
هه‌موولایه‌كمان ئه‌وه ده‌زانین گه‌له‌كه‌مان ده‌یاها ساڵه خه‌بات ده‌كات وخوێن ده‌ڕێژێت له پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی به‌رده‌وام لێ زه‌وت كراوه و به هه‌موو شێوازێكی نا مرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و چه‌وسێنراوه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نفال ده‌كرێت و به چه‌كی كیمیاوی قاتوقڕ ده‌كرێـت،حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی گۆره‌پانی خه‌باتی كوردستانی هه‌رگیز نه‌وه‌ستاون له ململانێ و روبه‌روبونه‌وه‌ی رژێمه تۆتالیتاریه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق بۆ گه‌شتن به خواستی میله‌ته زوڵم لێكراوه‌كه‌مان،له كاتێكدا هه‌موو گه‌لی كورد به خۆشی و شادیه‌وه ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردن ده‌گێڕن بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌یه‌كه‌ی دیموكراسی،كه جێگه‌ی شانازی گه‌ل و حكومه‌ت و دۆسته‌كانمانه، ئاله‌م كاته‌دا لێره وله‌وێ به هه‌ندێك ووشه‌ی دور له هاوپه‌یمانی و نه‌شیاو به دۆخی سیاسی ئه‌مرۆی گه‌له‌كه‌مان حزبمان له‌كه‌دار ده‌كرێت له‌لایه‌ن ههندێَك كه‌سانه‌وه كه هه‌ست به به‌ر پرسیارێتی نیشتمانی ناكه‌ن و دۆخه‌كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیاندا به‌كارده‌هێنن كه دوا هێرشیان له لایه‌ن كاندیدی ژماره (17) لیستی هاوپه‌یمانی بوو له كۆرێك دا له ههلهَبجه رۆژی 26/2/2010 كه حزبمان تاوانبار ده‌كات به كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ رژێمی فاشی به‌عسدا،ئێمه كاندیدی ناوبراو و به‌ره‌ی كوردستانی وخه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه شایه‌ت كه هه‌ڵوێستی حزبمان چۆن بووه له هه‌ریه‌ك له شه‌ڕی عێراق- ئێران و كیمیا بارانی ههلهَبجه و ههتابهشهڕی ناوخۆ ده‌گات..پاشان به‌رێزیان هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن زاتی ئه‌وه ده‌كات ووشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ل توتكهسهگ دا هاو ڕیز بكات.
مه‌به‌ستمانه بڵێین ووته‌كانی ناوبراو ههربیانوو پاساوێكی هه‌بێـت ئێمه هۆكار نه‌بووین . بۆیه پێمان سه‌یره كه به‌رێزیان به‌وجۆره داخی كه‌سانێكی تر به ئێمه بڕێژێت و سوكایه‌تی به مێژوو خه‌باتی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م گه‌له بكات.
لێره‌وه به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشهناڕوایانهی ئه‌و كاندیده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ین بۆسه‌ر حزبمان و رایده‌گه‌یه‌نین كه رێوشوێنی یاسایی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
كۆمیته‌ی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
حزبی شیوعی كوردستان
28/2/2010
