توركیا پێش ماوه‌یه‌ك كه‌ناڵی6TRT ی به‌زمانی كوردی له‌باكوری كوردستان راگه‌یاند و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ خۆی كرده سه‌روه‌رییه‌ك و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی وا چه‌واشه‌كارانه‌ی بۆ كرد، كه‌زۆر كه‌سی تووشی سه‌رسوڕمانكرد، له‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵات و كه‌سانی به‌ناو رۆشنبیر و رۆژنامه‌وانانی باش‌و
وری كوردستان به‌تاییه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیكن و له‌كۆشكی پاشاكانیاندا شانامه ده‌هۆننه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه‌پێویست ده‌كات هه‌موو بۆمان ئاشكرا بێت، ئه‌وه‌یه كه‌هه‌میشه دوژمنانی گه‌لی كورد به‌شێوازی جیاواز و فریووده‌ر هه‌وڵی له‌خشته‌بردنی كوردیان داوه، له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا، به‌ڵام له‌هه‌مووی به‌ئێشتر خه‌یاڵپڵاوی و خۆشباوه‌ڕی كورده یان راستتر توێژێك بوون، كه‌یان گوێیان له‌هه‌موو راستیه‌كان ئاخنیوه و بێ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك كاڵفامانه له‌پێناو مه‌رامی خۆییدا تاكتیكی دوژمنیان به‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی گرنگ ناوزه‌د كردوه، یان كه‌سانی خۆشباوه‌ڕ و بێچاره‌بوون به‌رامبه‌ر ئه‌م تاكتیك و له‌خشته‌بردنانه.
كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی كوردی له‌لایه‌ن سیسته‌مێكه‌وه كه‌رۆژانه سنور و ناوخۆی هه‌رێم وێران ده‌كه‌ن و له‌دوا لێكۆڵینه‌وه‌شدا به‌پێی وته‌ی وه‌زیری ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌ركه‌وتوه، كه‌توركیا ماده‌ی كیمیایی و بۆمبی هێشوویی به‌كارهێناوه، كه بۆ ماوه‌ی15ساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌بێت، به‌هه‌زاران خه‌ڵكی بێ‌تاوان رۆژانه له‌دێهاته‌كان سه‌رگه‌ردان و بۆمباران ده‌كرێن و له‌ناوخۆی هه‌رێمدا میتی توركی و ئیتلاعاتی ئێرانی و ئه‌وانی تر جه‌وهه‌ری خه‌ڵك ژاراوی ده‌كه‌ن.
كه‌چی تازه رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات له‌باشووردا سه‌ربه‌ستكردنی كه‌ناڵێكی كوردی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و دژ به‌كورد له‌توركیادا به‌هه‌نگاوێكی مێژووی به‌ناو ده‌كه‌ن، به‌و بیانوه‌ی كه‌كورد ده‌توانێت فه‌رهه‌نگ و زمانی بپارێزێت، ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ رێكخستنێكی بێ پڕه‌نسیب و ستراتیژی ده‌شێت وابێت، به‌ڵام بۆ رێكخستنێكی جه‌وهه‌ری و خاوه‌ن پڕه‌نسیب ناشێت به‌و ساده‌ییه رازی ببین چونكه په‌سندنه‌كردنی گه‌لی كورد به‌ناسنامه و تێكۆشانی به‌ئیراده‌ی خۆی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه، به‌تاییه‌تی توركیا یه‌كێكه له‌و خاڵه له‌پێشانه‌ی كه‌كاری جیدی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی كه‌خۆیان بۆ كوردی به‌شیاو ده‌زانن ده‌خه‌نه پێش و هه‌وڵی ئاسیملاسیۆن و توانه‌وه‌ی ئه‌و پڕه‌نسیبانه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، كه‌له‌لایه‌ن رێكخستنێكی به‌هێز و ئیراده‌وه كار بۆ پراكتیزه‌كردنیان ده‌درێت.
