له خه‌ودا بووم...
گوزه‌ر نامه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نیا ساڵێكم
له‌به‌رچاو بوو و ده‌م خوێنده‌وه.
ڕاگوزه‌رم ورده ورده ساته تی په‌ڕیوه‌كانی
ڕۆژ و مانگی هه‌موو ساڵی داته‌وه یاد. !
یادگاریی خۆش و ناخۆش، به‌سه‌رهاتی تاڵ وشیرین،
مێژووی جوان و ناجوان، ئامانج و هیوا و ئاره‌زوو،
هه‌موو ویسته به‌دی هاتوو و به‌دی نه‌هاتووه‌كانم لی ده‌ڕوانی،
تا ئه‌نجامی به‌ده‌ست بێنم، بی خه‌مڵێنم.
له ساتێك دام...
ساڵ ده‌ستی ماڵ ئاوایی لی هه‌ڵبڕیوم،
خواحافیزیم لی ده‌كات وسنوری فراوان ده‌بێت و
ده‌چێته ناو هه‌موو مێژووی ته‌مه‌نمه‌وه.
ڕاده‌برێت و چاوێكی هه‌ر له‌سه‌ر منه
چاوێكیشی بڕیوه‌ته سنوری ده‌ستپێكێكی تری مانمه‌وه.
ئاسۆی هه‌موو خه‌ون و ویست و تێڕوانینه‌كانی منی
دایه ده‌ستی ساڵی تازه، ساڵی نوی و ڕه‌نگی نوی!...
ئاواز‌و گوزاره‌ی نوی، یه‌كه‌م ده‌نگی چركه‌ی ژیان
له‌خه‌و به‌ئاگایان هێنام، بوونه به‌های كۆڕی ژوان.
ساڵی تازه گه‌یشته لام، گوتی سڵاوت لی بی گیان
سڵاو... ئه‌ی گه‌نجینه‌ی تازه، ئاسۆت جوان!...
زیاتر لێم نزیك بوه‌وه تا كه‌وتمه ناو سنوریه‌وه.
پیرۆزه سنوری تازه، پیرۆزه باهۆزی تازه...
گوتی ئاوازی گریانت بۆته‌مه‌نی ڕابردووته
بۆ له‌دایك بوونی بزه‌و مایه‌ی خۆشه‌ویستیی نووته.
به‌خێرایی بڕوانه... !؟
هه‌موو یادگاری وگریان وهه‌ر بزه‌یێكی كه چووته.
ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست بێنه
وه‌ك ئه‌زموونی بی چه‌رخێنه،
ئه‌مه سه‌ره‌تای یادگارو تێڕوانین وهیواو ئاوات
نرخی گشت مه‌به‌ستی نووته... !؟
له...
نه‌خشه‌ی ساڵی ڕابردووت
له‌هه‌ر ڕه‌نگی...
له‌هه‌ر سه‌نگی...
له‌هه‌ر خۆشه‌ویستی وڕقی...
له‌هه‌ر پڕشه‌نگی یا ده‌نگی...
ڕه‌نگی ئاسۆیه‌كه‌ی چووه
ورد ببه‌وه‌و نه‌خشه‌ت به‌ڕه‌نگێكی تازه بخه‌مڵێنه.
عه‌قڵ به‌خۆشه‌ویستی بنووسه‌و ئاسۆت به‌خۆشی بدوێنه.
تا ملوانكه‌ی به‌خته‌وه‌ریت له‌مل بكا و
به‌شێنه‌یی ڕه‌نگی سپی وڕه‌نگاڵه‌یی
له‌په‌یامت وله‌په‌یامیدا بنوێنی.
به‌هێمنی دۆستی ڕۆژگاری خۆشی به
تاكو ئاسۆ نه‌ت ڕه‌نجێنی... !
تاكو ئاشتی...
فریشته‌یی وبه‌هه‌شتی ئاماژه‌ی ژیان بن.
پیرۆزبی ساڵی نوی وتازه...
ئه‌مه ده‌ستپێكێكی زووه
ئیدی گومان وته‌م تومان بڕه‌وێنه.
خوا به ده‌سه‌ڵات داران ده‌ڵی پاك بن... ڕاست بن...
ئه‌ستێره‌كان
به‌كانیاوه‌كانی ووڵات ده‌ڵێن بێگه‌ردبن و
ئاكار چاك وده‌روون ڕۆشن، نیاز پاك بن...
تا ژانی ژن وهه‌ژاران و زه‌وی نه‌مێنی... !
له‌گه‌ڵ شه‌ودا ڕاكشام وله‌گه‌ڵ ڕۆژیش داكشام،
هزرم كه‌وته ڕامانه‌وه، دڵم كه‌وته دامانه‌وه،
چاوه‌كانم له‌گه‌ڵ ئاسمان كه‌وتنه گریان،
تیپه بارانی فرمێسك
گۆنای من وگۆنای زه‌ویان گرته‌وه!
ماچه‌كان ده‌گریان
پێكه‌نینه‌كان ده‌یان ناڵاند
ڕه‌وته‌كان په‌شۆكابوون
ئاماژه‌كان پاشه‌كشه‌یان بوو
هه‌ڵوه‌سته‌كان هه‌ڵده‌وه‌رین
هه‌تادوایی...
هه‌ڵسامه‌وه هه‌موویانم گرتنه‌باوه‌ش
باوه‌شێكی ته‌سك!...
له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌م گوت ئاه... كه زه‌وی له‌ژانه، برینداره،
مرۆڤایه‌تی چۆن سواوه!...
تۆ بڵێی خوا پشت گویی ی خستبی وبیری چووبی؟!...
خوا پێی گوتم
نا... ئارام به، دۆستی زام به، وه‌كو جام به،
شتی له‌سه‌رت نیشتووه...
له‌تۆزو خۆڵ، له‌هه‌ڵم، ساڵ ده‌ستێكی تازه‌ی پێدادێنی و
ڕۆن... ڕۆنتر، بێگه‌رد ده‌بیه‌وه به‌تاوه بارانێكی فریشته‌یی!...
هه‌ر ئه‌م شه‌وه‌ی تیایدا بوو به‌ساڵی نوی
به‌چرپه‌وه خۆم خوشانده سه‌ر جێگاكه‌م
به‌ژانی خه‌ون، له ژوانی خه‌ودا نوستم!...
نیوه شه‌وی كۆتایی ساڵ.
هه‌ولێر-ڕاپه‌ڕین (2008) .
