کار به‌واتای دڵسۆزی له کاره‌کان یان بروابون به‌و شته‌ی که له‌ناختدا گه‌ڵاڵه بوه، به‌ڵام کاردانه‌وه به‌واتای به‌ر هه‌ڵستکاری یان ناره‌زایی بون له هه‌ڵوێست که
له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی به‌رامبه‌ردا نیه، که‌وابو گه‌ر مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌ست خۆشی بۆ گۆرانی بێژی میلی عه‌زیزی وه‌یسی بنوسیبایه ره‌نگ بوو له ئه‌نجامی کاردانه‌وه‌دا کۆمه‌ڵێ وه‌سف و سه‌نای بۆ بکرابایه به خه‌ڵات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له نوسینه‌کانیدا راستیه‌کانی نه‌وروژاندایه‌و له به‌رامبه‌ر گۆرانیه کانی عزیزی وه‌یسی نه‌وه‌ستایه به‌دڵنیایه‌وه کاردانه‌وه‌ی نه‌ده‌بو، بۆیه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له‌به‌رامبه‌ر به‌یته کانی ناوبراو وه‌ستا چونکه سوککردنی ژنی کوردی تیا به‌رجه‌سته بوه، یان له به‌هاو نرخی ژنی کوردی که‌م کردۆته‌وه، بۆیه پێویست نه‌بو به‌م کاردانه‌وه‌یه وه‌ک وه‌ڵامێک، ئه‌م جۆره کاردانه‌وه‌ش بۆئه‌وه نیه که‌راستیه‌کان راستر بکاته‌وه به‌ڵکو بۆ دیفاع کردنه له خودی گۆرانی بێژ، به‌ڵام کاری قه‌ره‌داغی ده‌رخستنی راستیه‌کانه و داکۆکی کردنه له ژنی کورد‌و ده‌خوازێ هونه‌ر نه‌بێته مه‌نبه‌عێک تاله سایه‌یدا له نرخی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر که‌م بکاته‌وه، وه‌کلتوری هونه‌ری کوردیش ئه‌م جۆره به‌یتانه له ئه‌رشیفی خۆیدا جێگه ی ناکاته‌وه‌و جێگه‌شی نابێته‌وه، گه‌ر باس له هونه‌ری راسته قینه‌ش بکه‌ین ئه‌وا خۆشه‌ویستی نێوان دوعاشق و جوانیه‌کانی سروشت و زۆر شتی دیکه‌مان بیرده‌خاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک له گۆرانی بێ‌ژان سوکایه‌تی کردنی ژنانیان تێکه‌ڵ به‌هونه‌ر کردوه، یان هونه‌ریان کردۆته ئامرازێک بۆ به‌رو پێشه‌وه چونی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان نه‌ک بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه چونی هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردی، له‌لایه‌کی دیکه ئه‌م جۆره به‌یتانه‌ی له هاوشێوه‌ی به‌یته‌کانی گۆرانی بێژ عه‌زیزی وه‌یسی کاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر منداڵان دروست ده‌کات و به‌وه گۆش ده‌کرێن که‌له ئاینده‌دا زمانیان به‌وه بپژمێ که نه‌ک له گۆرانیدا به‌ڵکو له ناو کۆمه‌ڵگه‌شدا ئه‌م زمانه هه‌ڵبژێرن. لێره‌دا ده‌زانی برای گۆرانی بێژ بێوه‌ژنه‌و ده‌ستی دووه چی مانایه‌ک ده‌به‌خشێ، یان ماچ و دینار بسێنه، به‌رێزتان له نرخی ژنتان به‌م جۆره که‌م کردۆته‌وه، ده‌ستی دو یانی ده‌ستێکی دیکه ی بینیوه زۆر مه‌رغوب نیه به‌ڵام رچاوی لایه‌نی مرۆڤ بونیتان نه‌کردوه و زۆر بێ نرخ وه‌سفی ده‌که‌ن، باشه گه‌ر کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانی و پێشکه‌وتوبێ بۆ بێوه‌ژنێک به‌م شێوه‌یه وه‌سف ده‌کرێ یان پیاوان که‌من ده‌ستی دوبن ئیتر ئه‌م سوکایه‌تیه بۆ هه‌رده‌بێ به‌رۆکی ژن بگرێ، هه‌روه‌ک له به‌یته‌که‌ی دیکه‌داندا پێی ده‌ڵێی وه‌ره ماچ و دینار بسێنه که‌وابو لێره‌شدا ژنت کرد به‌کاڵایه‌ک و له بازاردا به دینارێک ماچێکی لێ وه‌ر بگیرێ به‌ڵام لایه‌نی خۆشه‌ویستی نێوان دو مرۆڤتان فه‌رامۆش کرد‌و له قاڵبی خۆشه‌ویستی وه‌ده‌رتان ناو ناوی هه‌راجتان بۆ کرده دیاری و دواتریش به‌هونه‌ری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، که‌وابو گه‌ر ئه‌م به‌یتانه‌ی گۆرانیبێژ هونه‌ر بێ ئه‌وا به‌نده هه‌ر له ئێستاوه هونه‌ر زه‌ربی سفر ده‌که‌م، لایه‌کی تر خاتو سروه وه‌یسی باس له حه‌سه‌ن زیره‌ک و چه‌ندین ساڵ پێش ئێستامان وه بیر دێنێته‌وه، به‌رێزم ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جه‌نابت باسی ده‌که‌ی به‌سه‌ر چو سه‌رده‌م سه‌رده‌می به‌رو پێشچون و رێز گرتنه و حه‌سه‌ن زیره‌کیش له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌ر ئه‌م جۆره وشانه بو ده‌ی کرد به‌گۆرانی به‌ڵام ئێستا عزیزی وه‌یسی و هاوشێوه‌کانی ده‌یانه‌وێ بمان گه‌رێنه‌وه بۆ قه‌رنێک پێش ئێستا، نکولیش له‌وه ناکرێ بێ خۆسه‌ویستی هونه‌ریش بایه‌خێکی نیه، بۆیه ده‌ڵێم گه‌لۆ عزیزوه‌یسی و هاوشێوه‌کانی ڤایرۆسه یان مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێ راستیه‌کان چه‌واشه بکه‌ن ومه‌هاباد قه‌ره‌داغی به ڤایرۆس ده‌زانن ئه‌وا مێشکیان به باتری کارده‌کات... ... ... ... ...
