
ئێمه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و بونهوهرهین به ده‌ستی خۆمان خۆمان له مه‌زادخانه‌ی کڕین و فرۆشتندا به هه‌رزانترین نرخ خۆمان هه‌راج ده‌که‌ین، جارێک ده‌بینه کوڕه خۆنه‌ویسته‌کانی گه‌ل و جارێکی تریش له‌به‌رده‌م سولفه و مه‌دالییای کاتییدا ده‌بینه که‌لوپه‌لی کۆبونه‌وه‌ی میدیایی حیزبی و به‌هه‌رزانترین نرخ خۆمان ده‌فرۆشین. گوناحی ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌یه بڕیارمان داوه وه‌ک پێشمه‌رگه بژین و وه‌ک شه‌هیده‌کانیش هه‌میشه بههاربین نه‌ک بمرین.
ئه‌مه قسه‌ی من نیه به‌ڵکو ئاگری ناخی پێشمه‌رگه‌یه‌که داستان و چالاکی پڕمهترسیدارنیه به‌شداری نه‌کردبێ، ئه‌مه پشکۆ سوربوه‌کانی هه‌ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌که ناوی (عومه‌ر دێگهڵیه) که تادواساته‌کانی هێرشی سوپای به‌عس و سه‌رۆک جاشه‌کان بۆ سهرسهرکردایهتی (ی. ن. ک) به‌گری له موقده‌ساتی ئه‌و چه‌ند مه‌تره کردوه که مام جه‌لال کردبویه ناوه‌ندی بڕیارده‌ری مان و نه‌مانی گه‌ل و له‌وێوه فرمانی ده‌رده‌کرد بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی جاران و ئه‌مڕۆش هه‌مان مام جه‌لال به پێشمه‌رگه‌ی (دابڕاویان) له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. دێگهڵی ووتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه کیسه‌مان هه‌ڵنه‌واسیبوو تا دوای شه‌هیدبوونمان ده‌سه‌ڵاتدارنی مشه‌خۆری ئێستا پڕی که‌ن له موچه و دراو که‌چی ماوه‌یه‌که ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه بێ‌پرس وگه‌ڕانه‌وه بۆ زۆرینه‌ی هاوڕێکانیان وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندیخواز ده‌ڕۆنه به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی باڵاده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و وه‌ک وه‌کیلێکی پێغه‌مبه‌رێکی درۆزن خۆیان کردۆته نوێنه‌ری به‌وه‌فاترین ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له، ڕاسته هه‌ندێک له‌م مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ هه‌ندێکی تریان که نکوڵیم نیه له قاره‌مانی و خه‌باتی شاخیان و مه‌به‌ستم به‌شه‌که‌ی تریانه وه‌ک ئێمه له ساته تاریکه‌کانی شۆڕش دا جلی خاکی و تاقموتفهنگیان به‌ستوه، به‌ڵام مه‌رج نیه وه‌ک خه‌سڵه‌تی که‌سایه‌تی شۆڕشگێر مۆری ڕه‌سه‌نی شۆڕ‌شیان لێدرابێت، به‌ڵکو زۆرینه‌یان له مقهره دووره‌ده‌ست و هێمنه‌کاندا خه‌ریکی پاسه‌وانی و ئاماده‌کردنی خواردنی به‌تامی دوور له‌ژیانی شۆڕشگێری ڕاسته‌قینه‌بوون.
