به راورد..............حه مه سه عید حه سه ن

 

ڕه نگی خوێنی

ئه وی كاتی په ڕینه وه ش

به سه ر شه قامێكدا ده ڕژێ،

سووره به ڵام

له ڕه نگی ئه و خوێنه ناچێ

له سه رده می ڕاپه ڕیندا

ده ڕژێته سه ر هه مان شه قام.*

سیمای ئه وی

له نه خۆشخانه دا ده مرێ،

له ڕووخساری

ئه و مرۆڤه ناچێ له ژێر

ئه شكه نجه دا

له به ندیخانه دا ده مرێ.

ئه و ئاسه وارانه ی كه سێ

ته نیا هه ر بۆ خۆی ژیابێ

جێیان دێڵێ،

ده ستیان ناگاته داوێنی

ئه و یادگارانه ی كه سێ

له ڕێی خه ڵكیدا ژیابێ

جێیان دێڵێ.

* یۆژین گیلفیك.

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: hemeseidhesen@hotmail.com

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter