ره‌نگه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی كورد رووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وسانه‌وه نه‌بوبێته‌وه، پاكتاوی نه‌ژادی و ئه‌تنیكی نه‌كرابێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا و له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، عیراقی عه‌ره‌بی كه یه‌كێك بوو له ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه و ویلایه‌تی موسڵ كه ئێستا پێی ئه‌ڵین هه‌رێمی كوردستانی عیراق خرایه بن ده‌ستی ئه‌م عیراقه عه‌ره‌بییه‌وه، ئیدی له‌وكاته‌وه كورد قوربانی ئه‌م عیراقه عه‌ره‌بییه‌وه‌و به‌ده‌ستی برا عه‌ره‌به چاورهشهكان گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی و كاری نامرۆڤانه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌كرێت، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی بیری عروبه و ئیسلامگه‌ری له دنیای عه‌ره‌بیدا و بالاده‌ستبوونی ئه‌و بیره له سه‌رده‌می به‌عسدا چه‌وسانه‌وه‌و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌یشته لوتكه و كار بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كرا، سه‌رجه‌م ئه‌م شاڵاوه وهحشایانهی پیاوانی عروبه به‌ناوی ئیسلام و له‌سایه‌ی موفه‌كیرو و ئهندیشمهندهكانی جیهانی ئیسلامییه‌وه ئه‌كرا، به‌عس له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ژن و منداڵ و پیرو لاوه‌وه ناونا ئه‌نفال، دڕنده‌ترین سوپای خۆی ناونا قه‌عقاع، وهحشاینهترین سه‌ربازگه‌ی خۆی ناونا خالد، ئه‌مانه هه‌موو له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه كه عه‌ره‌ب پێشه‌واو هه‌ڵگری ئیسلامه‌و، نه‌ته‌وه ناعه‌ره‌به‌كان شعوبی و دژ به دیینن، له‌م كاته‌دا دنیای ئیسلامی نه‌ك هه‌ر ده‌نگی نه‌هات و له‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته مه‌زلومه نه‌هاته ده‌نگ به‌ڵكو داكۆكی له رژێمی سه‌دام كرد و به پارێزه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی ناوبرد، كاتێك هاواری ژن و منداڵ و پیاوی ئه‌نفالكراوی كورد كه له عه‌رعه‌ر ئه‌كران به ژێر خۆڵه‌وه گه‌یشته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك هه‌موو دنیای ئیسلام چه‌پڵه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنه فشۆڵهكانی سه‌دام لێ ئه‌دات، كاتێك هه‌ڵه‌بجه كیمیاوی بارانكرا و منداڵی كورد به‌غازی خه‌رده‌ل خنكێنران ئه‌زهه‌ر و مه‌لا و لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی عه‌ره‌بی وه‌فدێكیان نارده نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تا ئه‌وه روونبكه‌نه‌وه سه‌دام كیمیاوی به‌كار نه‌هێناوه، كاتێكیش راپه‌رین ده‌ستی پێكرد ئیخوانه‌كانی میسر دژایه‌تی خۆیان بۆ راپه‌رین راگه‌یاند و گوتیان ئه‌مه جیهانی ئیسلامی پارچه پارچه ئه‌كات و ده‌ستی ئیسرائیل و ئه‌مریكایه، كه سه‌دامیش له سێداره درا مو‌سا ئهبومهرزوقی جێگری خالد مه‌شعل وتی ئه‌مڕۆ به‌هاوكاری كورده‌كان پیلانی سههوێنییهت جێبه‌جێكرا، ساڵی پاریش ئیسماعیل هه‌نیه له وتارێكدا كه هیچ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه نه‌بوو بێ هیچ موناسه‌به‌یه‌ك كوردی به به‌كرێگیراوی ئیسرائیل و سههوینییهت تاوانبار كرد
به‌مشێوه‌یه ئیسلامییه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب هه‌میشه دژایه‌تی مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردوه، كاتێكیش به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه سوپای داگیركه‌ری تورك هه‌موو قه‌ندیل ئه‌كات به ئاگر و، نه‌ك هه‌ر دوزی ره‌وای كورد له توركیا ئه‌كوژێت به‌ڵكو هه‌موو گوندنیشنه هه‌ژاره‌كانی سنوریش ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌كات و ژیان و بونیان ئه‌خانه به‌ر ئاگری تۆپ و فرۆكه‌كانیان به‌ڵام ئیسلامییه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب بێ هه‌ڵویستن و نقه‌یان لێوه نایه‌ت، زیاتر له‌وه‌ش ئیسلامییه كورده‌كان له پارتی و یه‌كێتی زیاتر بێ ههوڵویستترن و دۆستایه‌تی حزبێكی ئیسلامی وه‌ك عه‌داله‌ت و په‌ره‌پێدان زۆر له كورد و گه‌ریلا و قه‌ندیل به باشتر ئه‌زانن، به چ دینیێك ره‌وایه توركیایه‌كی بێگانه به رۆژی روون هه‌موو ئه‌و گوندانه تۆپباران بكات و ئیسلامییه‌ك نه‌ڵێت نا، ئه‌و هه‌موو گه‌ریلا ئازادیخوازه شه‌هید ئه‌بن و كه‌سێك نه‌ڵێت ئه‌م رووباری خوێنه تا ئێره و ئیتر به‌س به‌ڵام ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوایه كێشه‌ی كورد به جیهانی ئیسلامی ئه‌ناسێنن بێده‌نگن و له خزمه‌تی داگیركرانداندا
