|

ئه‌و، ده‌سته‌كانی له‌ناو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی پێ دروست ده‌كات ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون، كاتێك ده‌ستی پێكرد ته‌مه‌نی ته‌نیا 35 ساڵ بوو، واته له ئه‌وپه‌ڕی گڕ و تینی گه‌نجیه‌تیی خۆی بووه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ، بۆ ساتێكیش له‌و هونه‌ره ناوازه‌یه دانه‌بڕاوه كه هونه‌ری په‌یكه‌رتاشیی دارینه، حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیشی بۆ هونه‌ره‌كه‌ی وایكردووه گوێ به‌ڕه‌شداگه‌ڕانی ده‌سته‌كانی نه‌دات و ڕۆژانه به‌گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه به‌ره‌و دووكانه بچكۆلانه‌كه‌ی لاكه‌لاك بكات.
هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) له‌دایكبووی كۆیه له 1935 و په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك و ئێستاش دانیشتووی هه‌ولێره، كه سه‌ردانی وه‌رشه بچووكه‌كه‌ی ده‌كه‌یت له گه‌ڕه‌كی "نووسه‌ران"ی هه‌ولێر، زۆرترین چێژ له‌وه ده‌بینێت كه له‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كانیه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و بیده‌یته به‌ر پرسیار، بێگومان ئه‌ویش هه‌رگیز له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان بێزار نابێت و به‌وردی باسی ته‌واوی قۆناغه‌كانی دروستكردنی هه‌ر په‌یكه‌رێكت بۆ ده‌كات، بۆیه له گفتوگۆ له گه‌ڵیدا هیچ كه‌سێك نییه له‌و هونه‌رمه‌نده پیره بێزار بێت و بتوانێ به‌ئاسان ده‌ستبه‌رداری بێت.
ئێمه وه‌ك "هونه‌ری هه‌ولێر" ماوه‌یه‌ك بوو نیازی سه‌ردانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده په‌یكه‌رتاشه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام ئاگامان له ته‌ندروستیی بوو كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ئازاری پێیه‌كانیه‌وه ناتوانێ وه‌ك پێشتر زۆربه‌ی كات له وه‌رشه‌كه‌ی دا‌نیشێت یاخۆ كار بكات، ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆی باسی ده‌كرد دانیشتنیش بۆ ئه‌و ماڵوێرانییه و تووشی جۆرێك له خه‌مۆكیی ده‌كات، بۆیه هه‌رچه‌ندی ئازاری هه‌بێت، له كونی ژووره‌وه ناحه‌وێته‌وه و یه‌خه‌گیری په‌یكه‌ره‌كانی ده‌بێته‌وه.. له سه‌ردانێكدا بۆ ماڵه‌كه‌ی، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رتاش (ئه‌حمه‌د ئه‌سوه) ساز كرد.
پ: مام ئه‌حمه‌د ده‌نگوباست له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ره‌كانتا چییه؟
و: دروستكردنی په‌یكه‌ر له دار بووه‌ته به‌شێكی گرنگی ژیانم، به‌ڵام له ئێستاوه خه‌می ئه‌وه‌م لێنیشتووه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كه‌متر ده‌توانم كاری قورسیان تێدا بكه‌م، بۆیه ورده ورده خه‌ریكم و به‌رده‌وامم، به‌ڕاستی ناتوانم لێی دوور بكه‌ومه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یكه‌رانه له دووكانه‌كه‌م داده‌نیشم، هه‌ست به‌ئاسووده‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌م و تا ڕاده‌یه‌كی زۆرتریش نه‌خۆشی و خه‌م و ئازاره‌كانم له بیر ده‌به‌نه‌وه.
پ: به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوماندایه، دیاره په‌یكه‌ره‌كان پتر كاری ده‌ستین و كه‌متر ئامێری كاره‌باییان تێدا به‌كار ده‌هێنیت، ئه‌مه تا چه‌ند شاره‌زایی یاخود هێزی بازوویان ده‌وێت؟
و: له‌و ڕووه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، ده‌كرێ له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه دیقه‌تی بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌شاره‌زایی هه‌بێت، ئه‌وه‌یان دروستكردنیان ئه‌سته‌م ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ په‌یكه‌ری دارین شاره‌زایی به‌بێ هێزی بازوو، ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و داره ڕه‌قه‌دا بكه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا هێزی بازووش بێت، بێگومان هیچ هێزێك نییه بتوانێ به‌بێ شاره‌زاییه‌كی ته‌واو و هه‌روه‌ها بوونی ئه‌شقێك، په‌یكه‌رێك له‌م جۆرانه‌ی ئێوه ده‌یانبینن دروست بكات، بۆیه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ر ته‌واوكاری یه‌كترن.
پ: تۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ قۆناغێكی خوێندنی هونه‌ری ده‌رچووبیت، چۆن وه‌ك سه‌ره‌تا خۆت له قه‌ره‌ی ئه‌م كاره ئه‌سته‌م و ناوازه‌یه دا؟
و: زۆر جار له ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی خۆڕسك ناوی منیان بردووه، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوه‌یان لێناوم، چونكه خوێندنی هونه‌ریم ته‌واو نه‌كردووه، یان خوێنده‌وارییه‌كی كه‌مم هه‌یه، یانیش مامۆستا و فێركارم له بواره‌كه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام خۆ شاره‌زایی هه‌ر له خۆڕسكه‌وه نییه، بێگومان من زۆر ماندوو بووم تا توانیومه جۆری په‌یكه‌ره‌كانم بگه‌یه‌نمه ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا ئێوه دیبینن، من له سه‌ره‌تادا منداڵ بووم و له كۆیه به‌قوڕ په‌یكه‌رم دروست ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرم حه‌ز له باڵنده و ئاژه‌ڵ بوو، بۆیه به‌زۆری په‌یكه‌ری باڵنده و ئاژه‌ڵم دروست ده‌كرد، پاشان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدا له كۆیه حه‌ز و خولیام كه‌وته سه‌ر ڕاو و به‌زۆریش ده‌چوومه ڕاوه‌كه‌و، هه‌ر ئه‌وكاتیش شاگردی دارتاش بووم، كاتێكیش گه‌وره‌تر بووم و خۆم به‌باشی ناسییه‌وه، دووكانی دارتاشیم هه‌بوو، بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1970دا كه‌وێكم له دار دروست كرد، به‌ڵام ڕاستیتان ده‌وێ ته‌نیا فۆڕمی كه‌وی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر نا باڵنده‌یه‌كی ناشیرین بوو، كه‌چی هه‌ر كه‌سێك ده‌یبینی، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه لێیان ده‌ڕوانی كه توانیومه له دار ئه‌و باڵنده‌یه دروست بكه‌م، ئه‌وه‌بوو ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌رم بوونه جۆرێك له هاندان تا به‌رده‌وام بم و هه‌وڵ بده‌م به‌فۆڕمێكی جوانتر دروستی بكه‌مه‌وه.
پ: چه‌ند جار په‌یكه‌ری كه‌وت شێواندووه تا ئه‌و كاته‌ی گه‌یاندووته ئاستێك خۆت لێی ڕازی بیت؟
و: به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو چه‌ند جار خۆمی له قه‌ره ده‌ده‌م، چونكه خولیایه‌كی سه‌یرم بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ر لا دروست بوو، بۆیه جار له دوای جار په‌یكه‌ره‌كانم باشتر ده‌بوون، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی خۆم لێیان ڕازی بووبم، چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من مامۆستا‌م نه‌بووه و ته‌نیا له ئه‌شقێكه‌وه په‌یكه‌ر دروست ده‌كه‌م، بۆیه هه‌میشه و به‌زۆری خۆم بوومه‌ته ڕه‌خنه‌گری خۆم، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه به‌چاوی ڕه‌خنه‌وه سه‌یری په‌یكه‌ره‌كانم بكه‌م و جار له دوای جار باشتر دروستیان بكه‌مه‌وه، چونكه له سه‌ره‌تای ساڵی 1970 ته‌نیا به‌دروستكردنی په‌یكه‌ری كه‌و نه‌وه‌ستام، به‌ڵكوو بۆ ساڵی پاشتر په‌یكه‌ری مانگا و گۆلكم دروست كرد، پاشان په‌یكه‌ری ئه‌سپ.. تا وای لێهات خۆم له قه‌ره‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ری ته‌واوی ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه ده‌دا كه له كوردستاندا هه‌ن، نموونه‌شیان وه‌ك ئاسك، پڵینگ، ورچ، مه‌ڕ و بزن، قه‌ل-عه‌لیشیش، ڕه‌نگاڵه، سوێسكه، بزنه‌كێوی و زۆر شتی دیكه.
پ: بۆچی ته‌نیا ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن دروستیان ده‌كه‌یت؟
و: له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌م به‌چاوی خۆم بینیون، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه چونكه مه‌به‌ستمه له په‌یكه‌ركانمدا خزمه‌تی كه‌له‌پووری كورده‌واری بكه‌م، واتا دروستكردنی په‌یكه‌ر له‌لای من له مێژه له‌وه ده‌رچووه ته‌نیا وه‌ك حه‌زێكی كه‌سی سه‌یری بكه‌م و كاری تێدا بكه‌م، به‌ڵكوو ده‌مێكه وه‌ك هونه‌رێكی ناوازه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، واتا هه‌رچی پێم بكریچَ هه‌وڵ ده‌ده‌م چێژی سه‌یركردنی ئه‌و په‌یكه‌رانه ته‌نیا بۆ كه‌سی خۆم نه‌بێت، به‌ڵكوو وه‌ك كه‌له‌پوورێك له ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردیی پێ بكه‌م.
پ: چ جۆره دار و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ په‌یكه‌ره‌كان به‌كار دێنیت؟
و: له ڕاستیدا ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاریان دێنم زۆر سه‌ره‌تایین، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو بۆ په‌یكه‌رتاشیی دارین له كوردستاندا نین، یان كه‌من و من تا ئێستا ده‌ستم نه‌كه‌وتوون، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای كاركردنمه‌وه تا ئێستا كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك ته‌شوه و بڕبه‌ن و هه‌ڕه‌ی ده‌ستی و شه‌فره به‌كاردێنم، هه‌روه‌ها په‌یكه‌ره‌كان له چه‌ندان جۆر دار دروست ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته داره‌كه زۆر كۆن بێت به‌جۆرێك ده‌ماره‌كانی مردبێت و له داهاتوودا نه‌قڵیشێت وه‌ك چنار، سپیندار، توو، گوێز.
پ: جگه له ئاژه‌ڵ و باڵنده چیی دیكه دروست ده‌كه‌یت؟
و: وه‌گ گوتم له سه‌ره‌تادا له حه‌ز و ئه‌شقم بۆ ڕاو و ئاژه‌ڵ و باڵنده، ته‌نیا خۆم له قه‌ره‌ی دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌رانه ده‌دا، به‌ڵام دواتر كه ویستم له ڕووی هونه‌رییه‌وه بایه‌خی پتر به‌كاره‌كانم بده‌م و به‌تایبه‌تیش وه‌ك كه‌له‌پووری كورده‌واری، بۆیه بیرم له دروستكردنی زۆر په‌یكه‌ری تر و هه‌مه‌جۆر كرده‌وه، نموونه‌ش وه‌ك "مه‌شكه‌ژه‌نین، ئافره‌تی نانكه‌ر، ڕاوچی به‌ئه‌سپ و تاژییه‌وه، ڕه‌شماڵی كوێستانه‌كانی كوردستان به‌ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیه‌وه، كێڵانی زه‌وی، ده‌ستاڕ، جه‌نجه‌ڕ، بێری و سه‌ربێری و به‌ربێری، مانگادۆشین، داركه‌ر، گوێدرێژ و باره‌دار" و زۆر شتی دیكه، دوا جاریش وه‌ك هێمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كور‌د، پێم خۆش بوو په‌یكه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" دروست بكه‌م، ئه‌وه بوو ماوه‌ی 3 مانگ خۆم خه‌ریكی ئه‌و په‌یكه‌ره كرد تا ته‌واوم كرد و نیازم وایه له پێشانگه‌ی داهاتوومدا وه‌ك به‌رهه‌مێكی سه‌ره‌كیی كاره‌كانم نمایشی بكه‌م، هه‌موو ئه‌مانه له‌و كۆمه‌ڵه په‌یكه‌ره‌دا هه‌ن كه ئێستا ئاماده‌م كردوون و ڕه‌نگه له داهاتوودا له پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تدا نمایشیان بكه‌م.
