ثالَتاك و دوو دنياي جياواز .... خوشكان

 

پالتالك دنیایه كی بچوكه، هه موو ره هه نده كانی كۆمه لگای له خۆیدا كۆ كردوه ته وه. ئه گه ر ئه ته وی هه واڵه كان بزانی و له كێشه سیاسی و كۆمه لایه تی و ده رونیه كانی كۆمه ڵگای كوردی تێ بگه یت. . . . . . من بانگهێشتتان ئه كه م بۆ ژوره كوردیه كانی پالتالك ماوه یه ك میوان به و تیایاندا بسورێره وه تا شتی سه یرو سه مه ره ببینی. پالتالك به و ته كنیكه پێشكه و توه ی زۆر كارئاسانی بۆ كردوین ، تا بتوانین روو به روو دیالۆگ بكه ین و لێك نزیك ببینینه وه. وه سنورێكی داناوه بۆ قۆرخ كردن و چه پاندنی عه قڵ و بیری تاكه كان . تا كه س نه توانی به ئاسانی كۆنترۆلی ده م و ده ستی كه س بكات. له راستی دا پالتالك دنیایه كی زۆر جوانه ، پێویسته ئێمه ی كوردیش وه ك نه ته وه زیندوه كانی دنیا سودمه ند بین له م به رهه مه ی عه قلی مرۆڤ و بیكه ینه پانتایی یه ك بۆ لیك گه یشتن. به لام به داخه وه ئه و كولتوره ی كه سه پاوه به سه ر كۆمه لگای ێێمه دا ، وه ك سه ره تان جه سته ی ئه م نه ته وه ی داغان كردوه و لێمان نابێته وه . كه كولتوری ئاین و نه ته وه كانی ده وروبه رمانه. بارگاوی یه به رق و كینه ، به دگومانی ، دوو رویی ، بێ بروایی به یه كتر. وه به ها جوانه كانی كورده واریمان تیا له دهست داوه. ر‌ۆژانه له و ژووره بچوكانه ی پالتالك دوو پات ده بنه وه، له وێشدا تاكی كورد ئه ی سه لمێنێ ، كه لێره ش له كۆمه ڵگا مه ده نی و پێشكه وتوه كانیش دا وون بوین و نه مان توانیوه سودمه ند بین له ئه زمونه به نرخه كانی رۆژئاواو به بی ئامانج ئیهانه و سوكایه تی، به یه كتر ده كه ین. به تایبه تی له ژوره كانی دیالۆگ و ووتو وێژ دا، ئه وه ی كه نابینری دیالۆگی جیدی و قبولكردنی رای جیاوازه تیایاندا. كاتێ كارگێری ژورێ نایه وێ كه س موخالیفی ئه و بێ و جیاواز بیر بكاته ، پانتایی یه ك بۆ دیالۆگ ناهێلێته وه . ئه یه وێ ئه و كه سانه ی كه له ژوره كه دان ، كوت و مت كۆپی خۆیبن و وه ك ئه و بیربكه نه وه. (به تایبه تی ژۆره حیزبیه كان. ئه گه ر جورئه ت بكه یت و رایه كی جیاوازت هه بێ. ئه وه كاكی كارگێر دوای سوكایه تی و شكاندنی كه سایه تیت، له ژوره كه ی ده رت ده كات . ئه وه ی كه زیاتر سه رنجی منی راكێشابێت ئه وه یه كه هه ندیك له و خه ڵكه ی ده چنه ژوره كانی پالتالك ناوی سه یر له خۆیان ده نێن، له هه ندێكیان پێم شه رمه ناویان بهێنم . ئیسلامیه كان ناوی وه ك، دایكی فاتمه، باوكی ئوسامه، موجاهید و عبدالقادری گیلانی. . . . كۆمۆنیسته كانیش پاچ ، داس، كافر و چه ند ناوی بیانی تر. . . . . ئه و كه سانه ش كه ده رونیان نه خۆشه ، پێم شه رمه ناوی ژوره كانیان بنوسم. . . . . . . . ناویان، بۆق، مشك و مه یموون و چه ندین ناوی سه یروسه مه ره ی تر. كه نامه وێ به نوسینیان پێنوسه كه م گڵاو ببێ . له ناو ئه م جۆره كه سانه ی كه ئاماژه م بۆ كردن ، چه ندین به كرێگیراوو، گێره شێوێن هه ن كه له كاتی ووتو ووێژدا دێن‌ بابه ت ده گۆرن، جنێو ده ده ن. ئه م جۆره كه سانه دیاره به به رنامه وه ئه م كاره ده كه ن ، هه ندێكیان توركمانن و دێن به كوردی یه كی ناته واو جنێو به كورد ده ده ن . هه ندێكیان له لایه ن كۆمۆنیزمی كرێكاریه وه دانراون بۆ سوكایه تی كردن به كوردو كوردستان و ئاڵای كوردستان . . . . . فاتیحی شێخ الاسلامی به رپرسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران به ره سمی داوا له ئه ندامانی حیزبه كه ی ده كات كه ‌بچن له ژوره كانی پاڵتاڵك، له سایده كوردیه كان، سوكایه تی به كورد بكه ن و كۆبونه وه كانیان لێ تێکبده ن . . . . ئه مه زیندوو كردنه وه ی فتواكه ی خو مه ینیه ئه مه بانگه وازی ئه نفالێكی تره ، كه ئه م خۆفرۆشه دژی كورد ئه ی كات . ئه م بانگه وازه ی كۆمۆنیزمی كرێكاری ده ری ده خات كه ئه وان به به رنامه وه دژی كورد كار ده كه ن ، به تایبه تی له پالتالك و سایده كوردیه كان. . . . . . . . ئه م جوره كرده وانه ی كه له پالتالك رۆژانه دوو پات ده بێته وه دڵی زۆرێك له و روناكبیرانه كه به په نجه ی ده ست ده ژمێردرێن سارد ده كاته وه و وورده وورده وایان لێ ده كات ماڵ ئاوایی له دنیای پاڵتاڵك بكه ن . . . . . تا ئێمه ی كورد گۆرانكاری یه ك له سیسته می بیركردنه وه ماندا نه كه ین و جیاوازیه كانی یه كتر قبول نه كه ین . ناتوانین به پێی پێویست سود له م ده رفه ته وه ر بگرین كه له رێی پالتالكه وه بۆمان ره خساوه. . . . خوشكان ئه لمانیا 17-9-2004

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter