مه زڵومییه تی ئیسلامییه کان له کوردستان ... ئاکۆ حه مه عمر

شادمانم له سایتی به ڕێزتانه وه هه ندێک ڕاستی بخه مه ڕوو که له لایه ن هه ندێک که س نادیاره و هۆکه شی ئه گه ڕێته وه بۆ موتابه حه نه کردنێکی جدی، یان هێڵی ڕاست و چه پ هێنان به سه ر هزردا پێش وه خته به سه ر ئه م بابه ته دا به هۆی نا ڕایی له گه ڵ بیری ئیسلامدا.

بێ گومان بیری ئیسلامی که م تا زۆر ئاشناییه کی مێژوویی هه یه له گه ڵ میلله تی کوردا، جا ئه گه ر هه ر یه که و تێڕوانینی جیاوازمان هه بێت بۆ ئه و کاریگه رییانه... به ڵام نکۆڵی ئه وه ناکرێت که ئاینی زۆرینه ی میلله ته که مانه و بیرو باوه ڕیش له لایه ن جاڕنامه ی جیهانی مافی مرۆڤه وه ئاماژه ی پێ دراوه که پێویسته ئازاد بێت و ڕێگیری لێ نه کرێت.

له زه مه نی له ناوچووی به عسی دیکتاتۆری نه ته وه په رستا ئه و گه نجه ی بگیرایه ته نیا به گومانی جێ به جێ کردنی پایه کانی دین ئه وا توهمه ی حیزبی ده عوه یان ئه دایه پاڵ و چه ندان گه نجی خێر له خۆ نه دیو ئاوا به بێ تاوان ڕه می کران و بێ سه رو شوێن کران.

لاتان سه یر نه بێت که ئێستاش هه ر هه مان په یڕه و جێ به جێ ئه کرێت و به ڵام له فۆڕمێکی تردا، که ئه گه ر گه نجێک ڕاپۆڕتێکی له سه ر بنوسرێ ئه گه ر له سۆنگه ی ڕقیشه وه بێت ئه وا به تاوانی تیرۆریست بێ سه رو شوێن ئه کرێت و ئه گه ر به ختی هه بێت ئه وا دوای چه ندان ساڵ به نوقستانی سه ر هه ڵئه داته وه و به ر ئه بێت.

چه ندان گه نج زیندانی کراون و ئه شکه نجه ی جۆراوجۆر دراون ته نیا له به ر ئه وه ی ک‌ێبێکی فه رمووده یان ته فسیریان پێ بووه، هه ر وه ک ئه وه ی ده سه ڵات فڕی به سه ر ئاین و فه رموده و ته فسیره وه نه بێت.

ته نانه ت ئه م په یڕه وه له هه موو شوێنێکی ڕه سمی و ناڕه سمیدا بێ شه رمان جێ به جێ ئه کرێت. وه ک ئه وه ی به ئاشکرا ده سه ڵات بڵێت ئێمه دژی هه موو شتێکین بۆنی ئاین و خواپه رستی و چاکسازی و ئه ده بین.

له م دواییانه دا براده رێک له فڕۆکه خانه ی سلێمانی هاته وه و کتێبێکی ئه ده بییاتی پێ بوو تا بۆ بێ تاقه تی له فڕۆکه دا بیخوێنێته وه به ڵام له یه که م لاپه ڕه ییدا نووسرابوو به ناوی خوای به خشنده و میهره بان، که چی ئیهانه یه کی زۆری کراو چه ند سه عاتێک هه موو شته کانیان هه ڵوه شان و ئیهانه یان کردو ئینجا به ڕه ڵایان کرد؟

پێویسته ئه وه ش بڵێین که پێشمه رگه و خه باتکار علی باپیر یش هه ر به م ڕێگا نامه ردانه گیراو جلال تاڵه بانی واده ی چاوپێکه وتنی هه بوو له گه ڵیدا له و لاشه وه به ئه مریکیه کانی گوتتبو ئه وه ئێستا له فڵان جێیه و به ره و لای من دێت، به م جۆره به گرت دراو که چی خۆشبه ختانه دوای دوو ساڵ لێکۆڵینه وه له گه ڵیداو زیندانی کردنی ناحه قانه ی به تۆمه تی تیرۆر ئه وه بوو به ر دراو هه موو ئه و درۆ شاخدارانه ی سه رانی خیانه ت و زۆڵم پوچ بووه وه.

ئه وه ی ئه مه و‌ی له کۆتاییدا بیڵێم ئه وه یه که ئه گه ر هیچ نه بێت ئه وا نووسه ران و ڕوشنبیران نه که ونه هه مان هه ڵه و تاوانه وه ده رحه ق به ئیسڵامیه کان وه کو ده سه ڵات که له به ر کورسیه کانی خۆیان ته ڕو وشک تێکه ڵاو ئه که ن و هیچ ده ست ناپارێزن له که سێکی چاکه کاری ئاینداری موسڵمان که به و په ڕی شێوه ته عدای لێ بکه ن و ئیهانه ی بکه ن و ته نانه ت هاوسه ره کانیشیان بگرن و هه موو نامرۆڤایه تییه ک ده رحه قیان بکه ن.

 

میوانانی سەر خەت

We have 1002 guests and no members online