
ده‌ستگیر كردنی كه‌سێك به‌تۆمه‌تی دزیكردن
ڕِۆژی 20/1/2009 هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون توانیان تۆمه‌تبار (ع. م. ع) ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌دایك بووی گوندی قومه‌رغان كه‌ئێستا دانیشتووی پیره‌مه‌گروونه‌و پیشه‌ی پۆلیسه له‌سریه‌ی تایبه‌تی پۆلیسی كاره‌بای به‌نداوی دووكان ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌تۆمه‌تی دزینی بڕێك ئاڵتوون له‌ماڵی (س. ح. م)، پاشان به‌مادده‌ی (443) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراو له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی كێشه‌كه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گروون كرا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌كێشه‌كه‌یدا.
له‌گه‌ل ڕێزدا...
عه‌میدی ئاسایش
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
سزادانی تاوانبارێك
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 28/9/2008 هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕِێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی توانییان له بازگه‌ی ئاڵیاوایی سنوری قه‌زایی پێنجوین تاوانبارێك به‌ناوی (سدیق فه‌تاح موراد) ته‌مه‌ن 39 ساڵ دانیشتوی سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تریاك، دواتر تاوانبار به‌پێی مادده‌ی یاسایی (14) ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیندانی كرا، دوای ته‌واو كردنی لێكۆڵینه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانبار ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی دادگایی كردنی و بڕیاردان له چاره‌نووسی، پاشان ڕۆژی 19/1/2009 تاوانبار به‌پێی هه‌مان مادده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه سزادرا به دووساڵ زیندانی كردن و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (200، 000) دوو سه‌د هه‌زار دینار.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
عه‌میدی ئاسایش
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
21/1/2009
