هه‌مووسالی كرێكاران یادی رۆژی 1ئایار ده‌كه‌نه‌وه، له‌و رۆژه‌دا كرێكاران په‌یمانی به‌رخودان و داكۆكیكردن له مافه‌كانیان نوێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌ژن بۆ هه‌رچین و توێژێكی تر یادكردنه‌وه‌ی رۆژانی خۆش و شادی بێت، ئه‌وا یه‌كی ئایار بۆ كرێكاران جه‌ژنی به‌رخۆدان و تێكۆشان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و شكاندنی كۆت و زنجیری دیلی و چه‌وسانه‌وه‌یه، به‌وبۆنه‌یه‌وه له‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆزبایی خه‌بات و تێكۆشان له سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان و كوردستان ده‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌ری رێز‌و نوازش بۆشه‌هیدانی كاروانی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران داده‌نوێنین، له‌م یاده‌دا جارێكی تریش پاڵپشتی وپشتیوانی خۆمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافه پیشه‌یی ودیموكراتی و چینایه‌تیه‌كانی كرێكاران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر وه‌ك له‌و یاده‌دا به پێویستی ده‌زانین داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان بكه‌ین كه‌وا ته‌واوی مافه‌كانی كرێكاران ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، ئه‌وه‌ش له رێگای یاسایه‌كی پێشكوتنخواز ی كار‌و ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی بێكاری و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ بێكاران، هه‌ر چه‌نده به‌هۆی ئه‌وپێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌ل و مه‌رج وشێوازه‌كانی به‌رهه‌مێناندا رویانداوه‌و به‌و هۆیه‌وه ئاستی ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤ باشتر بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاران هه‌ر به‌رده‌وامه‌و كرێكار به‌ته‌واوی مافه‌كانی خۆی نه‌گه‌یشتووه. ئێستاش دنیای سه‌رمایه‌داری له سه‌ر ره‌نج و ماندوو بوونی كرێكاران سه‌رمایه‌ی زیاتر كه‌له‌ك ده‌كات، ئه‌گه‌ر شێوازی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه روخساری گۆراِ بێت، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه.
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
له كوردستانیش هه‌رچه‌نده له دوای رووخانی رژیم و سه‌رله‌نوی بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق، كه كوردستان به‌شی شێری له‌و بنیاتنانه‌وه‌یه به‌ر ده‌كه‌وی، كه‌چی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، ئه‌وانیش كێشه‌ی نه‌بوونی یاسایه‌كی كاری پیشكه‌وتنخوازنه و هێنانی بإ به‌رنامه‌ی ده‌ستی كاری بیانی و نه‌بوونی شوێن و ده‌زگایه‌ك كه كرێكاری پسپۆری كوردستان پێبگه‌یه‌نی به شێوازه‌ێك له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ئاشنای بكات و نه‌بونی سه‌ندیكایه‌كی یه‌كگرتووی هه‌ڵبژێردراوی كرێكاران له وه‌ها بارودۆخه‌ێكدا باری ژیان و گوزه‌رانی كرێكارانی كوردستانی سه‌ختر كردووه.
لێره‌دا پێویسته له سه‌ر كریكاران و پێشه‌نگه سیاسیه‌كانیان هه‌رچی زووه تواناكانیان یه‌كخه‌ن و خه‌بات بكه‌ن له‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانیان له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هێنانه‌دی یاسایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی پێشكه‌وتوخوازی كار. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی ماف و داواكاریه‌كانی كرێكاران ده‌كات و له هه‌موو ئاسته‌كانیشدا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مافانه تێده‌كۆشی.
دووباره رۆژی یه‌كی ئایار جه‌ژنی نێو نه‌ته‌ته‌وه‌یی كرێكاران پیرۆزبێت.
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
هه‌ولێر 1/5/2010