عومه‌ر دێگهڵی باسی له‌ڕۆژه سه‌خته‌کان کردوو ووتی:
له‌شه‌ری به‌ره‌یی (قه‌یوان _ ماوه‌تدا) ڕژێمم نوێترین چه‌کی کوشنده‌ی به‌کار ده‌هێنا، ئامانجی به‌عس به‌ته‌نها گرتنی ته‌پۆڵکه و به‌رزایه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌پاندنی ووره‌ی پێشمه‌رگه بوو تا چۆکیان پێبداو مل که‌چی ته‌سلیم بوونیان بکات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌شدا کوڕه ڕه‌سه‌نه‌کانی یه‌کێتی سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌یان وه‌ک بیلبیله‌ی چاویان پاراست و نه‌یان هێشت به‌ئاسته‌میش پێشڕه‌وی بکه‌ن. عومه‌ر دێگهڵی ووتی: ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی خۆیان به دانه‌بڕاو داده‌نێنن و له‌گه‌ڵ سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وێنه ده‌گرن، نه‌ک به‌شدار نه‌ببوون له‌م داستانه‌دا به‌ڵکو ڕۆژه ڕێیه‌ک له به‌ره‌ی جه‌نگ دوور بوون و ته‌نانه‌ت جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌کرد (جلیکهیهک) ئاوی خواردنه‌وه‌شمان بۆسهرخهن بۆ لوتهکهکانی (قهویوان_ کوێره‌نگ- شاخی دووبرا_ خه‌جه‌له‌رزۆک _ میرزۆراب- حه‌سه‌ن به‌گ _ کونه‌کۆتر_ کهڵگێ مێوڵاگه _ قزله‌ر_ ده‌شتی کارێزه-)
عومه‌ر دێگهڵی به قوڕگی خنکاوی به‌ئاسته‌م نووزه‌وه باسی له ڕۆڵی شه‌هیدان (که‌مالی مالیه _ حه‌مه سوره‌بانی _ نه‌ورۆز – جه‌مالی حه‌مه که‌ریم – سه‌ربه‌ستی 57 – عه‌بدوڵای شێخه‌ڵمارێنی –و داوای لێبوردنی له هاوڕێ شه‌هیده‌کان کرد و ووتی: خۆزگه منیش ئێستا هاوسێی هاوڕێکانم بوومایه نه‌ک به به (پێشمه‌رگه‌ی دابڕاو) ناوزه‌ند بکرامایه.
پێشمه‌رگه ئه‌و زه‌مه‌نه نرخی هه‌یه تالهخاکی هاوڕێ شه‌هیده‌کانیدا بوونی هه‌بێ، له‌وه ترازا ده‌بێته کۆیله و بازاڕ نرخی گران یان هه‌رزانی بۆ دیاری ده‌کات، . کۆتایی ساڵی 1988 سه‌رکرده‌و بنکرده‌ی شۆڕش ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون. عومه‌ر دێگهڵی ووتی: که چووینه شاره‌کانی سه‌قز- بانه - سنه - وه‌ک منداڵی بێ باوک و دایکمان لێهاتبوو، ئاخر ئێمه که‌ی بۆ ئه‌وه خه‌باتمان کردوه تا له چنگاڵی به‌عسه‌وه ده‌ربازببین و ببینه کۆیله‌ی ئاخونده‌کان، ئه‌و ئاخوندانه‌ی دۆستی دێرینی مام جه‌لال و پێشمه‌رگه به‌ناو دانه‌بڕاوه‌کانی ئێستان. پاشانیش به‌شێکی زۆری خۆ بهدانهبڕاو له شار‌و گونده‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دا خه‌ریکی کار‌و کاسبی شه‌خسی خۆیان بوون و بۆ ته‌نها ڕۆژێکیش قاچیان نه‌خستۆته ئه‌و دیویی سنووری ( بلهکێیهوه)، لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی پرسیار له مام جه‌لال و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌م خۆبهدانهبڕاونه بکه‌م، ئه‌ی ئێوه نه‌بوون پێتان ووتین ئێمه توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هێزه‌مان نیه له ئێران و به ئاشکرا پێتان ووتین بڕۆن ته‌سلیم به ڕژێمی به‌عس ببنه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ن ڕێکخستنه‌کانی ( ی.ن.ک ) بژێننه‌وه و تێکه‌ڵی جه‌ماوه‌ر ببن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بێباوه‌ڕی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ریاندا؟
عومه‌ر دێگهڵی ووتی: من باکم نیه له هیچ شتێک، مێژووی خۆم مه‌زنتره له به‌رزترین سه‌رۆک و سه‌رکرده. من نه‌بومه‌ته پێشمه‌رگه تا بهێنرێمه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزۆن و میدیاکان و مه‌دالیا بچهقێننه سه‌ر سنگم، چونکه من له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا چاوه‌ڕوانی گوله‌یه‌کی به‌عس بووم نه‌ک به‌خشیشی میراتگری دوای به‌عس.
