
بانگهوازێكــی پهلــه بۆ كار بهدهسـتانی ووڵات
كار له كار جۆرێ تــرازاوه به‌ره‌و هـات و نه‌هات
ئێوه لاتان وابوو یه‌ك جاری فه‌نا بوو جاش و كه‌ر
نامرن، ، ماون، ، وه‌كو دوو ئاوه‌كه‌ی دیجله‌و فوڕات
وا دیسان كه‌وتۆته گه‌وزان و زهڕیـــن و زاوو زێ
ئاخـوڕی پێویسته، ، كاو جۆ زه‌حمه‌ته دادی بدات
داری خوار خۆی ســێبه‌ری خواره قه‌ده‌ر وای كردووه
عیلله‌تی نه‌قسی عه‌له‌ف ئه‌سبابه بۆ سه‌د كاره‌سات
ڕۆژی هه‌ووه‌ڵ دژ به خواســتی گه‌ل په‌ناتان دانه‌وه
خوو ڕهوشــتی شــیریه ناكرێ به پیری ته‌ركی كات
ئێمه وامان زانـی هه‌رگیز ناوی جاش جارێكـی تر
نایه‌ته گوێ مان له سایه‌ی سیسته‌می دیم‌و، ، كرات
وا خهریكـه مه‌جلیسی ئیســنادی زۆڵ په‌روه‌رده كا
هه‌ر هه‌مان جاشه له گه‌ڵ هه‌ندێ زه‌ڵاته‌و میوه‌جات
عاشقانی موڵك و پاره و پیاو كوژانی گۆش كرا‌و
وا دیسان ئه‌درێ له گه‌ردنیان مه‌دالیا وه‌ك خه‌ڵات
دیاره مێژووی ڕه‌ش ده‌یان جار ڕوو ئه‌كاته ئه‌و گه‌له‌ی
نایه‌وێ قه‌ت یه‌ك گرێ!!! بۆ كورسی بێ یان ده‌سه‌ڵات
ســه‌د كه‌ڕه‌ت خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رز بن هه‌ر دزن
ڕێ مه‌ده‌ن ڕیسوایی دیسان بێته ناو خانه‌ی خه‌بات
