قه یرانى سیاسی و ئه خلاقی بۆته خۆرکه ى ناو ته شکیلاتى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێران.... مه ریۆان جاف

 

 له ڕۆژىشوومى ١٣- ٩ - ٢٠٠٤ دا له سایتى﴿﴿﴿﴾﴿،، کوردستان نێت،،دا وتارێکم له ژێر سه ردێرى،، چه ند سرنجێک له سه ر کۆنگره ى١٣هه مى حزبى دێمۆکراتى کوردستاىئێراندا،، خۆێنده وه ـ به ڕاستى تۆهمه ت و درۆ و بوختانى ناو ئه و وتاره شوومه ویژدانى هه ژاندم ـ من ئه ندامێکى حزبى شیوعى عێراقی بووم و حزبی دێمۆکرات له نزیکه وه ده ناسم ـ یادى پیرۆز بێت له ده ورانى شه هید قاسملوو، ئه گه ر ته شکیلاتی دێمۆکرات هیچی نه با ،،که هه موو شتێکیشی هه بوو،، ئه خلاق و مۆراڵی شۆڕشگێڕی و ئینسانی تێدا بووـ به ڵام به داخه وه ئێستاکه وا وێده چی که وێرای پاشه کشه له هه موو بارێکه وه ئه خلاق و مۆڕالیشی تێکچووه ـ من سه تی له سه ت و وه ک ڕۆژ بۆم روونه که ئه م نووسراوه هه ر به هۆی ئه ندام، یا ئه ندامانی ناو ته شکیلاتی دێمۆکرات، ئهویش ڕاست له وڵاتی سوید نووسراوه ـ من وه ک که سێکی کورد و ئه دیب دۆست، ویژدانى خۆم به به رپرسیار ده زانم، که ته نیا دوو ڕوو کردنه وه له سه ر ئه م وتاره نادۆستانه بۆ خوێنه رانی به رێز بده م ـ ١- ئه و که سه ی ناوی له م وتاره دا هاتوه ،،ئه حمه د کاکه مه می،، جارێک هاوڕێ شاخه وان بۆی باس کردووم که ، ناوبراو هاوینی ساڵی ١٩٨٧له مۆسلۆک له ناوچه ی خاکورک له بنکه ی حزبی شیوعی په یدا بووه ـ ئه و برایه به خۆی وخێزانی و کچێکی٧-٨ساڵانه و کورێکی ٣-٤ سالانه وه ، ئێۆاریه ک به هۆی کابرایه کی وڵاخداره وه گه یشتۆته بنکه ی ﴿ئێمه ـ شه وی پێشتر له ده شتی به رازگر و گلی ره ش که وتبوونه ناو ئاگری شه ری نێوان پارتی و حکومه تی عێراق و هه موو که ل و په لی خۆیان له ده ست داوهـ کچ و کوڕهکه ی پێڵاویان له پێ دا نه بوو و به په ڕۆ و نایلۆن قاچی پێچابوون ـ هاوڕێ شاخه وان به و دیمه نه ﴿﴿ئه وه نده داخدار ده بێ، که چاره نووسی شۆرشگێڕێکی کورد و مناله کانی ئاوایان بی سه ر هاتوه ـ ته نانه ت هاوڕێ شاخه وان بیری له نووسینی ڕۆمانێکی تراژێدیایی ده کاته وه ـ هیوادارم هاوڕێ شاخه وان که له وڵاتی سویده ، ئه م وتاره بخوێنیتیه وه و کاره ساته که ی وه بیر بێته وه و شتی زیتری له سه ر بنووسێ ـ ڕۆژی دوایی کاک ئه حمه د و مناڵه کانی به هۆی دوو هاوڕێی خۆمان، هاوڕێ ئه بوو محه مه د و هاورێ هێمن به وه لاخی خۆمانه وه هه تا چادری مالی حاجی حه وڵا بارزانی خه ڵکی ناوچه ی مه رگه وه ری ورمێ له بناری داڵانپه ڕه ،،سێ سنوور،، به ڕێ دهکرێـ یانی ئه وه که نووسراوه ناوبراو به به غدا دا هاتوه له درۆ و بوختانێکی سازکراو زیاتر شتێکی تر نییه ـ بۆ مه گه ر هه موو هاتووچۆی دێمۆکراته کان به به غدا دا نه بووه ـ یان ئه وه به ئێرانیش دا بووه!!؟؟ و هه ر ئه و هه ژاره ڕێگای لێ گۆراوه و ملی شاخه کانی کوردستانی گرتووه! جا ئه گه ر تاوانیش بێت ـ دڵنیام نیوه ی ئه و دێمۆکراتانه ی له سویدن، ته نانه ت نووسه ر، یا نووسه رانی ئه م وتاره ش هه ر به به غدا دا هاتوون ـ ئه گه ر هه ڵاتنیش بێت، هه ر وه هاـ مخابن بۆ ئه ندامانی حزبی پێشه وا و قاسملوو، که که س، یا که سانی وای له ناو ڕیزه کان دا بێ، ئاوا ڕووڵماڵاوانه بوختان بۆ هاوڕێی خۆی هه ڵبه ستێ!! که هه ر به پێی نووسراوه که ئه و که سه هه ر ده م که سی دووهه می کومیته ی حزبه که ی بووه له سویدـ ٢ - من ئه و هاوینه ،،٢٠٠٤،، له کتێبخانه کانی کوردستان زنجیره کتێبێکی زۆر پر باییخ و پڕ ناوه رۆکم بینی به نای ،،گوڵبه هاره،، ١، ٢ ،٣ ،٤ له نووسینی ئه حمه د کاکه مه می ،، ئه گه ر هه ر ئه و ئه حمه د کاکه مه می یه بێت،، که له کتێبخانه کاندا هه ر وه به ر نه ده که وتن و ئێستاش حکومه تی هه رێم ژماره کی زۆری له م کتێبانه کریون و له ناو مامۆستایان دا بڵاوی کردوونه وه ، هه تا ته جره به بکرێن بۆ کتێبی ده رسی قوتابخانه کان ـ به ڕاسی من ئه وه نازانم ، ئێستا ناوبراو له ته شکیلاتدا چ ده کا ، یان ئه وه چ ده بێژێ و به کام پێخۆر ده ژی و له کام پێخه ف دا ده خه وێ، به ڵام بۆ نووسه ری ئه م کتێبانه وه ک نووسه رێکی به توانا و به رپرس و دلسۆز و نیشتیمانپهر وه ر ئه و په ڕی ڕێزم بۆی هه یه ـ چونکه هه ر له کوردستان له ده می گه لێک مامۆستا و له ده می مامۆستای ره حمه تی مامۆستا شوکور مسته فا بیستوومه و بیستراوه، که ئه م کتێبانه باشترین و پڕ ناوه ڕۆکترین کتێبی ده رسی زمانی کوردین که وا به زنجیره هه تا ئێستاکه نووسراون ـ ئه وه ش که ڕه نگی قه تاری لێ بگۆری، به ماڵێ نه زانیته وه، ڕه نگه تاوانه که ی هه ر ئه وه نده بێ، که نه بۆته شۆفیری تاکسی به هه موو قوومارخانه و دانسینگ و خه راپه خانان ـ ـ ـ بزانێ و بێچاره کۆرده نه زانه بۆته نووسه رـ به ڕاستی بڕوام نه ده کرد که له حزبی قاسملوو دا نووسین ئاوا بێ باییخ بێت و نووسه ریش ئاوا تاوان!!؟؟ مه ریۆان جاف ١٣-٩ - ٢٠٠٤

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter