هێمن حوسێن – له‌نده‌ن
هه‌رێمی کوردستانی عیراق وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئارام به‌ره‌و کرانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو و گرنگ به‌ڕوی ولاتانی دونیادا هه‌نگاو ده‌هاوێژێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کرانه‌وه‌یه مانای پێشکه‌وتنه له زۆرینه‌ی بواره‌کانی ژیانی سیاسی و ئابوری وجڤاکی کۆمه‌ڵگای کوردستانی‌دا، هاوکات ناکرێت مرۆڤ له هه‌مبه‌ر ئه‌و گرفته نامۆ‌و زه‌قانه‌ی نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه حکوومه‌تی و سڤیل و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌ته‌کانیشدا چاوێلکه‌ی ته‌خته له چاوبکات.
ئێستا حکومه‌تی کوردستان هه‌وڵی کرانه‌وه‌ی به‌ڕوی دونیادا له‌ڕێگای بانگهێشتکردنی وه‌به‌رهێنانی بیانیه‌وه ئاراسته ده‌کات، بانک سه‌ره‌کیترین ڕۆڵ ده‌بینێت له گره‌نتیکردنی کاری وه‌به‌رهێنان.
له ڕابردوو دا زۆر جار گوێمان له‌و پرسیاره بوه ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانکه‌کاندا ناکه‌ن! به‌تایببه‌ت له ئێستادا که له زۆرینه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوی خۆریئاوایدا بانک به‌جۆرێک به‌شداره له ژیانی خه‌ڵکدا ئه‌گه‌ر که سێک له‌ڕێگای کارتی تایبه‌ته‌وه ژماره‌ی بانکی نه‌بێت هه‌لی کارکردنی له هیچ شوێنێکی فه‌رمی پینادرێت چونکه ته‌واوی ده‌زگا و کارگه‌کان ڕاسته‌وخۆ هه‌قی کارکردن ده‌نێرنه سه‌ر ژماره بانکی که‌سی کارگه‌ر.
به‌ڵام هه‌رکه‌س دواین پڕۆگرامی zoom in ی که‌ناڵی کوردستان تیڤی بینیبێت ئه‌وه وه‌ڵامی به ئاسانی چنگ ده‌که‌وێت، توشی شۆک بووم کاتێک بانکێکی نیشاندا که کاره‌بای دوڵه‌تی دزی بوو. له‌م زیه‌وه پرسیاره‌که وای لێدێت ئایه هاولاتی چلۆن سه‌روه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌ستی بانێککی دز!!!
بانکێک که ئامه‌ده بێت مانگانه بایی چه‌ند دۆلارێک کاره‌با له حکومه‌تێکی گه‌وره بدزێت ئه‌دی چۆن ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی هاوڵاتیه‌کی به‌سته‌زمانی بێ پشت نادزێت؟؟
که‌واته هاوڵاتیان به‌هۆی نه‌بوونی سیقه‌یان به بانکه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ن، به‌ڵام ده‌کرا پڕۆگرامی zoom in ناو و ئاڕمی بانکه دزه‌که به هاوڵاتیان نیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌م هاوڵاتیان ئه‌و بانکه دزه‌یان بناسیایه‌ته‌وه، ڕه‌نگه هه‌موو بانکه‌کانیش دز نه‌بن بۆ یه ناکرێت به هۆی دزیی بانکێکه‌وه ناوی هه‌موو بانکه‌کان بزڕێت به‌تایبه‌ت بۆ ئێستای کوردستان که له هه‌مووکات زیاتربانکه‌کان پێویستیان به به‌شداری هاوڵاتیان هه‌یه و ئه‌و به‌شداریه‌ش ئه‌سته‌مه به‌ده‌ست بێت به‌بێ دڵنیابونێکی ته‌واوی هاوڵاتیان له‌بانکه‌کان.
له‌گه‌ڵ پیرۆزهه‌ڵسه‌نگانی پڕۆگرامی ناوبراو به‌ڵام که به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی هه‌بێت له‌سه‌ر دزیه‌ک له‌ڕووی یاسا‌و ته‌نانه‌ت ڕه‌وشتی کاری میدیایشه‌وه نیشاندانی ناوی بانکه دزه‌که ئه‌خلاقیانه‌ترده‌بوو.
دواجار ده‌بێت ڕۆڵی حکومه‌ت به‌دیار بکه‌وێت به تایبه‌ت له چۆنیه‌تی سزادانی ئه‌و بانکه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنای متمانه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان به باوه‌ڕبوونیان به‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمدا کارده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، جیاله‌وه‌ی توانای سه‌رکه‌وتنی نابێت له ڕووی به‌هێزکردن و چه‌سپاندنی سیسته‌می بانکیه‌وه ڕه‌نگه ئه‌ویش وه‌ک پاڵپشتی بانکه دزه‌که له‌لای هاوڵاتیان نیشانه‌ی پرسیاری بخرێته‌سه‌ر.
من وه‌ک ڕاگه‌یاندن کارێک سه‌ر بڵندم که که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی له چوارچێوه‌ی نوێ بونه‌وه‌و پێشکه‌وتنی کاره‌کانیدا له‌ڕێگای ژماره‌یه‌ک ڕاگه‌یاندن کاری پێگه‌یه‌نراو و ماندوویه‌وه به‌شداربێت له هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له دزه‌کان، لێره‌دا ئه‌و گۆته‌یه به‌سه‌ر کوردستان تیڤیدا ده‌سه‌پێت که ده‌ڵێت (گرنگ نیه له کوێوه پاڵپشت ده‌کرێن گرنگ ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کوێ ئاراسته‌ده‌که‌ن) .
Hemin. tv@hotmail. com
