هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌رێتی بگری، كه‌فه‌رهه‌نگی ئایینی وخێڵه‌كی وپیاوسالاری تیایدا زاڵه، به‌چه‌ندین سنووری پیرۆز ده‌وره‌دراوه‌و، ئه‌وپیرۆزیانه‌ش بوو
نه‌ته عه‌قڵیه‌ت و به‌توندترین شێوه، له‌سایكۆلۆژیه‌تی تاكه‌كاندا كارده‌كات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توندی هه‌یه له‌لای تاكه‌كان.
تاك له‌وكۆمه‌ڵگایانه‌دا خاوه‌نی هیچ ئازادیه‌كی خودی نی یه‌و، تاكێكه له‌ده‌روه‌ی خۆی ده‌ژی وبه‌رده‌وام ده‌بێت هه‌ست بكات كه‌ئه‌و بوونی نی یه، جگه له‌وه‌ی به‌شێكه له‌خواست و ویسته‌كانی گشتی. لێره‌وه تاك له‌بۆته‌ی گشتی دا وون ده‌بێت و ده‌بێته جی به‌جی كاری خواسته‌كانی گشتی. ئه‌م به‌گشتی بوونه وایكردوه به‌ناچاری تاك له‌ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی خۆی بژی و هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه جی به‌جی بكات، كه‌كۆمه‌ڵگا بۆی كێشاوه، به‌م كاره‌ش مافی تاكایه‌تی بوونی نامێنی و كێشه‌و ناكۆكیه ده‌روونی خێزانیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات. سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی خێزان، له‌كۆمه‌ڵگای گشتگیردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وبنه‌ماپیاوسالاریه‌ی، كه‌له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی كۆیله‌و سه‌ید دامه‌زراوه‌و لادان ده‌بێته هۆكاری به‌قوربانی كردنی كۆیله.
پیاوی كۆمه‌ڵگای نه‌رێتی، پیاوێكه دڵ ڕه‌ق و دڵ پیس و به‌رده‌وام به‌گومانه‌وه له‌ژنان ده‌ڕوانێت و پێ وایه، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی چووه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ داوێن پیسی ده‌كات، یاخود هاوڕی یه‌كی كوڕی هه‌بێت، ئه‌واده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه‌و خیانه‌تی سێكسی ده‌كات، ئه‌م سایكۆلۆژیه‌ته بنه‌مای خۆی هه‌یه‌و ناكری بڵێن ئینسان له‌له‌دایك بوونی یه‌وه هه‌ڵگری، ئه‌م سایكۆلۆژیه‌ته بووه، به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵگاو كه‌لتورو په‌روه‌رده‌و ئایینه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته جێگیر ده‌كات. كاتێك ئه‌و یه‌كانه ژن وه‌ك تۆپه‌ڵێك سێكس سه‌یرده‌كه‌ن و پیرۆزی به‌ده‌وردا ده‌كێشن و هه‌مه‌ڕۆژه ئه‌وعه‌قڵیه‌ته ده‌مه‌زه‌رد ده‌كرێته‌وه، به‌دڵنیایی دڵ پیسی ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌گرنگ ترین كێشه ده‌روونیه‌كانی پیاو و به‌رده‌وام به‌وچاوه‌وه له‌ژنان ده‌ڕوانی، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی چاودێری كردن و توندكردنه‌وه‌ی زنجیری كۆیلایه‌تی ملی ژنان دایه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ناخی ئاسوده‌بكات. پرسیاره‌كه لێره‌دایه، ئایا پیاوان ده‌توانن به‌دانانی سنووری پۆڵاین به‌ده‌وری ژنان دا، گومانه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه؟ به‌بڕوای من نه‌خێر: گومان و دڵ پیسی پێش هه‌رشتێك جۆرێكه له‌نه‌خۆشی ده‌روونی و ئینسان كاتێك دووچاری ئه‌و هه‌سته ده‌بێت، هه‌ندێك جار نه‌ك گومان له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵكو گومان له‌دایكی خۆی ده‌كات، یاخود خوشكه‌كه‌ی، كه‌ئه‌وانیش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاری لادانی سێكسیان ئه‌نجام دابێت. دروست ئه‌وه به‌ته‌نها گومانه‌و سه‌رچاوه‌ی له‌له‌ده‌ست دانه‌وه گرتووه. پیاوی گۆمه‌ڵگای سونه‌تی به‌رده‌وام له‌دڵه‌ڕاوكی و ترس دا ده‌ژی، ترس له‌له‌ده‌ست دان، كاتێك ئه‌وترسه ده‌بێته سایكۆلۆژیه‌ت، ئیدی به‌رده‌وام ناخی ده‌خوات و ئازاری ده‌دات. ڕه‌نگه كه‌سێك ته‌له‌فۆن بۆژنه‌كه‌ی بكات، ئه‌و پیاوه ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌چڵه‌كی و پێی وایه ژنه‌كه‌ی خیانه‌تی كردووه، هه‌ندێك جار ئه‌و پیاوانه ناتوانن ئه‌و هه‌سته‌یان ده‌ربڕن و خۆیان ده‌خۆنه‌وه، كه‌دواتر ده‌بێته هۆكاری نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی. دیاره ئه‌وه به‌ته‌نها پیاوان نین خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته‌بن، به‌ڵكو ژنانیش بێبه‌ش نین له‌ودیارده ده‌رونی یه‌و ئه‌وانیش هه‌ڵگری هه‌مان هه‌ستی دڵ پیسی و گومانن و ڕه‌نگه كاریگه‌ری ئه‌و دوانه له‌سه‌ر ژنان قورس تربیت، به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كاندا، چونكه ژنان پله‌یه‌ك له‌خوار پیاوه‌وه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان مایه‌ی ئازاری زیاتره، بۆیه به‌رده‌وام ناخی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و كه‌متر ده‌توانن ئه‌و ڕازی گومان و دڵ پیسیه‌ی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، بۆیه خه‌مۆكی و ئازاری به‌رده‌وام هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌ده‌بێته هۆكاری نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌یی. كه‌واته دڵ پیسی و گومان بۆچی؟ كاتێك ئینسان خوود بوونی خۆی لی زه‌وت ده‌كرێت و ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌ده‌ستی گشتی یه‌وه، ئیدی ته‌واو كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، گومان و دڵ پیسی زۆرجار ده‌بێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و هاوسه‌ری... هتد. به‌بڕوای من تائه‌و جێگایه‌ی گۆمه‌ڵگا سنووره پیرۆزیه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی تێك نه‌شكێنی و سێكس و په‌یوه‌ندیه‌كان، وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی ئینسانه‌كان سه‌یر نه‌كری، ئه‌وا به‌دڵنیایی ئه‌و سایكۆلۆژیه‌ته درێژه‌ی هه‌یه‌و قوربانیانی ده‌ستی له‌زیاد بوون دایه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ڕوانین و گومان كردنه به‌ته‌نها بۆ ژن ومێرده‌كان نی یه، به‌ڵكو بۆزۆرینه‌ی ژنان و پیاوان وایه. زۆرجار له‌فه‌رمانگه‌یه‌ك دا، یاخود زانكۆ، یان هه‌رشوێنێكی تر، كه‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كاری لی ده‌كه‌ن، هه‌مان سایكۆلۆژیه‌تی گومان و دڵ پیسی و تاوانباركردن به‌په‌یوه‌ندی سێكسی بوونی هه‌یه... ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كاتێك دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز هاوڕێیه‌تیان خۆشه. چه‌ندین كه‌س، كه‌خۆیان به‌گومان ئاخنیوه ده‌كه‌ونه بوختان هه‌ڵبه‌ستن، به‌دوو مه‌به‌ست. یه‌كه‌میان تێكدانی ئه‌و هاوڕیه‌تی یه، به‌وه‌ی كه‌ئه‌و له‌به‌ر دڵ پیسی خۆی ناتوانێت هاوڕیه‌تی بكات، چونكه ئه‌و له‌بنه‌مادا نازانإ هاوڕیه‌تی چی یه! پإ وایه هاوڕیه‌تی دووڕه‌گه‌زی جیاواز به‌ته‌نها سێكسه. دووه‌میان ناشرین كردنی ئه‌و دووكه‌سه‌یه له‌به‌رچاوی یه‌كتری به‌خاتری ئه‌وه‌ی خۆی لێنزیك بكاته‌وه‌و ڕاوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بكات... بۆیه سه‌یر نی یه زۆرترین كاتی گفتوگۆی ئه‌وكه‌سانه، له‌وشوێنانه‌دا هه‌ڵ ڕشتنی بوختان و درۆكردنه، كه‌زۆرجار ده‌بێته هۆكاری به‌دناوكردنی ئه‌و دوو هاوڕیه‌و نانه‌وه‌ی كێشه و به‌قوربانی كردن. ئه‌وكاركردن و عه‌قڵیه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی به‌دواكه‌وتو هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیه‌كانی، كۆمه‌ڵگای گشتگیر‌و دواكه‌وتوه‌كانه. به‌بڕوای من كۆمه‌ڵگا گشتگیریه‌كان به‌شێكی زۆری تاكه‌كانی توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، بۆیه گومان به‌ته‌واوه‌تی سایكۆلۆژیه‌تیانی داگیر كردوه، ئه‌م حاڵه‌ته پێویستی به‌له‌سه‌ر وه‌ستان ولێكۆڵینه‌وه‌ی جدی هه‌یه، تاهه‌وڵ بده‌ین مافی به‌خود بوون دوور له‌گومان و دڵ پیسی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆئینسانه‌كان... هه‌ڵبه‌ته ئه‌وكاره قورسه بۆكۆمه‌ڵگایه‌ك، كه‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و خێڵ و نێرسالاری دامه‌زرابێت و گومان و دڵ پیسی تا قوڕقوڕاگه‌مان هاتبێت، به‌ڵام ناشكرێت به‌رده‌وام خۆمان بكه‌ینه قوربانی ئه‌و سایكۆلۆژیه‌ته نه‌خۆشه‌و، ده‌ست به‌رداری مافی تاكایه‌تی خۆمان بین، باجی هه‌ڵه‌ی ده‌روونی نه‌خۆش بده‌ین. بۆیه ده‌كرێت هه‌وڵی هۆشیار بوونه‌وه بده‌ین به‌ئازادی یه تاكیه‌كان، تائه‌وه‌ی بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندرووست به‌وجود بهێنین و نه‌خۆشیه‌كانیش به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن به‌رین، ناكری كۆمه‌ڵگایه‌كی ناته‌ندروستمان هه‌بێت و خاوه‌نی ناشرین ترین سایكۆلۆژیه‌ت بین و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێین، ده‌بێت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان، له‌گومان و دڵ پیسی قوتاربكه‌ین، ده‌بێت پیرۆزیه‌كانی ده‌وری سێكس هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌و، وه‌ك كرده‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی سه‌یر بكرێت... ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین هاوڕیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی هاوبه‌شه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش... ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆئه‌وكارانه نه‌به‌ین ژیانی و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان ده‌بنه قوربانی گومان و دڵ پیسی
سلێمانی
20/12/2008
Sarwar_kareem@yahoo. com
