هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی دوای گه‌رانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی وهزار
هت وه‌رزش و لاوان بۆ به‌شداری كردن له ڤیستیڤاڵی لاوی ساڵ كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا، هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی توانی به چهندگۆرانیهك جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌خۆی كۆبكاته‌وه بۆیه ئێمه‌ش لهدرهفتێكدا ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان ئه‌نجامدا.
*نه‌بوونی كۆمپانیای هونه‌ری و نه‌بوونی ستۆدیۆیێكی مۆدێرن له كوردستان چی بكرێت باشه؟
نه‌بونی ستۆدیۆیه‌كی پرۆڤیشناڵ كێشه‌كی گه‌وره‌یه كه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی توشی دڵه ڕاوكێ كردووه، نه‌بوونی پێداویسته‌كان به‌شێوازێكی ئه‌كادیمی یا پرۆڤیشناڵ ئه‌مانه كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كین بۆیه تاكو ئێستاش كاری بۆ نه‌كراوه، له‌وانه‌ش زۆر گرینگتر نه‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌كه دابهتایبهتی ئه‌ندازیاری ده‌نگ ئه‌وه كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌یه چونكه گه‌ر تۆ كه‌سێكی شاره‌زات هه‌بێت ئه‌وا پێداویستیه‌كان زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی كاری پێ بكه‌ین، چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها به‌پاره چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت خه‌ڵكانێك بنێردرێن بۆ ده‌روه‌ی وڵات بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی بخوێنن و چه‌ند بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ست بێنن، ئێستاش ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ری هه‌یه ده‌توانین كاری بۆ بكه‌ین و تاوه‌كو له‌م كێشانه ڕزگارمان بێت، جێگی ئاماژه‌یه كه‌باسی شتێك بكه‌م به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر و دهۆك ستۆدیۆی زۆر باش هه‌ن به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه بڵێین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه تۆماری ده‌كه‌ن بگاته ئهوكوالتهی كهلهدهروهی وڵات تۆمار ده‌كرێن.
* واهه‌ست ناكه‌یت كه كلیپی كوردی به‌س بۆ سه‌ماكردنی ئافره‌ته خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات؟
ئه‌وه دهگهرێته بۆ ئاواز و بۆ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند كه چه‌ند كاریگه‌ره له‌سه‌ر خه‌ڵك و یا بۆ سه‌ر ستایله‌كه‌ی یابه چ شێوازێك كاری بۆ كراوه، بۆنموونه هه‌ندێ كلیپ هه‌یه بۆ ناساندنی گۆرانیه‌كه زیاتره هه‌ندێك كلیپیش هه‌ن كه گۆرانیه‌كه خۆی كارێكی باشه، به‌ڵام به بیری ئه‌یوب ده‌توانن هه‌ردووكیان هاری كاری یه‌كتر بكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن كلیپێكی زۆر جواند درووست بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ گۆرانی تۆ ته‌نها ئافره‌ت به‌كار بێنی گۆرانی هه‌یه پێویستی به‌ئافره‌ت نیه.
* واهه‌ست ناكه‌یت كه هونه‌ری بیانی زاڵتره له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی؟
ئه‌گه‌ر بێین سه‌یری نه‌وه‌ی ئێستا بكه‌ین ده‌بینین زیاتر گۆێ له ستایلی ئێستا ده‌گرێ هه‌شه ئاره‌زووی گۆرانی فۆلكلۆ ده‌كات، به‌ڵام هونه‌ری هونهرێكهكه چه‌ندین ستایلی هه‌یه وه‌ك راپ و پاپ و.. هتد، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه تۆ بڵی زاڵ بووه به‌سه‌ر هونه‌ری كوردی تۆ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌و گۆرانیه ناكه‌یت گوێ لێڕا مه‌گره ئێمه نابێت بچین حه‌زوو ئاره‌زووی گه‌نج له‌ناو ببهبن هه‌موو گه‌نجێك ئازادهچۆن ده‌بینێت یا چۆن ده‌بیستێت.
* تاچه‌ند هونه‌ری بیانی ده‌توانێت خزمه‌ت به‌هونه‌ری كوردی بكات؟
ئه‌گه‌ر گۆران بێژێكی كورد به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی بڵێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بێنێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌وكاته باشترین خزمه‌ته و هه‌م خزمه‌ته به‌هونه‌ری كوردی هه‌م خزمه‌ته به‌هونه‌ری بیانی ئه‌و كاته ئێمه ده‌توانین به‌شداری له زۆربه‌ی كاره هونه‌ریه بیانیه‌كان بكه‌ین.
