به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
ح. س. سۆران: کورد کوته‌نی، پێشکه‌ش کردنی ئه‌م نووسراوه‌یه به به‌رپرسان و ده‌ست وپێوه‌دنی بیرمه‌ند (بیر+مه‌ند) و زانای میدیا کوردیه کان، وه‌ک ئه‌مه وایه ترێ
ره‌شه به دیاری به‌رم بۆ ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت، مازو بۆ ده‌ڤه‌ری بانه یا به‌رو بۆ باژێڕی ئیلام. به‌ڵام هه‌رچۆن بێ، تکا ده‌که‌م سووکه سه‌رنجێکی بده‌نێ و ئه‌گه‌ر به خشلی په‌سه‌ندیان رازاوه، له‌مه‌و دوا له بابه‌ته‌کاندا له‌به‌ر چاوی بگرن، ئه‌گه‌ر نا، خۆێ لێ ببوێرن و بیخه‌نه لاوه:
1- له جێگه‌ی وشه‌ی " دێکومێنت "، وشه‌ی "به‌ڵگه "به کار به‌رین، که وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردیه. Document وشه‌یه‌کی ئینگلیسیه و به‌م چه‌شنه‌ش ده‌رده‌بڕرێ " دۆکیومێنت ".
2- له باتی " چه‌ند رۆژ پێش "، "چه‌ند رۆژی داهاتو" به‌کار به‌رین. چون" پێش "به مانای "پێشتره " نه‌ک " دواتر". چه‌ند رۆژ پێش واته چه‌ند رۆژی رابوردو.
3- له باتی وشه‌ی " ئایه‌نده "، وشه‌ی " داهاتو " به‌کار به‌رین.
4- بۆوێنه له باتی ئه‌وه‌ی بڵێین " پردێک له سه‌ر سیروان دروست ده‌کرێ " ؛ بڵێین " پردێک له سه‌ر سیروان دروست کرا ". چون ئه‌و کاره ته‌واو بوه، ئه‌گه‌ر بڵێین دروست ده‌کرێ، واته له داهاتو دا دروست ده‌کرێ.
5- له باتی ئه‌وه‌ی بڵێین " داوای لێبووردنی کرد "، بڵێین " داوای چاوپۆشی کرد ".
6- ئه‌گه‌ر شتێک به پیتی لاتین، له خوار شاشه‌ی تێلێڤیزۆنه‌که‌وه ده‌نووسین، به پێی یاسای رێنووسی لاتینی زمانی کوردی بینووسین، نه‌ک به ره‌مه‌کی و به ویستی خۆمان.
7- له باتی " سه‌نته‌ر " بلێین " نێوه‌ند ". سه‌نته‌ر وشه‌یه‌کی فه‌رنگی عاره‌بێندراوه.
8- نه‌ڵێین زمانی کرمانجی، سۆرانی، گۆرانی و... ئه‌وانه زاره‌وه‌ی سه‌ره‌کی زمانی کوردین. به‌ڵام بۆ وێنه بڵێین " زاراوه‌ی کرمانجی زمانی کوردی " و هتد.
9- بۆ هه‌ر شتێک، وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردیمان به‌هه‌ر زاراوه‌یه‌ک هه‌بێ، له به‌کار بردنی وشه‌ی عاره‌بی، تورکی، فارسی، فه‌ڕه‌نگی و... خۆ بپارێزین. تا بتوانین زمانی کوردی، قاڵ و بژار بکه‌ین.
10- له باتی " کولتور " بڵێین " فه‌رهه‌نگ "، کولتور وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نگیه.
11- ڵه باتی " دۆسیه "، بڵێین " په‌ڕوه‌نده "، دۆسیه وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نگیه.
12- بۆ وێنه نه‌ڵێین " گۆرانیه‌کمان پێشکه‌ش بکه "، بڵێین "گۆرانیه‌کمان بۆ بڵێ ". پێشکه‌ش کردن واته (ته‌قدیم کردن)، که جوان نیه مرۆڤ بڵێ فڵانه شتم پێشکه‌ش بکه، وه‌ک ئه‌وه وایه بڵێی " قسه‌یه‌کم عه‌رز بکه) .
به هیوام ئه‌م پێشنیارانه، وه‌ک خزمه‌تێکی بچووک له پێناو پیتاندنی (غه‌نی سازی) زمانی کوردی دا، له خزمه‌تگوزاری چکۆله‌ی خۆتان وه‌ر بگرن.
تێبینی: ئه‌م پێشنیارانه‌م له سه‌ر بڕێک له‌و بابه‌تانه نووسیوه، که هێندێک جار، که‌وتوڕه‌وتو به ده‌گمه‌ن له هێندێک مێدیا دا، دیومن. پێشنیارێکی گشتیه و مه‌به‌ستم له هیچ مێدیایه‌کی تایبه‌ت نیه. ماندوونه‌بینی له هه‌مووشیان دکه‌م.
soransa@hotmail. com
تاران – 11/11/ 2708
