توركه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌كه‌په زۆر به زیره‌كانه له سه‌ر هه‌موو محوه‌ره‌كان كار ده‌كه‌ن و بۆشیان چووه‌ته سه‌ر. به ئاره‌زووی خۆیان له سه‌ر محوه‌ری عه‌ره‌به‌كان به هه‌مووته‌شكیله سیاسیه‌كانیان، له گه‌ڵ ئێران وڵاتانی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی گشتی، دیسان له ڕووی مامه‌له‌كردنیان له سه‌ر عیراق هه‌موو هێلكه‌كان ناخه‌نه ناو یه‌ك سه‌به‌ته. هه‌ندێكیان ده‌خه‌نه ناو سه‌به‌ته‌ی سونه‌كان، هه‌ندیكیشیان شیعه‌كان و كوردی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمیشیان تیایا بێ به‌ش نه‌كردووه. مامه‌له كردنه‌كانیشیان هه‌ر یه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك و به‌و شیوه‌یه ڕێكی ده‌خه‌ن كه هه‌ر هه‌مووی بكه‌وێته ناو ئه‌جندای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. له سه‌ر مه‌له‌فی كورد هه‌رچی كردیان كردیان تاوه‌كو كه‌ركه‌ك نه‌خرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بۆشیان ده‌چێته سه‌رو له ڕێگه‌یه‌وه جگه له‌وه‌ی سۆزی توركمانه‌كان به ته‌واوه‌تی به‌لای خۆیان ڕاده‌كێشن و ده‌یان كه‌نه دوژمنی كورده‌كان، له لایه‌كی تره‌وه سۆزی عه‌ره‌به‌كان به‌تێكڕا به‌لای خۆیان ڕاده‌كێشن. له سه‌ر مه‌له‌فی كورد له سه‌رێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌وه ده‌ترسێنن كه هاوكارن له گه‌ڵ په‌كه‌كه له دیوه‌كه‌ی تر ده‌یانه‌وێ زه‌مینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هاوكاری كردنیان له دژی په‌كه‌كه ڕاكێشن و له ڕێگای ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندیه فراوانه ئابووریه‌یان كه قه‌واره‌یه‌كی هه‌ره زۆری به خۆوه گرتووه‌و ده‌توانم بڵێم له ڕێگایه‌وه نیوه‌ی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له نه‌وت ده‌لوشن و له سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ئه‌و به‌ره‌و پیشه‌وه چوونه‌ی له سه‌ر بونیه‌ی ئابووری كوردستان به‌هۆیانه‌وه خۆی نیشان ده‌دات زۆر زۆر له خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو داهاته فراوانه‌ییه كه بۆی ته‌رخان كراوه. بۆ دیوی كوردی لای خۆشیان توانیان له سه‌روی ٧٠ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی كوردی به گه‌مه‌ی هه‌لبژاردن به‌ڕیبكه‌ن و هه‌رچی ده‌شكه‌ن ده‌یكه‌ن بۆ دژایه‌تی په‌كه‌كه‌و تێوه‌گلدانی سوپا بۆ لێدانیان. له سه‌ر گه‌مه‌ی دین و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و باوه‌ڕه‌كانی كه‌مالیزم، به درێژایی ئه‌و دوو خوله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان زۆر به زیره‌كانه له سه‌ر هێله جیاكان جوله‌یان كردووه‌و هه‌ر هه‌مووشی به سه‌ركه‌وتوانه لێی ده‌رچوون و به قسه‌ی زۆرانێك له لێكۆله‌ره‌وه سیاسیه‌كان ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانیان له ناو سوپا‌و به كارێكی ئاره‌زوو مه‌ندانه گه‌لێ له هێزه‌كانی به‌ناو پاراستنی كه‌مالیزم و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زیاتره. چینی سه‌رمایه‌داری توركیش كه داینه‌مۆی پاراستنی كه‌مالیزم و كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی توركیایه و ڕۆڵی تا ڕاده‌یه‌ك بریار به ده‌ستیشیان هه‌یه له ده‌رچواندنی هه‌ر ته‌شكیله‌یه‌ك له ته‌شكیله سیاسیه‌كان، له هه‌ردو خولی هه‌لبژاردن به تایبه‌تی له خولی هه‌لبژاردنی دوو زۆر به فراوانی خۆیان دایه پاڵ ئه‌كه‌په و ئه‌و هۆكاره‌شیان له بن ده‌ستی هیزه‌كانی به‌ناو كه‌مالیزم و پیاده‌كردنی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ده‌رهێنا. پێیه‌كیان له ئه‌مه‌ریكایه‌و ئه‌وی تریشیان له ڕوسیا‌و چینه. له شه‌ڕی گورجستان به دبلۆماسیانه له سه‌ر هێله جیاكان گه‌مه‌ی خۆیان ده‌كردو ده‌شیان ویست نه شیش بسوتێ نه‌كه‌باب واته تواناكانیان بۆ ئه‌و ئاقاره به‌ڕێكرد كه هیچ لایه‌نێك پێیانه‌وه نیگه‌ران نه‌بێت. هه‌لوێستیان له سه‌ر ئه‌و دژایه‌تیه توندیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران وا لێ كرد كه له ڕێگایه‌وه ئه‌وان كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و تۆیان نه‌كرد كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان پێیه‌وه ڕازی بن و بۆشیان چوه سه‌رو زیاد له‌وه‌ش توانیان له گه‌ڵ ئێران هێلێكی ته‌ماس له دژی په‌كه‌كه دروست بكه‌ن. به ڕاشكاوانه‌ش به ئه‌مه‌ریكیه‌كانیان گووت یان ده‌بێ ئێمه‌تان بوێ یان په‌كه‌كه‌و شته‌كانیش به ئاره‌زووی ئه‌وان كه‌وتنه‌وه‌و ئه‌مه‌ریكایان ڕاكیشایه سه‌ر ئه‌و هێله‌ی كه به پێكه‌وه‌یی بۆ له‌ناو بردنی په‌كه‌كه كار بكه‌ن. ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه ده‌توانی له سه‌ر پێی خۆی وێڕای گرتنی سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌ڕێز عه‌بدولا ئۆجه‌لان بوه‌ستێ له ناو ئه‌و هه‌موو تێوه‌گلدانه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و ئێرانی و بگره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر پارتێكی سیاسی تر بوایه ده‌بوایه له ناو ئه‌و هه‌موو دوژمنایه‌تیه ده‌وروبه‌ره‌و توركیه‌یان، به دوایه‌و ئاسارو پاساریان تێكشكیندرابایه. له سه‌ر كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرایل نێوه‌ندێتیان كرد تاوه‌كو ئیسرایل و سوریا بۆ ناو گفوگۆ و ڕێك كه‌وتن به‌ڕێ بكه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان له گه‌ڵ ئیسرایل درێژه‌پێدانی هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندیه توند‌و تۆڵه‌ی پێش ئه‌و دوو خولی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیانه. له شه‌ڕی ئێستای هه‌رێمی غه‌زه‌ش له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی توندترن بۆ هه‌لوێست وه‌رگرتن له دژی ئیسڕایل و ئێستاش بوونه‌ته ناوبژیوان له پیناو ڕاگرتنی شه‌ڕو ڕاكێشانی لایه‌نه ناكۆكه‌كان به ئیسرایل و حه‌ماس، حه‌ماس و فه‌تح بۆ سه‌ر هێلی ڕێككه‌وتن.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه لێره خۆی كێل ده‌كاته‌وه‌و پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ورد‌و بێلایه‌نانه‌و هه‌مه‌لایه‌نیه، ئه‌وه‌یه باشه چۆنچۆنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركی كه هه‌ندێك به دین پۆشته‌یان ده‌كاو هه‌ندێكی تریش به نیوه دین، هه‌نه به میانڕه‌و هه‌یانه به هی تر‌و تریش و هه‌ر هه‌مووشی له شوێن خۆیه‌تی، بۆیان ده‌چێته سه‌ر. ئایا له زیره‌كی خۆیانه، یان هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه ئه‌و ئه‌جندایه‌یان هێناوه‌ته پێشه‌وه یان هه‌ردكیان به پێكه‌وه‌یی. ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركیا له سه‌ر هه‌موو محوه‌ره‌كان یاری ده‌كه‌ن و به ته‌واوه‌تیش له گه‌ڵ هیچیان نینه‌و هه‌موانیش به دۆستی خۆیان ده‌زانن. ڕاسته ئه‌وروپا نایه‌وێ بیانخاته ناو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپی له ڕێگای كۆمه‌ڵه هۆكارێكه‌وه به‌ڵام به مه‌عقول ترین نێوه‌ندی سیاسیشیان له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حیساب ده‌كه‌ن. ئه‌وان ئه‌مه‌ریكی رووس و چینیه‌كانیش له گه‌ڵیان ئه‌و نێوه‌نده دینیه ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای توركیایان پێ له هه‌موو نێوه‌نده دینیه‌كانی تر باشتره و وا به مێشكیان دێته‌وه و له‌وانه‌یه بڵێن هه‌ر به‌ته هه‌ر واش ده‌ڵێن كه با توركیا به ته‌واوه‌تی نه‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌ڵام نێوه‌ندی وه‌ها چۆنی لێك ده‌یته‌وه زیاتر ده‌كه‌وێته ناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بۆ ڕاده دانان له فراوان بوونی قه‌له‌مره‌وی ئێران به ناوی شیعه‌و قه‌له‌مره‌وی توندڕه‌روی سوننه‌كان به ناوی قاعیده‌و ڕێكخراوی توندره‌وی سوننی تر. ئه‌وان له كاتیكا كه ده‌زانن ته‌یاری دینی له ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی له په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و ناتوانن پێشره‌وی لێ بكه‌ن، و واش به مێشكیان دا دێته‌وه كه له دوا جاردا ئه‌و قه‌له‌مڕه‌ویه دینیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له بن ده‌ستی ده‌سه‌لاتی باوی ناوچه‌كه ده‌رده‌هێنن و له ڕیگایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان لاری له ناوچه‌كه لێ ده‌كه‌وێته‌وه واته له حاله‌تی وه‌ها خوازیاری ئه‌وه‌ن كه جۆره سیسته‌می له بابه‌ت توركیا شوێنیان بگرێته‌وه نه‌ك بكه‌ونه ناو نێوه‌ندی توندڕه‌وی ئایینی شیعه‌و سوننه‌وه.
