گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
عه‌بدوڵا ئاگرین... ئاگر به‌رده‌داته خه‌رمانی حه‌قیقه‌ت ... ئارا هۆمێر
به حه‌ق هه‌ر حه‌ق به ناحه‌ق ناحه‌قم وتووه له ڕۆژێ بووموهکو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بیشمکووژن ناکه‌م له حه‌ق لاده‌م ... مه‌حوی .. ئه‌و به‌یته‌ی سه‌ره‌وه هی شاعیری گه‌وره (مه‌حوی) ه، به‌ڵام به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاگرین ئه‌و به‌یته‌ی سه‌ره‌وه ده‌کاته ده‌ستپێکی کتێبێکی خۆی و وه‌ک ڕه‌مزێک نیشانی ئه‌دات که خودی خۆی هه‌میشه حه‌قگۆ بێت. به‌ڵام ئایا دواترین چاوپێکه‌وتنی به‌ڕێزی له ئاوێنه‌دا ئه‌و ڕاستییه‌ی شیعره‌که‌ی مه‌حوی له که‌سایه‌تی ئاگرییندا ده‌سه‌لمێنێت؟ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه پرسیارێکی ئێجگار ساده وه‌لێ گرنگ له د. عه‌بدوڵا ئاگرین ده‌کات، به‌ڵام جه‌نابی وه‌ڵامێکی ئێجگار لاوازی ده‌داته‌وه، که به‌ڕاستی وه‌ڵامه‌که‌ی نه له ئاستی کاک دکتۆردایه وه‌ک بڕوانامه‌که‌ی، وه نه له ئاستی (عه‌بدوڵا ئاگرین) دا، وه‌ک ئهوعهبدوڵا ئاگرینه‌ی که ناوێکه‌و له مێژه بیستوومانه. ڕۆژنامه‌وانه‌که ده‌پرسێت (به‌ڕای به‌رێزت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی روو ده‌ده‌ن كامانه‌ن؟ بۆ نمونه سه‌رۆكی پارتی بگۆڕدرێت یاخود كه‌سێكی سۆرانی ببێته سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان یان به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت؟) ئه‌م پرسیاره، هه‌رچه‌نده زۆر درووسته، (شیاوی ووتنه وه‌ختی خۆیشی به‌یداخ سه‌وزان زۆریان ده‌کرد)، به‌ڵام دیاره جه‌نابی دکتۆر قه‌ڵسه به‌و پرسیاره. پرسیاره‌که له دوو به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه، یه‌که‌میان: ئایا (ئه‌گه‌ر) هه‌یه که سه‌رۆکی پارتی بگۆڕدرێت؟؟؟ دووه‌میان: ئایا (ئه‌گه‌ر) هه‌یه که سۆرانییه‌ک ببێته سه‌رۆکی پ‌د‌ک؟؟به‌ڕێز د. عه‌بدوڵا ئاگرین له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵیت (له‌وه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراوه، ئه‌و بیرۆكه‌یه نه‌هاتۆته ئاراوه. سه‌رۆكی پارتی سه‌ر به‌كام دیالێكتی زمانی كوردی بێت یاخود دانیشتووی چ ده‌ڤه‌رو ناوچه‌یه‌ك بێت. سه‌رۆكی پارتی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه بێ هیچ جیاوازییه‌ك. راسته جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتییه، وه‌لێ ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و ره‌مزی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورده. رهمزو سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ییش جه‌ماوه‌ر بڕیاری له سهرداوهو مێژوو خولقاندوویه‌تی، بۆیه به‌لای منه‌وه پێویسته رهمزو سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك هی كورد، به‌ڵكو هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی بێت، پێویسته شموخو شكۆ‌و سهروهرییو مه‌زنیی به شانازییه‌وه بپارێزێت‌و بیركردنه‌وه له گۆڕینی رهمزو سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ت هێڵی سووره، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به میلله‌تێكی وه‌ك كورد تا ئێستا خاوه‌نی كیانی سیاسی سهربهخۆو دانپیانراوی خۆمان نین. ئاخر من له خۆوه‌و له‌گۆتره بۆچوون ده‌رنابڕم، جه‌نابی كاك مه‌سعود له خولی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراق‌و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی بهزمانو سیمای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بوونی ئه‌و ره‌مزی سه‌لماند. