هێمن زیدان... سلێمانی: یه‌كه‌مین خه‌یه‌اڵ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی موزیسیان زۆزك قه‌ره‌داغی یه كه له سی سكۆر پێك هاتووه (دارك
هۆنی، یه‌كه‌مین خه‌یاڵ، سه‌مای كورد له ڤیه‌ننا) كه له‌كتێبێكی (70) لاپه‌ڕه‌ییدا به‌دیزاینێكی جوانه‌وه له‌لایه‌ن ئینستیتیوتی كه‌له‌پووری كورده‌وه بڵاو كرایه‌وه. زۆزك قه‌ره‌داغی یه‌كێكه له‌موزیككاره گه‌نجه به‌تواناكانی كوردستان كه چه‌ند كارێكی جوانی پێش كه‌ش هونه‌ری موزیكی كوردی كردووه وه توانی خۆی بسه‌لمینێت له‌ناو پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستاندا. زۆزك قه‌ره‌داغی ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ گروپی ئۆكیسترای ژیداری كورد به‌ڕابه‌رایه‌تی هونه‌رمه‌ند (نه‌به‌ز حه‌مه ڕه‌شید) به‌شداری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ڤیه‌ننایان كرد‌و توانیان پله‌ی دووه‌می نایاب به‌ده‌ست بهێنن كه شانازییه‌كی گه‌وره بوو میلله‌تی كورد.
زۆزك قه‌ره‌داغی له‌پێشه‌كی كتێبكه‌یدا ده‌ڵێت
(موزیكی كه‌له‌پووری كوردی گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پڕه له میلوَدیو ڕیتم‌و گوزاره‌ی جوان و په‌یژه‌ی هه‌مه‌جوَره ئه‌مانه بوَموزیككارانی كورد بنه‌مان بوَ ئه‌وه‌ی بتوانن بوَهه‌موو شێوازه‌كان كاری داهێنان و پڕ بایه‌خی لێ‌دروست بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بوَ به جێگه‌یاندنی كاره‌كان وه‌ك توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی ئه‌م كه‌له‌پوره پێویستیبه‌زه‌مینه‌سازی و ڕێكخستنی فراوان هه‌یه تاكو بتوانین به‌رهه‌می نوی و ناوازه‌ی له‌سه‌ر دروست بكه‌ینشایه‌نی باسه موزیكی كوردی به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه كه جوَرێك پێشكه‌ش بكرێت هه‌موانكه‌ڵكی لێوه‌رگرن واته گرنگه كه هه‌ر موزیككارێك به‌رهه‌مه‌كانی به‌جوَرێك بنوسێته‌وه كه له سه‌رده‌می خوَی و دوای خوَی بایه‌خی هه‌بێت جا لێره‌دا هه‌ر به‌رهه‌مێك توانای نووسینه‌وه‌ی نوَته‌ی له‌و جوَره‌ی هه‌بێت ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌به‌رهه‌مێكی زیندووه وه‌ك به‌رهه‌می كوَمپوَزه‌رانی جیهانی كه له سه‌ده‌كانی پێشودا به‌رهه‌مه‌كانیان داڕشتووه و تائێستاشله‌كوَنسێَرت و فێستیڤاڵَََ و ئاهه‌نگه موزیكییه فه‌رمییه‌كاندا وه‌ك به‌رهه‌مێكی زیندوو وپڕبایه‌خن دووباره ده‌كرێنه‌وه‌ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه هه‌وێنی دارشتنی زۆرینه‌ی شاكاره جیهانیه‌كان:سیمۆفنی، ئۆپێرا، سۆناته‌وموزیكی گۆرانیئامێزو... ... .. له‌سه‌ر تێم و بنه‌مای كه‌له‌پوری بنیات نراون، تا راده‌یه‌ك ئێمه شاره‌زای میانه‌و جۆری میلۆدییه كه‌له‌پوریه‌كانیان نین، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر هه‌ست به بونیان ناكه‌ین؟ چونكه هونه‌رمه‌ندی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك موزیكێكیئه‌كادیمی ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌و كاته بایه‌خ په‌یدا ده‌كات كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ر مۆركی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به‌كارهێنابێت، واته:هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه وه‌ك رۆله‌كانی خۆی ناتوانرێت له‌گه‌ڵ ناسنامه‌و موزیكی هونه‌ری گه‌له‌كه‌یدا بژی منیش وه‌ك موزیككارێك ئه‌م به‌رهه‌مانه‌م به‌زانستی ئۆركێستراسیۆنی جیهانی: هارمۆنی، كۆنتراپۆینت، ئامێره‌كان، فۆرم... ... له‌سه‌ر میلۆدییه كه‌له‌پورییه كوردییه‌كان، داڕشتووه‌ته‌وه، كه‌له‌یه‌ك كاتدا هه‌م میلۆدیی كه‌له‌پوری كوردین وچوارچێوه‌یه‌كی جیهانیشی هه‌یه.
ئه‌م سێ به‌رهه‌مه‌ی كه‌لێره‌دا پێشكه‌ش كراون، سه‌رجه‌میان تێمی كه‌له‌پورین و ده‌توانرێت به‌جیا نمایش بكرێن وده‌شكرێ وه‌ك ریزبه‌ندی ئه‌م سكۆره، هه‌رسێكیان به‌دوای یه‌كدا پێش كه‌ش بكرێن پێشكه‌ش بكرێن (خێرا، مام ناوه‌ند، خێرا) و تاراده‌یه‌ك بابه‌ته‌كان و ئامیرو په‌یژه‌كانیان، په‌یوه‌ندیدارن به‌یه‌كه‌وه. )
به‌هیوای به‌رهه‌می جوانتر و به‌رده‌وامی بۆ هونه‌مه‌ندی موزیككار زۆزك قه‌ره‌داغی.
Zorba984@hotmail. com

