نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی – سوید: له به‌رواری 11/1/2009. له چاو پێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه گه‌ریدا، له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (لۆس ئانجلیس تایمس) ی ئه‌م
هریکی. سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕیز کاک مه‌سعود بارزانی. له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق، به‌ڕیز نوری مالیکی. ئاماژه‌ی به‌وه کرد، که ئه‌وه‌نده بڕوای به ناوبراو کردووه، به‌جۆرێ له کاتی ئاماده نه‌بونی به‌ڕیزیاندا له سه‌ر کێشه‌یه‌ک. ئه‌و، واته نوری مالیکی داکۆکی له‌مافی گه‌لی کورد بکات. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ئه‌کا، که ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له نوری مالیکی ئه‌بینێ، زۆر بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی!. جا ئه‌وه‌ش سه‌یره که ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکمان به‌لاوه نه‌ک ته‌نها سه‌ر سوڕمانه، به‌ڵکو نیگه‌رانیشه!!.
لێره‌دا من نامه‌وێت شایه‌تی لێهاتوی و تواناداری سیاسه‌ت مه‌داری و پێشبینی کردنی بده‌م. له به‌ر دوو هۆکار. یه‌که‌م ئهشیێ بڵێن کادیری پارتی بووه‌و، هه‌ستی پارتایه‌تی کاری تێکردوه. دوههمیش گومان له‌وه‌دا نیه، که من ڕێزی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ بنه ماڵه‌که‌شی، که مسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندوو، جه‌ندین که‌سایه‌تی کورد په‌روه‌ری تری تیدا په‌روه‌رده کراوه، لایه‌نگیری لێ بکه‌م. به‌ڵام خۆ هه‌رله ڕۆژ نامه نوسێکی بێگانه‌وه، وه‌کو ڕۆشنبیر و سه‌رکرده سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌و، تاکو ئه‌گاته سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، جورج بۆش. ئه‌وانه‌ی چاو پێکهوتنێکیان له گه‌ڵیدا کردبێ، له پاشاندا، شایه‌تی تواناداری و، سیاسه‌ت مه‌داری و دور بینیان بۆ داوه‌و که‌س نا‌توانیت نکۆڵی له‌وه بکات. به‌ڵام ئایه ئه‌و تواناداریه، چۆن له گه‌ڵ ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا ئه‌گونجێ؟!!.
جارێ پێش هه‌مو شتێک ئه‌وه ئاشکرایه که سه‌رۆک بارزانی ته‌مه‌نێکی که‌می نه‌بردۆته سه‌رله ناو سیاسه‌تدا، ئه‌وه دیاره سه‌رتاپای ژیانی نه‌ک ته‌نها له سیاسه‌تدا، به‌ڵکۆ له ژیانی شۆڕشگێڕیشدا به‌سه‌ر بردوه‌و شتێک نیه گومانی له سه‌ربێ. جا لێره‌دایه که سه‌ر سوڕمان له‌دایک ئه‌بێ، به‌هۆی به‌راورد کردنی ئه‌و تواناداریه، له گه‌ڵ که‌سایه‌تی نوری مالیکی و، ڕوداوه مێژوییه‌کان نه‌ک له مێژووی کۆندا، به‌ڵکو هه‌ر له ماوه‌ی نێو سه‌ده‌ی ڕابوردودا، وه‌ک ئاشکراو دیاریه!!.
یه‌که‌م: به‌ڕیز نوری مالیکی نه‌ته‌وه په‌رستێکی عه‌ره‌بیه، به‌ر له‌وه‌ی که هه‌ڵگری لۆژێکی ئیسلامی بێت. هه‌ڵوێستی ده‌عوه‌که‌ی ئه‌وو (ئیخوان الموسلیمینهکهی) مسر ته‌نها بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی سه‌ر تاسه‌ری وڵاتانی پابه‌ند بو به ئاینی ئیسلامه، له‌ژێر ئاڵای به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا، چونکه دینه‌که‌ش عه‌ره‌بیه. به‌ڵام دیاره ئه‌و بزوتنه‌وه نه‌ته‌وییه ئه‌گه‌رله ژێر دروشمێکی عه‌ره‌بیدا ڕێک بخرێ، بێگومان نهتهوهکانیتر ناچنه ژێر باڵیانه‌وه. جوانترین به‌ڵگه‌ش ههڵسو کهوتهکانیانه بفه‌رمون ئه‌وه هه‌ڵوێستی دوو سه‌رکرده‌ی لوتکه‌ی ده‌عوه‌مان بۆ ئاشکرا بوو، هه‌ستی ئیسلامیه‌ت له چ کردارێکیاندا به‌دی ئه‌کرێت. کوا یه‌کسانی، کوا په‌یمان، کوا هاوکاری، کوا ڕاستگۆیی... ؟!!.
دووهه‌م: نوری مالیکی که به ڕه‌گه‌ز کورد نیه، هیچ ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌سه‌ڵاتدارێکی کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، وه‌یان موئه‌سه‌ساتێکی نێو ده‌وڵه‌تی نه بوه کارێکی بۆ کورد ئه‌نجام دابێت، ته‌نها وه‌کو لێقه‌وماوێک ڕوی کردۆته کوردستان و، داڵده‌ی دراوه‌و ڕیزی لێگراوه، له پاڵ ئه‌وه‌وه، دیاره ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ست هاتوه بۆ زیاتر ڕێز لێنانی، به‌ڵێنی سیاسی بێ بنه‌ماو، قاقای پێکه‌نین و ده‌ست خستنه‌سه‌ر شانی کاکه‌ی خۆش باوڕ بکات به خه‌ڵات، بۆ ڕۆژی بێنه‌و نیه!!.
سێهه‌م: به‌ڕیزیان زۆر باش ئاگادارن، هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه، که باشوری کوردستانی به زۆره ملێ پێوه لکێندرا، تا ئه‌وڕۆژه، واته11/1 که چاو پێکه‌وتنی ڕۆژنامه گه‌ریه‌که‌ی تێدا ئه‌نجام درا، سه‌ر کرده‌یه‌کی عه‌ره‌ب هه‌بوه، که خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمانی خۆی بوبێ به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد؟!. نامانه‌وێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ مێژوی کۆن، ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م په‌نجا، شه‌ست ساڵه‌دا، که چه‌ندین جار له ڕیگه‌ی دانوسان و، وتووێژه‌وه، جۆره‌ها ڕێککه‌وتن نامه واژۆ کراوه له نێوانداو، به ده‌یان به‌ڵین و په‌یمانی بریقه داریان داوه، هه‌تا خۆیان ڕێکخستۆته‌وه‌و که‌وتونه‌ته‌وه سه‌ر پێی ئیتر وه‌ک دوو پشکه ههڵگهڕاوهتنهوهو، په‌لاماری کوردستانیان داوه‌ته‌وه له جاران خه‌راپتر، دیاره مێژووش ئه‌یسه‌لمێنێ، که ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی ئێراقی، به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد، هه‌میشه له خه‌راپه‌کاری و، بێ به‌رو پشتی و، په‌یمان شکێنیدا، سڵیان نه‌کردۆته‌وه!!.
چواره‌م: له سیاسه‌تدا، ڕاست گۆی و، خۆش باوڕی و، پابه‌ندبون به به‌ڵێن و، ده‌ست خستنهسهرشان، ئه‌بێت بمرێت و توڕ هه‌ڵبدرێت. باوی نامێنێت. ئه‌مه به‌س له ناو سیاسه‌ت مه‌دارانی کورددا ماوه، که له گه‌مه‌ی سیاسی‌دا، هه‌ر بڕیار‌و به‌ڵێنی بدرێ، ئه‌بێت شه‌ش ته‌ڵاقیشی بدواوه بیت نه‌ک سێ، که هه‌تا هه‌تایه پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی نیه. خۆ مرۆڤ به‌س مێژوو بخوێنێته‌وه ئه‌و ڕاستیانه‌ی زۆر به ڕونی بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت، کووا به‌ڵینه‌کانی عوسبه‌تول ئومه‌م، ژماره: 12، 11، 10. که بڕیارێکی نێو ده‌وڵه‌تی بو. خۆ هه‌رسێ بڕگه‌که، ئێستاش له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کان ماون، که‌س خۆی ئه‌کا به‌خاوه‌نی؟!!.
پێنجه‌م: نوری مالیکی هیچ نه‌گۆڕاوه، که سه‌رۆک بارزانی سه‌ری لێی سوڕ بمێنێ، به‌ڵکو زۆر ژیرانه دوای ئه‌جیندای سیاسی خۆی که‌وتووه‌و، هه‌نگاوی بۆ ئه‌نێت و، چاوبه‌ستێکی جوانی له کورد کردوه به‌ڵام کورد، یان ترسنۆکه‌و له گۆڕانکاری ئه‌ترسێت و، بڕوای به خۆی نه‌ماوه. وه‌یان ڕاسته سه‌ری له گه‌مه‌ی سیاسی ده‌ر ناچیت و له‌ئه‌نجامدا ئه‌دۆڕێ، هه‌ر وه‌کو چه‌ندین جار دۆڕاوه. چونکه زۆر سه‌یره که‌س نازانێ ئێستا چاوه‌ڕوانی چی له نوری مالیکی ئه‌که‌ن، که به‌و جۆره پشتگیری ئه‌که‌ن. ئایه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ئه‌که‌ن ته‌واو هێزه‌کانی ئاماده بکات و، هێرش بێنێ و بۆی چۆڵ بکه‌ن!!. خۆ ئه‌وه هه‌ڵوێستی هێزه میلیشیاکهشی له سنوری پارێزگای که‌رکوکدا ئاشکرابو. که سه‌رکرده‌که‌یان. (عه‌بدولکه‌ریم عه‌لی نه‌سیف ئهلکچاری) که 1000 چه‌کداری ئاماده کردوه ئه‌ڵێت (لاخیارلناسوی محاربه التگرف واقامه حکومه قویه ودوله قانون تچمن لنا عراقیه که‌رکوک) که واته یان به‌زۆر داگیرکردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، به‌تایبه‌تی که‌رکوک، وه‌یان به خۆشی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان. خۆ گومان له‌وه‌شدا نه‌ماوه که ئه‌وه هه‌ڵوێستی نوری مالیکیه، چونکه لێدوانێکی زۆر ترسناکه. که‌واته کورد چیی له ده‌ست بیت، ئه‌مڕۆ به‌کاری بێنێ له سبه‌ی باشتره، که ڕیش بو به‌توشه‌وه، ئه‌بێت شانه‌ی بۆ هه‌ڵگریی!!.