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌كۆشكی سپی له‌ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان ئهقلو سیما نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك رهمزو سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی دانیپیانرا.. ئه‌وه مه‌نزڵی نه‌گۆڕی رهمزو سه‌ركرده‌یی نه‌ته‌وه‌ییه) وه‌ڵامێکی زۆر ساده (ساده به واتا نێگه‌تیڤه‌که‌ی) له مرۆڤێکی بڕوانامه به‌رزو و ئه‌زمووندار له ژیانی سیاسی‌دا. له وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره‌دا، کاک دکتۆر به‌پێی سه‌لیقه‌ی خۆی بۆ پرسیار و وه‌ڵام، نه‌ده‌بووا خێرا بچوایه‌ته سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م، ده‌بووا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان بداته‌وه پاشان ئه‌وه‌ی دووه‌م. جارێ ئایا (ئه‌گه‌ر) هه‌یه که سه‌رۆکی پارتی بگۆڕدرێت له کۆنگره‌ی داهاتوودا؟؟ ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامه‌که‌ی لای دکتۆر ئه‌وه‌نده (نه‌رێ) یه که به‌لای جه‌نابیه‌وه وه‌ک به‌ڵگه‌نه‌ویستی لێهاتووه و پێویست به وه‌ڵام ناکات. لابردنی سه‌رۆکی پارتی وه‌ک لابردنی یان گۆڕینی (ته‌حریف) ده‌قێکی قورئانی ته‌ماشاده‌کات، وه که‌س نابێت جورئه‌تی ئه‌و بێڕێزییه بکات. که ده‌بووا دکتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین، وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌کادیمیی و پێشکه‌وتنخواز و ئه‌زمووندار له میکانیزمی کاری پارته سیاسییه‌کاندا زۆر به ڕۆحێکی سیاسی و به هزرێکی گۆڕانخوازه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی بدایه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی بگوتبا (که سه‌رۆکیش قابیلی گۆڕانه و له گۆڕانکاری به‌ده‌ر نییه، چونکه هیچ ده‌قێکی تایبه‌ت نییه له مه‌نهه‌جی (پ‌د‌ک) دا سه‌باره‌ت به بۆهه‌میشه هێڵانه‌وه‌ی سه‌رۆک له سه‌رۆکایه‌تییدا. ) بازدانی دکتۆر به‌سه‌ر پرسیاری یه‌که‌مدا بۆ سه‌ر پرسیاری دووه‌م، به‌ڵگه‌ی ترسێکی گه‌وره‌ی دکتۆره له پرسیاری دووه‌م. نه‌کردنی ئه‌و پرسیاره له مێژوودا که ئایا شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه که سه‌رۆکی پارتی بگۆڕدرێت و یه‌کێکی سۆرانی ببێت به سه‌رۆک، به‌ڵگه نییه بۆ نه‌بوونی ئه‌و پرسیاره. ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و پرسیاره کپکراوه یان عه‌قڵییه‌تی پێشوو هێشتا تێر گه‌شه‌نه‌کردوو بووه، چونکه ئه‌و پرسیاره پرسیارێکی سروشتییه، به تایبه‌ت که سه‌رۆکی پێشووتری هه‌مان پارت هه‌ر سه‌ر به‌هه‌مان دیالێکت و هه‌مان ده‌ڤه‌ر و هه‌مان شار و هه‌مان ماڵیش بووه. بۆیه پرسیاری له‌مه‌ڕ گۆڕانی سه‌رۆک بۆ یه‌کێکی تر به‌ده‌ر له‌و خانه‌واده‌یه ته‌واو سروشتیه و لۆژیکیشی تێدایه. به پێچه‌وانه‌وه ده‌توانرێت بووتریت که باسنه‌کردن له گۆڕینی سه‌رۆکی پارتێک، ده‌بیته نه‌نگیه‌کی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و پارته‌وه، به تایبه‌ت له کۆنگره‌دا. پاشان کاک د. عه‌بدوڵا وه‌ڵامه‌کان ده‌دات به‌سه‌ریه‌کدا و گۆڕینی سه‌رۆکی پارتی ده‌به‌ستێته‌وه به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه، بهشیوهیک که ئه‌سته‌مه وه‌ڵامێکی درووست بدات به ده‌سته‌وه. عه‌بدوڵا ئاگرین ده‌ڵێت (رهمزو سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ییش جه‌ماوه‌ر بڕیاری له سهرداوهو مێژوو خولقاندوویه‌تی)، ئه‌مه دوو ڕسته‌ی دژبه‌یه‌که، ئه‌وه‌ی که مێژوو بیخوڵقێنێت واته جه‌ماوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه، به‌ڵکو به زه‌بری یان حوکمی مێژوو یان واقیع چه‌سپیووه. مێژووخوڵقاندن پلان بۆداڕیژراو نییه (واته پلانرێژ نه‌بووه)، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی ناسروشتی (یان هه‌ڕه‌مه‌کییه) بۆ چه‌سپاندنی دیارده‌یه‌ک یان شتیێک (ئه‌شگونجێ پۆزه‌تیڤ بێت) . له کاتێکدا بڕیاری جه‌ماوه‌ر پشتبه‌ستووه به پلانێکی تۆکمه‌ی پێشوه‌خت و پرۆسه‌یه‌کی سروشتی (یان یاسایی) (که ئه‌شگونجێت نێگه‌تیڤ بێت) . پاشان د. ئاگرین ده‌فه‌رموێ (راسته جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتییه، وه‌لێ ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و ره‌مزی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورده) ئه‌م ڕسته‌یه‌ی جه‌نابی دکتور ڕاستیشی تیدایه و هه‌ڵه‌یشی تێدایه. ڕاسته کاک مه‌سعود سه‌رۆکی پارتییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه (باشوور)، تا ئێره راسته، به‌ڵام جه‌نابی دکتۆر ده‌بوو بینووسیایه کوردستانی عێراق، چونکه به شێوه‌یه‌کی یاسایی کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه (وشه‌ی باشور تا ئیستاش له فه‌رهه‌نگی یاسایی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمدا نییه، وه له به‌غدایش به هه‌رێمی کوردستانی عێراق دانپێدانراوه) . (هه‌رچه‌نده من بڕوام به عێراقیی بوونی کوردستان نییه و له‌لای من کوردستانی باشوره. ) دکتۆر عه‌بدوڵا له ده‌ڕبڕینی ده‌سته‌واژه‌دا ده‌بێت گه‌لێک وریا بێت، وه‌گه‌رنا ده‌چێته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆڵ ده‌که‌نه چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه. پاشانیش کاک مه‌سعوود ڕه‌مزی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نییه، پێیشم وانییه که خوودی کاک مه‌سعود ئه‌و بانگه‌شه‌ی کردبێت یان به نووسراو چه‌سپی بێت یان گشت کورد بڕیاریان له‌سه‌ر دابێت، ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی کاک دکتۆر عه‌بدوڵایه هاووه‌خت له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌واداران و ئه‌ندامانی پ‌د‌ک. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی د. عه‌بدوڵا له ڕووی ته‌کنیکه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌وه‌ی ببێت به ڕه‌مزی سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌بێت سه‌رۆکی پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد بێت نه‌ک پارتێکی کوردستانی به‌شێک (یان داهێنه‌رێکی گه‌وره‌ی کورد بێت که مۆرکی کوردستانی گه‌وره به کاره‌کانییه‌وه هه‌بێت نه‌ک ته‌نها پارچه‌یه‌ک) . کاک مه‌سعود گه‌ر له داهاتوودا هه‌موو کوردستانی باشور سوێند به‌سه‌ریشی بخوات، هه‌ر ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌رێمی باشور و ڕه‌مزی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌و هه‌رێمه، وه نابێته سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌موو کورد. چونکه هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد نییه، به‌ڵکو بۆ مافی هه‌رێمێکی ووڵاتێکه که عیراقه. گه‌ر (من) و (د. ئاگرین) پاساوی سیاسیی و ناوچه‌یی بهێنینه‌وه بۆ ئه‌وه، ئه‌وا له میژووی داهاوتووی کورددا ئه‌و پاساوانه کز ده‌بن، دواتر شکۆی سه‌رۆکیش (ئاوا) ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر دکتۆرعه‌بدوڵا، شێخ مه‌حموودی وتبایه ئه‌وا ئامینمان بۆ ده‌کرد. هه‌رچیی (مه‌لا مسته‌فا) شه ئه‌گه‌ر ڕوویه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێبدرێت ئه‌وه هی به‌شداربوونیه‌تی له کۆماری مهاباتدا. وه‌لێ تا ئه‌و شوێنه‌ی من ئاگام له مێژوو بێت، کاک مه‌سعود له ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه له سه‌رۆکایه‌تی پ‌د‌ک هه‌تا ئێستا، هیچ جۆره هاوبه‌شییه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ پارتێکی کوردیی به‌شه‌کانی تری کوردستان نه‌کردووه، ئیتر چۆن بوو به ڕه‌مزی سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کورد؟؟ هه‌روه‌ها هیچ جۆره کارێکیشی بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره نه‌کردووه؟؟؟ (جارێکی تریش ده‌یڵێمه‌وه، که کاک مه‌سعود ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی نه‌کردوه، دیاره که کاک دکتۆر خۆی و له خۆشه‌ویستی زۆرییه‌وه بۆ کاک مه‌سعود ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌کات) . له به‌شێکی تردا د. عه‌بدوڵا ده‌ڵیت (بۆیه به‌لای منه‌وه پێویسته رهمزو سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك هی كورد، به‌ڵكو هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی بێت، پێویسته شموخو شكۆ‌و سهروهرییو مه‌زنیی به شانازییه‌وه بپارێزێت‌و بیركردنه‌وه له گۆڕینی رهمزو سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ت هێڵی سووره) . ئه‌و ڕسته‌یه ئه‌وه‌نده ووشه‌ی گه‌وره‌ی تێدابه‌کارهاتووه، که مرۆڤ دهیخۆینێتهوه هه‌ست و ویژدانی ده‌هه‌ژێت. لێره‌دا جه‌نابی دکتۆر هه‌موو تواناکانی خۆی له زاراوهسازییدا بۆ داڕشتنی ئه‌و ڕسته‌یه به‌کارهێناوه. وشه‌گه‌لی وه‌ک شموخ، شکۆ، سه‌روه‌ریی، مه‌زنیی ئه‌م وشانه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن که من له خواکاندا ده‌یانبینمه‌وه نه‌ک له مرۆڤه‌کاندا. ئایا مرۆڤ هه‌بێت خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سیفاته گه‌ورانه بێت؟؟؟ ئایا بۆچی ده‌بێت به شانازییه‌وه پارێزگاری له (شموخ، شکۆ، سه‌روه‌ریی، مه‌زنیی) سه‌رکرده‌یه‌ک بکه‌ین؟ ئایا ده‌بێت ئه‌و شکۆیه مه‌به‌ستی لێی چی بێت؟؟ (هه‌موومان نامه‌نه‌وێت سه‌رکرده‌ی خۆمان سووک بکه‌ین، هه‌موومان ده‌بێت کار بکه‌ین بۆ ڕاگرتنی شکۆی سه‌رکرده دڵسۆزه‌کانمان، به‌ڵام چ شکۆیه‌ک و چۆن؟) . وه‌لێ ته‌نها مرۆڤێک نابێته (شکۆدار، مه‌زن، سه‌روه‌ر)، ئه‌وه ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌که که ده‌بێته (شکۆدار، مه‌زن، سه‌روه‌ر) . یه‌کسانکردنی ئیراده‌ی ته‌نها که‌سێک یان گرۆپێک به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نها بریتییه خۆڵکردنه چاوی جه‌ماوه‌ر، لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که د. ئاگرین گڕ ده‌داته به‌ر خه‌رمانی حه‌قیقه‌ت. له کاتیکدا که ده‌بێت بڕیار له چنگ خاوه‌ن شکۆیه‌ک ده‌ربهێنن و بیخه‌ینه ده‌ست ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئێمه پێویستمان به دروستکردنی شکۆ هه‌یه بۆ یاسا (یان بۆ کۆمه‌ڵێ بڕیارده‌ر) . ئێمه‌ی میلله‌تی بێ کیان ده‌بێت یاسا شکۆمه‌ند، سه‌روه‌ر و مه‌زن بکه‌ین. شکۆی یاسا، ئازادی له ڕووخانی شکۆی (تاک سه‌رکرده‌کانه‌وه) ده‌ستپێده‌کات، ئاخر دوو خاوه‌نشکۆ له ته‌نها کۆشکێکدا ئه‌ستمه پێکه‌وه بژین. شکۆی سه‌رکرده پارێزراوه کاتێک که خاوه‌نشکۆ به بڕیارێکی ده‌سته‌جه‌معی و بۆ ماوه‌یه‌کی دیایکراوی یاسایی له کۆشکدا ئاماده بێت، به‌لام که خاوه‌نشکۆ له‌سه‌روو زه‌مه‌نه‌وه بێت و ده‌سته‌جه‌مع له‌و ئاسته‌دا