پ: باسی پێشانگه‌ت كرد، تا ئێستا له چه‌ند پێشانگه‌دا به‌شداریت كردووه و چه‌ندی تایبه‌تت كردووه‌ته‌وه؟
و: له ساڵی 1971دا كه له سوپا بووم، بۆ یه‌كه‌مین جار له "معمل 13"ی سوپای عێراق له كه‌ركووك پێشانگه‌یه‌ك بۆ سه‌ربازه به‌هره‌وه‌ره‌كان كرایه‌وه، ئه‌وه‌بوو من به‌په‌یكه‌رێكی كه‌و به‌شداریم كرد، هه‌ر ئه‌وكات بووه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێشانگه‌كه‌دا ئاماده بوون و ئه‌وه‌بوو خه‌ڵاتیش كرام، ئه‌مه‌ش بۆ من هاندانێكی باش بوو كه به‌رده‌وام بم، دوای ئه‌وه له ساڵی 1986دا (نه‌رمین ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) ی كچم كه شێوه‌كارێكی ناسراوه، له مۆزه‌خانه‌ی قه‌ڵا له هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی كرده‌وه، منیش به‌چه‌ند په‌یكه‌رێكی كه‌و و ئه‌سپ و مانگا و ئاسك له‌و پێشانگه‌یه‌دا به‌شداریم كرد.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات ماڵم له كه‌ركووك بوو و له‌و شاره‌شدا هونه‌رمه‌ندانی كور‌د بۆ چالاكیی هونه‌ری پشتگیری نه‌ده‌كران، بۆیه نه‌مده‌توانی پێشانگه بكه‌مه‌وه، تا له ساڵی 1998دا حكوومه‌تی به‌عس ته‌رحیلی كردین و له هه‌ولێر گیرساینه‌وه، یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تیشم له 1999 له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شێوه‌كاریی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له هه‌ولێر له هۆڵی میدیا كرده‌وه، ئه‌وكات كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو و پێشانگه‌كه‌ی كرده‌وه، له ڕاستیدا كاك فه‌له‌كه‌دین زۆرترین ڕۆڵی له به‌رده‌وامبوونم هه‌بوو، چونكه زۆر هانی دام و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت هه‌ندێك ئامێریشی بۆ دابین كردم، ئه‌وكاتیش هێزی كاركردنم باشتر بوو و ته‌ندروستیم وه‌ك ئێستا نه‌بوو، بۆیه هه‌ر بۆ ساڵی داهاتوو 2000 پێشانگه‌ی تایبه‌تی دووه‌مم كرده‌وه، به‌هه‌مان شێوه كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كردییه‌وه، ئه‌وه‌بوو ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كانمی بۆ وه‌زاره‌ت هه‌ڵگرته‌وه و له بری ئه‌وه بڕه پاره‌یه‌كی بۆ خه‌رج كردم، ئه‌مه‌ش بۆ من هاندانێكی دیكه بوو.
پ: كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كانتی بۆ خۆی گێڕایه‌وه، واتا هیچ په‌یكه‌رێكت لا نه‌مایه‌وه، ئه‌ی چۆن خۆت بۆ پێشانگه‌ی دیكه ئاماده كرد له كاتێكدا ئه‌و په‌یكه‌رانه كاری ده‌ستین و كاتی زۆریان ده‌وێ تا ته‌واو ده‌بن؟
و: به‌ڵی ڕاسته، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كاك فه‌له‌كه‌دین بۆ من هاندانێكی زۆر باش بوو كه هه‌وڵی پتر بده‌م، ئه‌وه‌بوو ده‌ستم به‌دروستكردنی په‌یكه‌ری دیكه كرده‌وه و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ به‌رده‌وام بووم، له ماوه‌ی ئه‌و 7 ساڵه‌دا پتر له 50 په‌یكه‌ری جۆراوجۆرم دروست كرد، ئه‌وه‌بوو پێشانگه‌ی تایبه‌تی سێیه‌مم له 2007دا به‌هاوكاریی ناوه‌ندی كه‌ركووكی ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هۆڵی ڕێكخراو له كه‌ركووك كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو.. له 2008یشدا ویستم پێشانگه‌ی تایبه‌تی چواره‌مم له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه بكه‌مه‌وه، له داواكارییه‌كه‌شمدا داوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگه‌یه‌م له كۆیه كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆیه شوێنی له دایكبوونمه و حه‌زم ده‌كرد یه‌ك له پێشانگه‌كانم له‌و شاره بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگه‌یه‌یان لێكردم به‌چیرۆكی (عه‌نته‌ر و عه‌بله) و هه‌ر نه‌بڕایه‌وه و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌یان كرد.
پ: یانی چی دیزه به‌ده‌رخۆنه كرا، ئه‌ی بۆچی خۆت به‌دواداچوونت بۆ نه‌كرد تا بزانی كاروباره‌كه‌ت به‌كوێ گه‌یشتووه؟
و: چ هونه‌رمه‌ندێك هه‌یه بیه‌وێ پێشانگه بكاته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ نه‌كات، من نزیكه‌ی 3 ساڵه به‌دواداچوونی به‌رده‌وامم كردووه، به‌ڵام وا دیاره وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌زاره‌تێكی فره حاكمه، وه‌ك ئه‌و په‌نده‌یه كه ده‌ڵێت "ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆ خۆی"، له هه‌ر شوێنێك و شتێكت پێده‌ڵێن، بڕوا بكه‌ن جار هه‌بووه گوتوویانه سبه‌ی یان دوو سبه‌ی پاره‌ی ده‌رخسته‌كه‌ت بۆ خه‌رج ده‌كرێت، كه‌چی دیسان كردوویانه‌ته وشكه‌ساڵی.. له هه‌مووی سه‌یرتر ده‌رخسته‌ی پێشانگه‌كه له ئاست ئه‌و كارانه‌ی من كردوومن ته‌نیا مایه‌ی پێكه‌نینه، وا بزانم له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌م دنیایه ئه‌گه‌ر بڵێیت پێشانگه‌یه‌كی په‌یكه‌ری دارین له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بڕی ملیۆنێك و شتێك دیناریان بۆ كردووه‌ته ده‌رخسته "واته ده‌وروبه‌ری هه‌زار دۆلار"، فشه‌یان به‌ئه‌قڵمان دێت، ئی برا خۆ من به‌وه‌ش ڕازی بووم چونكه به‌ڕاستی چاوم له‌وه نه‌بووه پاره قازانج بكه‌م، كه‌چی ئه‌وه‌شیان دیزه به‌ده‌رخۆنه كرد.
پ: كه‌واته تۆیش وه‌ك زۆر له هونه‌رمه‌ندانی دیكه ته‌نیا وه‌ك نمایشكردنی هونه‌ره‌كه‌ت پێشانگه ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌رگیز مایه‌ی سوودمه‌ندی نییه هونه‌رمه‌ندێك ماوه‌ی چه‌ند ساڵ كار بكات و دواتر له پێشانگه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی باست كرد بۆی خه‌رج بكرێت؟
و: بێگومان مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا خزمه‌تكردنه به‌هونه‌ری كوردی، بڕوا بكه‌ن هه‌ندێك له په‌یكه‌ره‌كانم پتر له 5 مانگ و 6 مانگ كاریان تێدا ده‌كه‌م تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو ده‌بن، ئه‌گه‌ر به‌پاره بیانخه‌مه به‌راورده‌وه، نه‌ك هه‌زار دۆلار، ئه‌گه‌ر 10 هه‌زار دۆلاریشم بده‌نێ تێیدا زیانمه‌ند ده‌بم، من پاره‌كه‌م به‌لاوه گرنگ نییه ئه‌وه‌نده‌ی بیر له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هونه‌ری و ویژدانییانه‌ی كاره‌كانم ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بزره، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌بوو جێگه‌ی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه بوایه، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر وانییه، ته‌نانه‌ت كاری زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تێدا ڕێسوا ده‌كرێت، زۆر كه‌س هه‌ن له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ته‌نیا به‌میزاج كار ده‌كه‌ن و چێژ له‌وه وه‌رده‌گرن هونه‌رمه‌ند لێیان بپاڕێته‌وه، به‌ڕاستی منیش وێڕای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌م له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئاماده نیم له كه‌س بپاڕێمه‌وه.. وابزانم ئه‌وه‌نده‌ی باسم كرد به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه ناشیاوه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كه كاریان به‌ده‌سته، ئاره‌قه بڕێژن، ئه‌گه‌رچی له‌و بڕوایه‌شدام چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ڕه‌خنه‌یان ئاراسته بكرێت، ئه‌وان نه بایان دیوه و نه باران.. ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی پێم سه‌یره و تا ئێستا نازانم ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی بۆ پێشانگه‌كه‌ی من كرابوو چیی به‌سه‌ر هات؟! نازانم ئایا ئه‌و پاره‌یه خه‌رج كراوه و نامده‌نێ، یان كه‌سێك ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، یان چی و چی و چیتر، چونكه تا ئێستاش ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه به‌ڕه‌تكردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌م، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر درابوو و ئه‌وه‌نده‌ی به‌دواداچوونم بۆ كرد له وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ڕه‌زامه‌ندیی خه‌رجكردنی بڕه پاره‌ی ده‌رخسته‌كه‌ی درابوو.. ئیتر نازانم خۆیان و شیری خۆیان.