له هه‌موی سه‌یرتر، پشتگیری له نوری مالیکی ئه‌کرێ، گوایه هه‌رکه‌سێ بێت له‌و خه‌راپتر ئه‌بێت. به‌ڵام بیر له‌وه ناکانه‌وه، که دوژمنێکی به‌هێز، زۆرمهترسیدارتره، له چه‌ند دوژمنێکی بێهێز لایه‌نی کوردی ئه‌بو باش له‌وه ئاگادار بێت. هه‌رچه‌نده زوو زوو، گۆڕان له نێوان به‌رپرسه عه‌ره‌به‌کاندا ڕوو بدات له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ته‌واو ئه‌بێ. گۆرانیه‌کی کوردی هه‌یه که ئه‌ڵیت (خۆم به‌خۆمم کرد به‌رد بارانمکهن ئامۆزا گیان) . به‌ڵام با سه‌رکردایه‌تی کوردستانیش، ده‌رباره‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان. به نوری مالیکی بڵین: خۆمان به‌خۆمان کرد کاک نوری گیان!!.
نوری ئیسلامی، ئه‌وا په‌یتا په‌یتا سوپا ئه‌نێرێت، بۆ دروستکردنی پشتێنه‌ی سه‌ربازی، به‌ده‌وری شاری که‌رکوکداو، ئه‌وا به‌ره‌و ناچه‌ی شوانیش که‌وته ڕی، له سه‌ر شێوازه‌که‌ی به‌عسی به‌ناو ڕوخاو، به گیان زیندو له به‌رگێکی تردا. ئه‌وا موژده‌ی ده‌ر په‌ڕاندنی ئه‌و هێزه گیان له‌ر ده‌سته‌ی پۆلیسی کوردی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند، که له ناخۆشترین و تاڵترینی ڕۆژگاردا ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچه‌که دابین کرد. که‌چی نوری مالیکی هێزی کۆنه به‌عسیه‌کانی ڕژێمی پێشوی له جێگه‌یان جێگیر ئه‌کاو به‌کورد ئه‌ڵی ک‌ش. ئه‌مه‌یه که وتویانه: گا ئه‌یکات و که‌ر ئه‌یخوا!. که‌چێ وته بێژه به‌ڕێزه‌که‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیش له په‌ڕله‌مانی به‌غدا. به دڵ فراوانیه‌وه ڕای ئه‌گه‌یێنێ، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان پشتگیری له مالیکی ئه‌کات و له گه‌ڵ لادانیدا نیه. کاکه‌ی به‌ڕیز ئه‌ندام په‌ڕله‌مان، بڕوا بکه له‌م کاته‌دا، ساڵح موتلیگ بێته جێگه‌که‌ی نوری مالیکی بۆ کورد گه‌لێ سود به خشتره، چونکه هه‌تاکو ئه‌ویش پێ ئه‌گات، بێگومان دژ به‌ر بۆ ئه‌ویش په‌یدا ئه‌بێت. به‌لاوازی ئه‌وانیش کورد ده‌ست که‌وتی زیاتر به‌ده‌ست ئه‌هێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر هیچ نه بێت، له نوری بێ هێزتر ئه‌بێت. جا گرینگ ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌ویش نه‌بین به پرد!. خۆ دیاره که به ڕێزیشت هه‌ڵوێست له سه‌ره‌وه‌ی خۆت وه‌ر ئه‌گریت گازهندهت له سه‌ر نیه!!.
له کۆتاییدا ماوه ئه‌وه بڵین، خاڵی لاوازی لایه‌نی مالیکی هه‌ر زۆر زۆره‌و، زۆر جاری تریش وتومانه له هه‌مۆ که‌سێ ترسناکتره، جا ئیتر نازانین سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی، به چ هۆکارێکه‌وه، ئه‌وه‌نده بڕوای به به‌ڕێز نوری مالیکی په‌یدا کردووه!!!.