ده‌سته‌وسان بێت، ئیتر هه‌ر بۆخۆی شکۆداره و پێویستی به که‌س نییه شکۆی بۆ بپارێزێ. شکۆ هی شۆێنهکهیه نه‌ک زاتتهکه. زاتتهکه هیچ نییه جگه له مرۆڤیکی ئاسایی وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی دی (له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی جیاوازییه تاکییه‌کان بۆ ئاسته جیاوازه‌کانی زیره‌کیی و ئیدراک) . کاتێک که کاک مه‌سعود خاونشکۆیه، ئه‌وه هی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی پارتێکه و هه‌زاران که‌س له ژێر قه‌ڵمڕه‌وی ئیداره‌ی ئه‌ودایه، شکۆی خۆی له کورسیه‌که‌وه وه‌رگرتووه نه‌ک ئه‌و به‌خشیبێتی به کورسییه‌که. ئه‌وه بۆیه کورسیی عه‌رش ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویسته چۆنکه شکۆبهخشه، ئاخر خۆ خاوه‌نشکۆکان به شکۆیی (یان شکۆداریی-majesty) له دایک نابن!!هێڵی سوور له ئایینه‌کاندا هه‌یه، ئه‌وه ئایینه‌کانن که پشت ده‌به‌ستن به هێڵه سووره‌کان. ئه‌م دیوی هێڵی سوور حه‌ڵاڵ و ئه‌ودیویش حه‌رام بریتییه له ستراتیژی کاری ئایینه‌کان. هه‌رچه‌نده سیسته‌مه تۆتالیتاره‌کانیش هه‌ر به هه‌مان ستراتیژ کارئه‌که‌ن، وه‌لی د. عه‌بدوڵا نه‌ده‌بوو وه‌ک ئایینگهرایهک هێڵی سوور بڕێژێ. هێڵکاری سوور له جیهانی سیاسه‌تدا هه‌میشه له دیکتاتۆریه‌تدا کۆتایی هاتووه. نه‌بوونی کیانی سیاسی بۆ کورد (وه‌ک دکتۆر عه‌بدوڵا بیری لێده‌کاته‌وه) نابێته پاساو بۆ ئه‌وه‌ی که کورد سه‌رکرده‌کانی دیموکراتیزه نه‌کات و نه‌یخاته ژێر دڵه‌ڕاوکێی ده‌نگدانی کۆنگره‌وه. ته‌واو به پیچه‌وانه‌ی جه‌نابی دکتۆره‌وه من بیرده‌که‌مه‌وه، هێڵه سووره‌کان بۆ گۆرینی سه‌رۆکه‌کان هه‌میشه یه‌کێک بووه له سه‌رچاوه‌کانی تاکگه‌رایی و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی فه‌زای ئازادی. گه‌ر هێڵه سووره‌کان له ساتی دروستبوونی (پ‌د‌ک) ه‌وه نه‌بووایه، ئه‌وا به بێگوومان ئێستا هه‌وادارانی پ‌د‌ک له باشوری کوردستاندا هه‌شتا له سه‌د تێپه‌ڕی ده‌کرد. وه‌لێ هێڵی سوور کێشان و ته‌قدیس کردنی سه‌رۆکه‌کان (به‌پاساوی به ڕه‌مز بوونیان) هه‌میشه ڕووه‌و تاکبڕیاری چووه و سه‌رئه‌نجام له‌یه‌کێک له ده‌ره‌نجامه‌کانیدا ناوچه‌گه‌ریی خوڵقاوه (زۆر به‌داخه‌وه) . وه پرسیاری ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه به‌ڕێزه له بینینی ئه‌و دهرهنجامهوهیه نه‌ک له جووینه‌وه‌ی بۆچوونی شۆینکهتووانی په‌رچه‌می سه‌وز. سه‌یره، کێشانی هێڵی سوور ئه‌وه‌نده ناشارستانییه و ئه‌وه‌نده‌ش بۆنی دیکتاتۆرییه‌تی لێدێت که ته‌نانه‌ت سه‌رنجی کاکی ڕۆژنامه‌وانیشی داوه و به زه‌قی کردویه‌ته مانشێتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی به‌ڕێز د. عه‌بدوڵا. هه‌رچه‌نده چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی د. عه‌بدوڵا زیاتر هه‌ڵئه‌گرێ که له‌سه‌ری بنوسم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه که ڕوونم کرده‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی که کاک دکتۆر زویر نه‌بێت. وه من به مافی خۆمم زانی که وه‌ڵامی دکتۆر بده‌مه‌وه چۆنکه جه‌نابی د. ئاگرین هه‌میشه:به حه‌ق هه‌ر حه‌ق به ناحه‌ق ناحه‌قی ووتوه له ڕۆژێ بووهوهکو مه‌نسور گه‌ر بیشیکوژن، ناکات له حه‌ق لابات 10-01-2009تێبینی// بۆ خۆێندنه‌وه‌ی چاوپکهوتنهکهی به‌ڕێز د. ئاگرین، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکهhttp://awene. com/Direje. aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=522
میوانانی سەر خەت
We have 84 guests and no members online