ئێستا له‌توركیادا پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی هه‌یه، كه له‌مانگی3دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌ده‌نگداندا، قازانجكردنی ئه‌و ده‌نگه گرنگه له‌كاتێكدا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی توركیادا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی كورد گه‌یشته ئه‌و ئاسته، چونكه به‌ڵین گه‌لێكی زۆری‌دا، وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و راگرتنی كێشه‌ی قوبرس و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بوون به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌ور و پا، كه‌به‌ڵێنیدا ئه‌وانه ده‌خاته پلانی خۆیه‌وه، به‌م ره‌نگه ده‌نگێكی زۆری كوردی كۆكرده‌وه، كه‌تا ئێستا یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی كۆپنهاگن بۆ په‌سندنه‌كرنی توركیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورده له‌باكوور.
توركیا له‌كاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاوكێشه‌یه‌كی هه‌یه، ده‌ڵێت باس له‌و پلان و به‌رنامانه بكه‌ن، كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌نی پێكهێنان نین و جێبه‌جێكردنیان مه‌حاڵه، له‌پێناو زیاتر راكێشانی مه‌یلی خه‌ڵكدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م هاوكێشه‌یه خه‌ڵكانێكی زۆر له‌پێكهاته‌كان ده‌نگیان بۆ ئه‌ردۆگان دا.
له‌ئێستاشدا هه‌ڵبژاردن له‌توركیا نزیكه بۆیه ده‌ویسترێت ده‌نگی كورد قازانج بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و مژاره‌ی كه‌توركیا و ئه‌مریكا به‌یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه گرتویانه‌ته به‌ر فاكته‌رێكه بۆ به‌خشینی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی لاواز به‌كورد، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی كوردی و هه‌وڵی به‌كوردی كردنی قورئان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌م مه‌رامێكی حیزبی و ئیسلامیه و هه‌م رێگه‌گرتنه له‌و داخوازیه‌ی كورد كه‌ساڵه‌هایه بۆ سه‌ربه‌ستكردنی زمانی كوردی هه‌وڵده‌دات، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌ت ئاگاداره كه‌كورد به‌هه‌ژمونترین كاتی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی ناسنامه‌ی كوردیدا بردۆته سه‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م تاكتیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ئه‌نجامی چالاكی و ناڕه‌زایی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كورد له‌باكور و فشاری شه‌ڕی چه‌كداری رێكخستنی كوردی له‌چیادا سه‌رچاوه ده‌گرێت و له‌هه‌مانكاتدا توركیا به‌رامبه‌ر به‌زیان و شكسته زۆره‌كانی له‌شه‌ڕی دژ به‌بزوتنه‌وه‌ی كوردیه‌وه ناچاره كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی به‌م شێوه‌یه بنێت، له‌پێناو رازیكردنی رای كورد له‌باكور و له‌هه‌مانكاتیشدا راكێشانی مه‌یلی كورد كه‌كاتی هه‌ڵبژاردنه.
توركیا هه‌میشه هه‌وڵیداوه كوردێكی بێ رێكخستن و پڕه‌نیسب بۆ لای خۆی رابكێشێت، واته كوردێكی بێ په‌كه‌كه، كه‌رۆژه‌ڤی ئێستاشیان به‌هه‌مان شێوه‌یه مه‌سه‌له‌ی كورد بێ په‌كه‌كه به‌هه‌ندێك ئیمتیازی لاواز قایل بكه‌ن و مافی هه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و سه‌ربه‌خۆییان لێ وه‌ربگرنه‌وه، وه‌ك له‌باشوروی كوردستاندا به‌تاكتیكی ئه‌مریكا و فه‌لسه‌فه‌ی ئیمپریالیزم به‌ڕێوه‌چوه.