به‌داخه‌وه كورد له زۆركاتدا به‌ته‌واوی خزمه‌تكاری ئیسلامی سیاسی و عه‌ره‌ب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بوه ـ تا ئه‌گاته راده‌ی توانه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ستێكی كوردبوون و هه‌موو جاشایهتیكردنێك بۆ عه‌ره‌ب و ره‌وته ئسوڵییه توندره‌وه‌كان نموونه‌ی كه‌سی دیاری نێو ئه‌مانه‌ش بریتتیه له عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی
بێگومان هه‌ڵویست و بۆچونه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی زۆرن كه له خزمه‌تی عه‌ره‌ب و ئیسلامی توندره‌وی عه‌ره‌بیدایه به‌ڵام واز له رابردوو دێنینن نموونه‌ی هه‌ڵویستێكی ئه‌م چه‌ند رۆژه ئه‌هێنینه‌وه كه له قه‌ته‌ر خۆپیشاندنی هاوپشتی بۆ غه‌ززه ئه‌نجامدار و عه‌لی قه‌ره‌داغی نه‌ك به عه‌گال و پۆشاكێكی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌ركه‌وت به‌ڵكو ئاڵای فه‌له‌ستینی رائه‌وه‌شاند و جامانه‌كه‌ی یاسر عرهفاتیشی دابوو به‌سه‌ر شانیا
كاتێك عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌یاننامه‌ی كۆتایی خۆپیشاندانه‌كه‌ی خوێنده‌وه پیاو سه‌ری سورده‌مێنێ كه چۆن كوردێك ئه‌تونێت تا ئه‌و راده‌یه له عه‌ره‌ب عه‌ره‌بتر بێت و له توندترین ئسوڵی ئسوڵی تر بێت، پیاو سه‌ری سوڕ ئه‌مێنێت كوردێك بتوانێت تا ئه‌و سنووره كوردبوون له خۆیدا بسڕێته‌وه
پێش خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه عه‌لی قه‌ره‌داغی داوایكرد دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر به‌ندێك ته‌كبیر بكرێ واته به یه‌ك ده‌نگ و له هوتافێكی پڕ حه‌ماسیدا بڵێ ته‌كبیر الله اكبر، كه ئه‌مه‌ش نه‌ریتێكی بڵاوی هێزه توندره‌وه‌كانه ز گه‌نجان بۆ حه‌ماس و توندره‌وی هانده‌دات
ناوه‌رۆكی بهیانمامهكه ئه‌م خاڵانه‌ی له خۆ ئه‌گرت: یه‌كه‌م: ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌و فتوایه‌ی یوسف قه‌رزاوی كه جیهاد فه‌رزه به‌سه‌رشانی مسوڵمانانه‌وه و پێویسته هه‌موو مسوڵمانێك ئه‌گه‌ر بۆی بگونجێت ئه‌و جیهاده جێبه‌جێ بكات وه ئه‌گه‌ر نا به ماڵ و به هه‌ست له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌دا بێت
دووه‌م: ئارسته كردنیی په‌یامێك بۆ دنیای ئیسلام كه پێویست به هه‌ڵویست بن بۆ پشتگیری كردنی غه‌ززه و دژی ئیسرایل بن
سێیه‌م: سوپاسكردنی میری قه‌ته‌ر كه دڵسۆزی ئیسلام و مسڵمانان و خه‌مخۆری ئیسلامه
ئه‌مه جگه له‌وه له به‌یاننامه‌كه‌دا چه‌ندین جار ده‌سته‌واژه‌ی (نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بمان) و (به‌رۆح لهگهلتاین ئه‌ی غه‌ززه) هتد هاتوه
ئێمه لێره ئه‌پرسین بۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌و هه‌ڵویسته تونده بۆ عه‌ره‌ب و ئیسلام نیشان ئه‌دا به‌ڵام بۆ رۆژێك قسه‌یه‌كی خێری بۆ قه‌ندیل نه‌كرد، بۆ نه‌یتوانی له به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌ك به كورد و قه‌ندیل بكات؟ بۆ له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌ده‌نگ نه‌هات و فتوایه‌كی نه‌دا كه ساڵه‌های ساڵه برای مسوڵمانه‌كانمان داگیریان كردوه؟ بۆ نهیانوووت هاتنی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركوك حرامهو ئه‌بی قه‌ده‌غه بكرێت؟
عه‌لی قه‌ره‌داغی جگه له كوردێك كه ئیسلامی سیاسی و عروبه داگیری كردوه‌و و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ئه‌كات له ناو كوردا هیچی تر نییه و خێرێكی بۆ كورد نییه
