هاواربانیخێڵانی: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته شیکاریه‌ی نه به‌ز گۆران و گۆڤاره‌که‌ی زمانی زبر به‌کار بهێنم و ئه‌وه بڵێم که نابێ خه‌ڵکی
کورد په‌روه‌رو خاوه‌ن هه‌ڵوێستی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیگه‌رانی ئه‌و باسه قێزه‌ونه بن که له گۆڤاره‌که‌ی نه‌به‌ز گۆران‌دا واته گۆڤاری جیهان بڵاو بوه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وه ناخی ته‌نهاکه‌سێکه نه‌ک خه‌ڵکی باشوری کوردستان، دیاره سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئه‌و گۆڤاره به په‌لاماردانی رۆژهه‌ڵاتیه‌کان رازاوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێ گومان دروست ده‌کات، هه‌روه ها خه‌ڵکی باشوری کوردستان هه‌میشه به‌یه‌ک چاو ده‌روانێته پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و بۆیه‌که‌م جاریشه باسێکی له‌م چه‌شنه بکه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، کورد گوته‌نیش مانگ به چإو دیاره‌و به په‌نجه ئیشاره‌تی بۆ ده‌کرێ.
گه‌ر ئاوریش له مێژو بده‌ینه‌وه‌و بروانینه رابوردی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد ئه‌وا بێ قه‌یدو شه‌رت مه‌هابادو کۆماره‌که‌یمان وه‌بیر دێنێته‌وه، گه‌ر بشروانینه قوربانی دان ئه‌وا دکتور عبدالرحمانی قاسم لوو دکتۆر سادقی شه‌ره‌ف که‌ندی وسه‌عیدی یه‌زدان په‌ناو ده‌یان فه‌رمانده‌و سه‌رکردهه‌ن که برینه سه‌خته‌کانی گه‌لی کوردی رۆژهه‌ڵاتمان وه بیر ده‌هێننه‌وه، گه‌ریش به‌دوای دوژمن شکێنیشدا بگه‌رێین ده‌بێ بچینه داڵه‌هۆو شاهۆو کێله شین و مه‌رگه‌وه‌رو ده‌یان جێ داستانی دیکه گه‌واهی ده‌ر ده‌بن، گه‌ریش باس له کاولکاری و کۆمه‌ڵ کوژی بکه‌ین ئه‌وا ده‌توانرێ سه‌ردانی گوندی نێر‌و قه‌ڵاتان وکانی مام سید ونێریش و داره‌ک و سۆفیان بکه‌ین.
من لێره دا ته‌نها له سه‌ر مانشێته‌که ده‌رۆم و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م که گه‌ر ناوه‌رۆکه‌که‌شی یه‌ک پارچه دڵسۆزی تێدا بێت بۆ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات ئه‌وا سه‌ردێره‌که‌ی هێنده نه‌شییاوه و مرۆ ئازارده‌دات، ئه‌مرۆش خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌کی رۆژهه‌ڵات له ده‌ست زوڵم و سته‌مه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دورله خۆشه‌ویستانیان خه‌بات ده‌که‌ن و له باشوری کوردستان که‌ماڵی خۆیانه خۆراگرانه ژیانی سه‌خت ده گوزه‌رێنن. گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک هاوکارییان بکات ئه‌وا ناچێته قاڵبی ئازایه‌تی، که وابو مافی مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه خزمه‌ت بکرێن، گه‌ر کوردانه‌ش بیر بکه‌ینه‌وه ئه‌وا هه‌موکوردێک بۆی هه‌یه راو بۆچونی هه‌بێ له‌سه‌ر به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمان و هاو زمانه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵإتی کوردی تا ئێستا ده‌می که‌سی نه‌به‌ستوه تا ده‌می رۆژهه‌ڵاتیه‌کان ببه‌ستێ، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه نه‌گۆڤاری جیهان و نه‌هیچکه‌س بۆی نیه که ناراسته‌و خۆ ببێته ده‌م چه‌رموی حکومه‌تی هه‌رێم و ته‌سریحی لابه‌لا بدات. به‌رێزم ئێوه بۆخۆتان ده‌زانن له چی سه‌نگه‌رێکدان بۆ ده‌سه‌ڵات وا ئێستا فرمێسکی درۆین هه‌ڵده‌رژن. وه ئه‌وه‌ش باش بزانن که ده‌سه‌ڵتی کوردی قه‌ڵه‌مه ژه‌هراویه‌کانتانیان په‌راوێز خستوه‌و ره‌نگیشه باسه‌کانیشتان نه خوێننه‌وه یان تائێستا کامه‌ن کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر نوسینه دوژمن کارانه‌که‌تان وئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی که له ده‌سه‌ڵاتتان گرتوه، چی ماوه ئێوه نه‌ینوسن ئیتر ئه‌م بێوه‌ژن کۆشییه‌تان له پای چی، گه‌ر ده‌شتانه‌وێ ده‌سه‌ڵإت وه‌ڵامتان بداته‌وه ئه‌واچی زوه ئه‌و لۆکه‌یه له گوێتان ده‌ربکه‌ن...