* تاچه‌ند ئاستی میوزك ژه‌نان به‌رزه له روی ژه‌نینه‌وه ده‌توانین له چ كاتیك به‌راوردی میوزك ژه‌نانی ده‌ره‌وه‌یان بكه‌ین؟
من له‌م گه‌رانه‌وه‌م بۆم ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵێك موزیك ژه‌نی گه‌نجه ئێجگار به‌توانا په‌یدا بووه به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سانێكی به‌توانا له‌شاری سلێمانی دهۆكیش هه‌ن، من له‌م گه‌رانه‌ویه بۆم ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی زۆر به‌هێز و پرۆڤیشناڵ و كه‌سی تێگه‌یشتوو له بواری موزیك زۆر به‌جوانی هاتوونه‌ته نێو بواره‌كه خه‌ریكی خزمه‌ت كردنن به هونه‌ری مۆسیقای كوردی، له چاو ساڵانی رابردوو جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه، من به‌ره و پێشوهچوونێكی ئێجگار باش ده‌بینم، پێشبینی ده‌كه‌م گه‌نجی باشتریش بێنه نێو بواره‌كه‌وه له چه‌ند ساڵی داهاتوو، ئه‌وه‌ش هیوای هه‌موومانه كه بتوانین خزمه‌ت به‌هونه‌ری كوردی بكه‌ین.
به‌بیری ئه‌یوب كامه شار له‌كوردستان زیاتربایه‌خ به‌هونه‌ر ده‌ده‌ن؟
من ئه‌وه‌نده‌ی كه له هه‌ولێر و سلێمانی ماومه‌ته‌وه زیاتر له‌م گهرانهوهیهم شاری هه‌ولێر چالاكی زیاتره و كاره‌كان زۆر باشتر و هه‌روه‌ها بۆ تۆمار كردنی گۆرانی و ژه‌نیاری زۆر باشی هه‌یه من ته‌نها هه‌ولێر به باش ده‌بینم.
* زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ده‌روه‌ی كوردستان ده‌ڵێن ئێمه خزمه‌ت به‌هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ین به‌ڵام بازرگانی به‌هونه‌ر ناكه‌ین تاچه‌ند راسته ئه‌مه؟
ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی هونهركانیان زیاتر قسه بكه‌ین، كام هونه‌رمه‌ند قسه ده‌كات یا كام هونه‌رمه‌ند كار ده‌كان یا چه‌ند ئه‌لبومی گۆرانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هونهرمهندهكێشهی خۆیه‌تی، به‌ڵام ناوی هونه‌ر ناوێكی وابچووك نیه كه له‌ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكه‌وه بێت و یاری پێ بكات هونه‌ر ووشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، هونه‌رمه‌ند ده‌بێ به‌راستی هونه‌رمه‌ند بهلاًم كه‌سانێك ئه‌وه ده‌كه‌ن تاچه‌ند هونه‌رمه‌ند یا تاچه‌ند بههونهرمهندێك ناویان دێنن.
كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان له لایان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی تاچه‌ند گرینگی بۆ هونه‌رمه‌ندان هه‌بوو؟
به‌بیری من پێویست ناكات دووساڵ جارێك یا سێ ساڵ جارێك بڵێن هونه‌رمه‌ندان كۆببنه‌وه، ده‌بێت ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مانگی جارێك دوومانگ جارێك بانگێشتیان بكات و ڕێگایان پێ بدرێت كه قسه‌بكه‌ن، من ده‌ست خۆشی ده‌كه‌م له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه به‌ده‌نگ هونه‌رمه‌ندانه‌وه دێت به‌ڵام به‌م رێگایه نا، چونكه هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی باسی كێشه‌ی خۆیان بكه‌ن ده‌توانێن به‌رێگایه‌كی تر به‌شێوازی بچووك بچووك بانگێشتیان بكات و قسه‌یان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان بكات.
باشه ئه‌یوب توشی سه‌ره‌تانی قورگ بووه؟
(به‌پێكه‌نینه‌وه) ئه‌و ریكلامێكه كراوه دژی من، به‌ڵام ئه‌وشتانه هه‌مووی ریكلامه و ئه‌م قسه‌یه‌ش پروپاگه‌نده‌یه به‌رامبه‌ر به من، كاتێك یه‌كێك ده‌ناسرێت ئه‌و پروپاگه‌نده‌یان بۆ درووست ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه شتی خراپ له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند درووست نه‌كه‌ن.
Rekawt_presss@hotmail. com
