كاری بۆ بكرێت. ده نا عه یبه كورد داوای دان پیانانێك له عێراق و دونیا بكات كه

خۆی دان به خۆی دا نه نێت.

به گۆتره نیه كار به ئشه نه به ڕیشه، فه رموو پارتی هاو خوێن و ها و په یمان،من له بری دكتۆر به رهه م سه رۆكی حكومه تمم ڕانه گه یاند، ئه وه هه نگاووی من، ئه ی كوا كاردانه وه ی تۆ.

ئێمه ی كورد هه مومان سواری یه ك فڕۆكه بووین،بۆ سه ركه وتن،نازانم به ڵام ئه وه ی حه تمیه به یه كه وه ده مرین،گه ر بكه وین.

گه ر ساڵی 1994 به خشپه یی شه ڕی براكوژیان بۆ درۆست كردین، و كوردیان له بری زۆر شت گلانده دۆزه خێك كه هه موان شوێنه وار و ده ر ئه نجامه كانی ده زانین.

ئه وه ێستا شته كان زۆر گۆڕاوه. واوه یلا به سه ر هه ر پارت یان كه سێك ببێته هۆی شه ڕ و بكه وێته به ر نه فره تی خوا و كورد و مێژوو.

ده با هه موان وه ك زه رده شت ده ڵێت له گه ڵ یه كتر

به بیر ڕاست بین

به وتار ڕاست بین

به كردار ڕاست بین

بژی كوردستان.........بژی كورد................یه كگرتوو پایه دار بێت حكومه تی هه رێمی كوردستان.

دۆستێكی ی. ن. ك

2.8.2004