توركیا ده‌یه‌وێت كورد له‌رێكخستنه‌كه‌ی كه‌په‌كه‌كه‌یه جیابكاته‌وه، وه‌ك هه‌میشه دروشمی كوردێكی بێ په‌كه‌كه بخاته‌وه كار، بۆیه كه‌سانی بێ ئیراده و بێ پڕه‌نسیبی باكوری بۆ ئه‌م گه‌مه‌یه راده‌كێشنه‌وه توركیا و گه‌ل روبه‌ڕووی ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه، له‌لایه‌ك شه‌ڕی له‌ناوبردنی رێكخستن و ئیراده‌كه‌ی ده‌كه‌ن و پیلانی گۆشه‌گیری و كوشتن له‌سه‌ر رێبه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌ل به‌كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی لاوازی پڕ له‌سیخوڕی خۆیان فریوو ده‌ده‌ن و قورئانیان بۆ ده‌كه‌ن به‌كوردی.
بێگومان ئه‌م هه‌نگاوانه به‌پاڵپشتی ئه‌مریكا و دراوسێكانیه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات، دوو فاقیه‌ت و دووڕوویی توركیا و ئێران و حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه له‌سنوره‌كان خه‌ڵكی بێ تاوان له‌ناو ده‌چن و ژینگه و به‌هه‌زاران ئاژه‌ڵی بێ زمان كیمیایی ده‌كرێن و له‌ناو ده‌برێن، له‌به‌رامبه‌ردا ناره‌زایی ئه‌م لایه‌نانه له‌دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ غه‌ززه ده‌بیستین كه‌رۆژنامه‌ی ئۆڕشه‌لیم پۆست باش وه‌ڵام و سنوری بۆ توركیا دیاریكرد.
حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ناو رۆشنبیران له‌شوێنی ئه‌وه‌ی به‌شان و كاری توركیا و ئێران‌دا هه‌ڵبده‌ن و هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتویان بۆ تۆمار بكه‌ن و بیكه‌نه رۆژه‌ڤ، با ئاوڕێك له‌حاڵی خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردانی رانیه و پشده‌ر و ئامێدی بده‌نه‌وه و سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ست درێژیانه دابنێنن، له‌چی وڵاتێك روویداوه به‌ئاشكرا خه‌ڵكت كیمیاباران بكرێت و توانای كردنه‌وه‌ی دۆزێكت له‌رێكخراوه جیهانی و مرۆییه‌كان نه‌بێت و توانای ئه‌وه‌ت نه‌بێت خه‌ڵك ئاگاداربكه‌یته‌وه فێری ناڕه‌زاییان بكه‌یت. هه‌ر له‌م ساته‌دا حیزبه ئیسلامیه‌كان هاوكاری و هاوسۆزیان بۆ غه‌ززه ده‌نێرن و له‌م باره‌یه‌وه كۆبونه‌وه ساز ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌رهه‌ق به‌كیمیاباران و چۆڵكردنی دێهاته‌كانی هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكی ناڕه‌زاییان نیه، هه‌رچه‌نده به‌پڕۆژه‌ی چوار حیزبه‌كه كه گوایه له‌دژی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ته خه‌ڵكیان هه‌راسانكردوه و هیچ دیار نیه، كه‌واته بۆ ده‌نگێك نابن له‌م رووه‌وه و ئه‌و هاوكاری و هاوسۆزییه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم نیشان ناده‌ن.
بۆیه باشتره ئه‌وه‌نده‌ی خۆمان به‌هه‌نگاوو تاكتیكی رۆژانه‌ی وڵاتانی داگیركاره‌وه خه‌ریك بكه‌ین، ئاوڕێك له‌ره‌فتار و به‌رنامه‌ی خاپوركردن و تێكدانیان بده‌ینه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌ربگرین و با دۆزێك بۆ كیمیابارانی ناوچه‌كانی هه‌رێم بكه‌ینه‌وه كه ئێستا سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژییایه و ده‌نگمان به‌هه‌موو شوێنێك ده‌گات.