له ڕووی ئابووریش پێش ئه‌و دوو خوله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌كه‌په، توركه‌كان له ناو سه‌خترین قه‌یڕانی ئابووری دابوون و به ده‌یان ملیار دۆلار قه‌رزاری به‌نكی ده‌وله‌تی و دامه‌زراوه داراییه جیهانیه‌كانی تر بوون. كه‌چی ئێستاكه به یه‌كێ له وڵاته په‌ره‌سه‌ندوه نوێیه‌كانی داده‌نێن له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری تیایا. واته له ڕێزبه‌ندی ئه‌و ١٠ وڵاته‌یه كه له‌و دوو ده‌یه‌ی ڕابوردو وه‌ك چین و هه‌ستانه‌وه‌ی ڕوسی و هیندو به‌رازیل و... به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ئابووریان وه‌ده‌ست هێناوه.
به بۆچوونی خۆم ده‌سه‌ڵاتی ئێستای تووركی ته‌نیا یه‌ك ته‌گه‌ره‌ی له به‌رده‌م ماوه كه له‌وانه‌یه بۆ داهاتوو ته‌گه‌ره‌ی بۆ په‌ره‌گرتنه‌كانی بنێته‌وه، ئه‌ویش مانه‌وه‌ی كێشی كورده به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی و كه له ڕێگه‌یه‌وه به درێژه‌كێشانی هه‌موو ڕیسه‌كه‌یان لێ بكه‌نه خوری. له‌و باره‌یه‌وه لێدوان و زۆر ڕای جیا خۆیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن. ڕایه‌كیان خۆی له‌وه‌وه ده‌بینێته‌وه كه ئه‌كه‌په خه‌ریكی خولقاندنی نێوه‌ندێكی وه‌هایه كه هه‌ندێ به‌ره پێشه‌وه چوون له سه‌ر دۆزی كورد بێنێته پێشه‌وه به ڕووی دانپیانانی نه‌ته‌وایه‌تیان و زه‌مینه سازكردنی وتووێژ له گه‌ڵ په‌كه‌كه. ده‌نگ و ڕای ڕێك پیچه‌وانه‌ش هه‌یه كه ده‌ڵێن ئه‌كه‌په كاری وه‌ها به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نی نه‌وه‌كا له دوا جاردا ده‌نگی كورده‌كان زیاتر به‌لای په‌كه‌كه و ده‌ته په بكه‌وێته‌وه‌و ئه‌وان تیایا زه‌ره‌ر بكه‌ن. به مه‌زنده‌ی من ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو هێلكه‌كانی بخاته ناو سه‌به‌ته‌ی توركه‌كانه‌وه، هه‌نێكیشیان بخاته ناو سه‌به‌ته‌ی ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه‌و ته‌یاری دینی كوردی له لایه‌ك و، په‌كه‌كه و ده‌ته‌په‌ش له گه‌ڵ ته‌یاری دینی كوردی نه‌رمی بنوێن له ڕێگایه‌وه ئه‌و ڕێڕه‌وه په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ئه‌كه‌په له سه‌ر ئه‌رزی توركیا‌و جیهان و ده‌وروبه‌ر به دژیان ناكه‌وێته‌وه‌و ده‌توانن له ڕێگاشیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركی به‌وه ناچار بكه‌ن كه پێشڤه‌چوون له سه‌ر دۆزی كورد بكات. ئه‌و نێوه‌نده سیاسیه‌ی ئێستای توركیا نه به‌ته‌واوه‌تی دۆستی كورده وه نه به‌ته‌واوه‌تیش دوژمنیه‌تی. یه‌كیه‌تی و یه‌كبوونی ڕیزی كوردان به ته‌شكیله سیاسیه باڵاكنیانیشیانه‌وه له ته‌واوی كوردستان له دوا جاردا زامنی ئه‌و ه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای توركیا له دوا جاردا دۆستایه‌تیان بكه‌ن نه‌ك دوژمنایه‌تی.
مه‌هدی كاوانی/١٢/٠١/٢٠٠٩
