پێم وانیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن یان به شێوه‌ی نووسین قسه له‌سه‌ر هه‌ندی بابه‌تی نێوكۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن كه‌سانی خراپ و خائین وخۆفرۆش بن، چونكه كاتێك رۆژنامه‌نووس یا نوسه‌ر ره‌خنه یان په‌یڤێك له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی رۆژانه ده‌گرێت دیاره مه‌به‌سته‌كه چاك بوون وئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو به خۆداچونه‌وه‌یه نه‌وه‌ك روخاندن و ناوزارندن و توهمه دروستكردن كه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی دانیم.
وه‌لی ئێستا له كوردستان هه‌ندی له كاسه‌لیس و ماستاو چی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له شوێنی بریاره‌وه نزیكن زۆرجار بۆ خۆشه‌ویست كردن و خۆ ره‌پێشكردنی خۆیان توهمه‌ی ناره‌وا بۆ نوسه‌ران ورۆژنامه‌نوسان هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌و كه‌لفامانه‌ی تا ئێستا نه‌یان توانیووه بۆ جارێكیش دوو وتاری رۆژنامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بخوێننه‌وه و هه‌ر خه‌ریكی چات كردن و سه‌یركردنی سایته سێكسیه‌كان و ئه‌تاریكردنن زۆرجار كه نوسه‌رێك بابه‌تێك به‌ناوی خوزراو ده‌نووسێت ئه‌وان زوو وه‌ك قه‌تره‌ی یابانی بریاری خۆیان ده‌ده‌ن و كه‌پسی ده‌كه‌ن هه‌ندی رۆژنامه‌نووسی تر به‌بی بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تاومه‌تبار ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌و ئازاتره‌و له سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان ده‌نوسێت وه‌ك ئه‌و كاری ماستاوچیاتی ناكات، ئه‌وان خۆیان ده‌كه‌ن به فانۆسی سیندیبات و نێوان دیره‌كانیش ده‌خوێننه‌وه هه‌رچه‌نده راسبی شه‌شی سه‌ره‌تایین ئه‌وان وشه‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچی لێتێنگان من و ئه‌و و زۆرانی تر كه ده‌نووسین و ره‌خنه‌ده‌گرین ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن سوێند له‌پێش ئاغاكانیان ده‌خۆن چاویان زه‌قده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن وه‌لا ئه‌وه فلانه كه‌س... ... ... ... نوسیه‌تی!
گوناهی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان له كوردستان ته‌نها ئه‌وه‌یه قسه‌ده‌كه‌ن وره‌خنه ده‌گرن هه‌رچه‌ند زۆر له نووسین و ره‌خنه‌كان له پێناو چاك بوونی هه‌ڵه‌كانه له‌وانیه خه‌ڵكێكی خراپیش له‌ناو رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه به‌و ماناییه‌ی نایه‌ت كه ئه‌وه‌ی نوسه‌ر بوو یان جارێك ره‌خنه‌ی گرت زه‌ربی له‌سه‌ر لێبدرێت و له هاوكیشه‌كان وه‌ده‌رنرێت.
ئه‌و به‌رپرس و ئه‌و كه‌سانه‌ی گویی خۆیان بۆ ئه‌م جۆره ماساوچیانه شل ده‌كه‌ن سه‌د له سه‌د كه‌م وكوری زۆریان هه‌یه له هه‌مووش خراتر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م ماستاوچایانه‌یه له چوار ده‌وریان گوی شل كردنه بۆیان، له دومایش من ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی لاپ تۆپێكی له شان بوو رۆژنامه‌نووس نیه ئه‌وه‌ی قات وریباتێكیشی پۆشی شیكه‌ره‌وه نیه ئه‌وه‌ی به هێمنیش ناوی من و كوره گوناهه‌كه‌ی له‌سه‌ر كاغه‌زه دراوه‌كه نوسی و گوتی من شكم له‌م دوو كه‌سه‌یه دڵنیام بوده‌ڵه‌و ترسنۆك و ماستاوچیه..
چونكه من كه ده‌نوسم و ره‌خنه ده‌گرم به ناوی خۆم ده‌نوسم له‌هیچ كه‌سیش ناترسم ده‌با ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ر جورئه‌تی هه‌یه‌و وا خه‌بیره له عه‌نترنێت و ناوه خوازروه‌كان شی ده‌كاته‌وه و ده‌یانناسێت با بێت لای ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت كارێك بكات چونكه رۆژانه به سه‌د و یه‌ك ناوی خوزراو بابه‌ت له سایته‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌نوسرێت...
r_kochare@hotmail. com
