ژننامه حه مه سه عید حه سه ن

 

له كن من

ژن هه موو

شاجوانن،

خودایه ببووره

له كن من ئافره تان سه رداری پیاوانن،

له كن من خوا مێیه

ته نیا ژن په یامی پیرۆزی خوای پێیه،

له كن من خوا تیشكی جوانیی خۆی

به ژنان به خشیوه،

له كن من هه ر كه سێ ئافره تی ناسیبێ

خوای دیوه،

من ته نیا ئافره ته سه رچاوه ی ئه وینم

من خودا له ژندا ده بینم،

مامانی هۆنراوه ی من ژنه

له كن من

ژین بێ ژن

مردنه،

من له سه ر شاباڵی هه وری ژن

ده گه مه باره گای خوای مه زن.

2002. 12. 13