كه‌مپێنی پشتیوانی له رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: كه له لایه‌ن دادگای شورشی ئیسلامی شاری سه‌قز له كوردستانی ئێران، حوكمی (30) ساڵ زیندانی به سه‌ر كه‌مال شه‌ریفی رۆژنامهوانو چالاكی سیاسی سه‌پاوه. له به‌شێك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كهمپێندا هاتووه: دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران له نامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ پاریزه‌ری (كه‌مال شه‌ریفی) پێی راگه‌یاندووه كه حوكمی (30) ساڵ زیندانی به سه‌ر كه‌مال شه‌ریفی براوه‌ته‌وه. كه‌مپێن له كوتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا راده‌گه‌یه‌نێت: ده‌قی ره‌سمی حوكمی داسه‌پاو به سه‌ر كه‌مال شه‌ریفی وه‌ك خوی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رای گشتی له‌و حوكمه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كه‌مپێنی پشتوانی له كه‌مال شه‌ریفی
هاوڵاتیانی كوردستان!
رۆژنامهوانانو چاڵاكوانانی سیاسی!
به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین كه سه‌ره‌نجام دوای به‌رێوه‌چوونی چه‌ندین دادگایكردنی داخراو دادگای شۆرشی ئیسلامی له شاری سه‌قز له كوردستانی ئێران بڕیاری (30) ساڵ زیندانی بۆ رۆژنامهوانو چالاكوانی سیاسی كه‌مال شه‌ریفی ده‌ركرد. دادگای ناوبراو له نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا بۆ پارێزه‌ری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه رایگه‌یاندووه: حوكمی (30) زیندانی بۆ كه‌مال شه‌ریفی براوه‌ته‌وه.
ئێمه له كاتێكدا سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه نا مرۆڤانه‌یه ئاشكرا ده‌كه‌ین، داوای پشتیگری‌و هه‌ولێكی بێ پسانه‌وه ده‌كه‌ین بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌و ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به هه‌وڵی هه‌موو ئازادیخوازێك له ئێران‌و كوردستان.
هاوكات سپاسی بێ پایانی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ریزانه راده‌گه‌یه‌نین كه له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو به وهریخستنی كه‌مپێن‌و نامه‌ی پشتیوان لێ كردن‌و گرتنه به‌ری رێگا یاساییه‌كان له ئێران‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات قۆرسایی خۆیان به كار هێنا بۆ به‌رگریكردن له سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام به سه‌ر كه‌مال شه‌ریفی.
كه‌مپێن له راگه‌یه‌نراوه‌كانی داهاتوودا ده‌قی حوكمی (30) ساڵ زیندانی به سه‌ر رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی وك خوی بڵاوده‌كاته‌وه.
كه‌مپێنی پشتیوانی له كه‌مال شه‌ریفی
22/1/2009