بانگه‌واز:
عومه‌ر دێگهڵی داوای له گشت هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رکانی کرد که دابه‌ش کردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان به دوو ناسنامه‌ی (دابڕاو دانهبڕاوهوه) سوکایه‌تیه به گیانی شه‌هیده هاوڕێکانمان پێش خۆمان، چوونکه زۆرینه‌ی ئه‌و ڕۆڵه مه‌زنانه‌ی مام جه‌لال ناویان ده‌بات وله شه‌ڕی ناوخۆدا گیانیان له‌ده‌ست دا ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه بوون پاش نائومێدی گه‌ڕابوونه‌وه و نمونه‌شیان (شه‌هید کاوه کونج - کاوه‌ی شێخ عارف، جه‌مال سه‌عید که‌ناروێی، هێرشهسوور) من لێره‌دا پرسیار له ویژدانی مهدالیاچیهکان ده‌که‌م ئایا ده‌کرێت ئه‌م ڕۆڵه نه‌مرانه به (شه‌هیدی دابڕاو) حساب بکرێن!!! هه‌روه‌ها عومه‌ر دێگهڵی وه‌ک خه‌سڵه‌تی چاوقایمی نه‌گۆڕی یه‌کێتیانه‌ی خۆی پرسیار ده‌کات؟ ئه‌وانه‌ی مه‌دالییای مام جه‌لالیان وه‌رگرت کامیان له شه‌ڕه‌کانی دابان هه‌لاج و ده‌ماوه‌ند و خه‌له‌کان و حه‌سه‌ن ته‌په‌و گردهبۆرو قوله پوشێن و هۆمهرقهومدا به‌شداربوون، ئه‌ی سه‌یرنیه ته‌نها یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی تیپه قاره‌مانه‌کانی 87 قه‌ره‌چوغ_ 19کۆڕه‌ک _ 12سۆران_ 83 هه‌ورێ_ 86-ده‌شتی هه‌ولێر – 59 حه‌مرین _ 53 ی شیروانه - 51 گه‌رمیان – 55 قه‌ره‌داغ-47 ی پیره‌مگروون – 23 سورداش – 21 که‌رکوک _ 25 خاڵخاڵان – 37 ی شارباژێر- 34 ئاسۆس – 63 جوتیاران – 11 شاره‌زوور- 15 هه‌ورامان – 91 بتوێن) تێدا نیه‌وه ته‌نها و ته‌نها کۆمه‌ڵێک ده‌موچاوی تێدایه له شاخ جێگه‌یان نه‌رم و گه‌رم و له شاریش فه‌رمانبه‌ری چه‌وری گومرک بوون و هه‌ر ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ستپێشخه‌ری دزی و گه‌نده‌ڵی بوون له داموده‌زگاکاندا، به‌تایبه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرک دا، عومه‌ر دێگهڵی له کۆتایی قسه‌کانیدا داوای له گشت پێشمه‌رگه دێرینه‌کان کرد، واز بێنن له ده‌سکه‌وتی کاتی پاره و سلفه‌و زه‌وی، هه‌موو ئه‌وانه‌شی به ناپێشمه‌رگه له‌قه‌ڵه‌م دا که بۆ ده‌سکه‌وتێکی کاتی خه‌باتی خۆیان ده‌گۆڕنه‌وه به چه‌ند بڕه ملوێنێک و به‌م به‌خشیشه ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌که‌نه دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌که‌وه. جارێکی تریش عومه‌ر دێگهڵی دووپاتی کرده‌وه که ڕه‌خنه‌کانی ئاراسته‌ی گشت هاوڕێ دێرینه ڕاستگۆکان نیه که له‌وێنه‌که‌دا هاتووه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه بۆ ده‌سکه‌وت و ئیمتیاز ناووناوبانگی ده‌سته‌که‌ی تریشیان ناشرین کردووه،
عومه‌ر دێگهڵی دوا له سکرتێری یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان (تاڵه‌بانی) ده‌کات که ته‌نهابه ڕاپۆرتی سهربهخهتهکهی خۆی کار نه‌کات، چونکه بوون به پێشمه‌رگه داواکاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووه له ڕۆڵه‌کانی نه‌ک به‌خواستی تۆ و نموونه‌کانت.
