
چه‌ند ڕۆژێکه (220) خوێندکار له ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به مانگرتن کردووه بۆ دامه‌زراندن، ئه‌م خوێندکارانه چه‌ندین ڕێگایان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆیان به‌هره‌مه‌ندببن، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ک هه‌میشه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگاکانیان فریودان و ده‌ستی ده‌ستی پێکردن بووه، ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه له کاتێکدا داوای دامه‌زراندن ده‌که‌ن که داهات و سه‌روه‌ت و سامانی زۆری حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به‌جۆرێکه له ئاماردانییه. ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه که ئێستا مانیانگرتووه، لاوانی ئه‌و شاره‌ن که هه‌موو ڕۆژێک ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان سوێند به شاره‌که‌یان ده‌خۆن و به‌لێشاو به‌ڵێن و په‌یمانی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنن، ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه لاوانی شاره‌که‌ی (عومه‌ری خاوهرن) ئه‌و شاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ مه‌رامی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک دێته سه‌ر ماف و داخوازییه‌کان بۆ لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکی شار، به‌ڵێنه‌کان ده‌بنه میوانی ناو فایله بێگیانه‌کان و ده‌چنه خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه. داواکاری ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تایترین و ساده‌ترین ماف و داواکاری ئه‌وانه، پشتیوانی کردن له‌داخوازییه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه، ئێمه داواکارین که هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، ڕێکخراو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌کان، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و که‌سایه‌تیه ئینساندۆسته‌کان، پشتیوانی له داخوازییه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن، ئێمه بۆ پشتیوانی له داخوازییه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵی ڕاکێشانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ک ده‌ده‌ین، بانگه‌وازتان ده‌که‌ین که هه‌موومان بتوانین پشتیوانی قایمی داخوازییهکانیانبین و له‌م کاروانه‌دا هاوسهنگهریانبین.
ده‌سته‌ی هاوپشتی له مافه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه.
1- هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی نوسه‌ر
2 – گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسه‌ر
3 – که‌مال داده ئامین نوسه‌ر و شاعیر
4 – ئایار باقی مافناس
5 – به‌هار ئه‌مین مامۆستا
6 – فه‌ره‌یدون ئه‌ڵاکه‌ره‌م مامۆستا
7 – باقی ته‌ها پێشمه‌رگه‌ی دێرین
8 – خه‌دیجه سه‌ید خانه‌نشین
9 – ژیان باقی کارمه‌ند
10- به‌یان باقی ده‌رووناس
11- عه‌لی ئه‌مین خانه‌نشین
12- سه‌لمه حه‌مه خانه‌نشین
13- له‌یلا ئه‌مین خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
14- مه‌ریوان سه‌فادین هونه‌رمه‌ند
15- فریشته مه‌لا که‌ریم شاره‌زا له‌بواری په‌روه‌رده
16 – حه‌مه غه‌فور نوسه‌ر
17- ئاسۆ بیاره‌ی نوسه‌ر
18- حه‌مه‌شوان حه‌مه فه‌ره‌ج نوسه‌ر و شاعیر
19- ئیسماعیل که‌ریم نوسه‌ر و شاعیر
20- ئامانج خه‌لیل ڕۆژنامه‌نوس
21- هیوا ئه‌مین پزیشک
22- ڕزگار ڕه‌شید هه‌ڵسوڕاوی نه‌قابه‌ی (ئای ئێف میتال) له سوئید
23- دڵشاد عومه‌ر کاکی ڕۆژنامه‌نوس و شاعیر
24- هوشیار حه‌مه فه‌ره‌ج هونه‌رمه‌ند
25- دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی کاندیدی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیه‌کان بۆ هه‌لبژاردنی شاره‌وانی لاهای. ده‌نهاخ
26- گۆنا جاف شاعیر
27- پشکۆ نه‌جمه‌دین نوسه‌ر و شاعیر
28- تارا جاف هونه‌رمه‌ند
29- چنور صدیق هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان
30- کامه‌ران مه‌حمود خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
31- فازل قادر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
32- به‌ختیار ڕه‌شید خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
33- فه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د هونه‌رمه‌ند
34- ئیبراهیم محه‌مه‌د حاجی شه‌ریف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
35 – ئیبراهیم مه‌حمود شه‌ریف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
36- مه‌ریوان عومه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
37- زه‌کیه مه‌حمود خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
38- جه‌لال جاف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
39- شنروێ ڕه‌ئوف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
40- جه‌لال عه‌لی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
41- ئاسۆ ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
42- ئاکۆ ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
43- دایکی شارا خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
44- هێمن گۆران غه‌فور خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
45- ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسه‌ر
بۆ په‌یوه‌ندی کردن
ژماره‌ی ته‌له‌فون 004540318544
hidayat_malaali@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
