25-02-2008 18:30

 

 

 

نه مام .... حه مه سه عید حه سه ن

 

كۆتایی ساڵانی حه فتا

له كه ناری شه قامی برایم پاشا

له ماڵێكدا

 كه باخه كه ی ئه وه نده ی به رماڵێ ده بوو

كرێچی بووم،

به هارێكیان له و به رماڵه باخچه یه دا

نه مامی گوێزێكم ڕوواند،

من دڵنیام،

 ناخی دڵم گوتوویه تی

ئه و كرێنشینه ی دوای من

ڕێی كه وتۆته هه مان خانوو

وه ك چاوی پاراستوویه تی،

من ده زانم،

به چاوی دڵم ده یبینم،

ئه و نه مامه

ئێستا دارگوێزی ته واوه

ڕه گوڕیشه ی داكوتاوه

قه دوباڵای هه ڵكشاوه

هێشتاكه بۆ بڕینه وه ی

سوڵتان كه سی هان نه داوه،

من ئه و دارگوێزه م خۆش ده وێ

هه رگیز فه رامۆشی ناكه م،

له م دووره وه

گۆرانی بۆ باڵای ده ڵێم،

ئه گه ر پیاوه كانی سوڵتان بیبڕنه وه

سێ ڕۆژ پرسه ی بۆ داده نێم.