پ: ئه‌ی هه‌وڵت نه‌داوه له شوێنێكی دی و له ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌وه پێشانگه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه؟
و: من ئێستا به‌هه‌موویانه‌وه پتر له 80 په‌یكه‌رم بۆ پێشانگه ئاماده‌یه، لای خۆمه‌وه ماوه‌یه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌م داوه ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێكیش بۆم نه‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم پێشانگه‌ی تایبه‌تی چواره‌مم بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك بوو ته‌ندروستیم ڕێگریی لێم كرد و ئه‌و پرۆژه‌یه‌م دواخست، ئه‌وه‌بوو له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا "ڕێكخراوی لاوانی سه‌رده‌م" له هه‌ولێر بڕیاریان دا پێشانگه‌م بۆ بكه‌نه‌وه، بێگومان زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان كه كاره‌كانی منیان پێ باش بوو، ڕه‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه پێشانگه‌كه‌م بكه‌مه‌وه.
پ: به‌پێی زانیاریی ئێمه تۆ ئه‌ندامی ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیشی، ئه‌ی ئه‌وان هاوكارییان نه‌كردووی؟
و: من هیچ گله‌ییه‌كم له‌و ڕێكخراوه نییه، پێشتر ئاماژه‌م پێ دا كه له 2007دا ناوه‌ندی كه‌ركووكی ئه‌و ڕێكخراوه سێیه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تمیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌كیشم هه‌بێت ئه‌وه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانه‌وه نییه، چونكه كێشه‌یه‌كی گشتیی هونه‌رمه‌ندانه، بۆ نموونه من پێشتر مووچه‌ی ڕێزلێنانی هونه‌رمه‌ندانم هه‌بوو، ئه‌وه‌ش باش بوو و ده‌متوانی لانیكه‌م بۆ كڕینی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی په‌یكه‌ره‌كانم سوودی لێ ببینم، به‌ڵام زۆر سه‌یر بوو كه له بڕیارێكدا ئه‌و مووچه‌یه‌یان بڕی، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن نابێ ئه‌و كه‌سه مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام من ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازیم هه‌یه و له حكوومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ریده‌گرم و ئه‌ویش بڕه پاره‌یه‌كی كه‌مه، ئاخر نازانم مووچه‌ی خانه‌نشینیی سه‌ربازی چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كاری هونه‌ری و مووچه‌ی ڕێزلێنانی هونه‌رمه‌ندانه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بیانوو نه‌بێت.. به‌هه‌رحاڵ به‌وه‌ش ڕازی بووین، كه‌چی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆیشمان پشتی تێكردووین و ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كات.
پ: دوا جار خۆت بته‌وێ شتێك بڵێیت؟
و: بێگومان له‌باره‌ی هونه‌ر له‌لایه‌ك و گله‌ییه‌كانیش له‌لایه‌كی دیكه‌وه قسه‌مان ته‌واو نابێت، ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بڵێم ئه‌گه‌ر گله‌ییم له هه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت، ته‌نیا له ڕاگه‌یاندنه‌كان نیمه، چونكه به‌ئه‌مه‌كه‌وه ده‌ڵێم ڕاگه‌یاندنی كوردی بایه‌خی باشیان به‌كار و هونه‌ره‌كه‌ی من داوه و زۆر جار به‌سه‌ریان كردوومه‌ته‌وه، مه‌به‌ستم هه‌موو لایه‌نه‌كانه نه‌ك ته‌نیا لایه‌نێك، بۆیه ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی ئێوه‌ش به‌رز ڕاده‌گرم و سوپاستان ده‌كه‌م، به‌ڵام هیوادارم به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ڕه‌خنه‌كانم بخوێننه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن، لانیكه‌م تۆزقاڵێك كه‌موكورتییه‌كانیانی خۆیانی له ڕێگه‌یه‌وه پێ كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. READ_MORE
|