به مه‌به‌ستی ئاشنابون و ناساندنی مێژو و هونه‌ر و که‌لتوری کوردی به نه‌ته‌وه‌کانی دی به گشتی و فینلا‌ندی به تایبه‌تی ، ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی14.01.2009 سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شاری ئێسپۆی وڵاتی فینلاندا به هاوکاری چه‌ندین ریكخراو و كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تی ئاكادیمی و هونه‌ریی كوردی ، له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له فینلاند، هه‌ڵده‌سێت به ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵێكی ڕۆشنبیری وهونه‌ریی کوردی كه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری له خۆ گرتوه .
پڕۆگرامی فیستڤاڵه‌که پێکهاتووه له پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین جۆر له هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی و موزیکی کوردی و پێشانگای تایبه‌ت به هونه‌ری شێوەکاری و وێنه‌ی فۆتۆگراف، و پێشانگای جل‌و به‌رگی کوردی و هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ی که‌له‌پوری و خواردنی کورده‌واری و ،خوێندنه‌وه‌ی وتار و موحازه‌ره و نمایشكردنی وێنه و فیلم له سه‌ر ژیانی کورد و مێژوی کوردستان.
به‌رنامه‌ی فیستیڤاڵ له ڕۆژی چوارشه‌ممه 14.1.2009
له‌ناو قاوه‌خانه‌ی سه‌نته‌ردا
كافێی کوردی له كاتژمێر16.30تا 21.00 به‌رده‌وام ده‌بێت كه تیایدا:
له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چاو و قاوه وشیرینی و تارو کورته موزیک ، پێشانگایه‌ک بۆ هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رساز عومه‌ر بێبه‌ش له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌کی وێنه له ژێر ناوی " کورد کێیه " سازده‌كرێت . هه‌روه‌ها تیر و پشك بۆ میوانه‌كان ساز ده‌كرێت و خه‌ڵاتێك ده‌درێت به میوانی براوه كه برتیه له دیارییه‌كی خواردن ( لاهیاكۆرتی ) له‌یه‌كێ له رێستۆرانته كوردیه‌كاندا .
له ڕاڕه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌دا
هاوكات له ڕاڕه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌دا كاتژمێر 16.30 تا 21.30 له پێشانگایه‌كدا جل و به‌گ و كه‌ل و په‌ل و خواردنی كوردی نمایش ده‌كرێن. وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین تابلۆدا چه‌ند كتێبێكی داستانی مناڵان به زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند جان جه‌لال ه‌وه وێنه‌یان كێشراوه ، ئه‌مه و چه‌ندین تابلۆی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار نورحه‌یات پۆڵات و چه‌ندین تابلۆی كوردستانی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا نمایش ده‌كرێن .
هاوكات خاڵی ڕێنمای و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فره‌کولتوره‌کان ئه‌لما و ڤێتوری و ڕێكخراوی پشتیوانی ئاشتی له فینلاند سازده‌كرێت.
ژوورێکی بچوك بۆ منداڵان
له كاتژمـێر 16.30 تا 22.00 وه‌رشه‌یه‌كی هونه‌ری وێنه‌کێشان و ژووری یاری بۆ منداڵه ئازیزه‌كان ئاماده ده‌كرێت ، كه له لایه‌ن جان جلال ونورحه‌یات پۆڵات و زاگرۆس مانوچارین سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. وه تیایدا منداڵانی سه‌رو 4 ساڵ ده‌توانن سه‌رگه‌رمی ئاره‌زو یاری كردنی خۆیان بن. منداڵانی خوار 4 ساڵ ده‌توانن به‌شدار بن به‌ڵام ئه‌بێت له ژێر چاودێری که‌سوکاریان دابن . ژماره‌ی جێگه‌كانیش دیاریكراون ، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی كردنیشیان پێویستی به سه‌رپه‌رشتیاری كورد زمان و فینلا‌ندی زمان هه‌یه ، گه‌وره‌كانیش به‌خێر بێن بۆ سه‌رگه‌رمی و یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا.
به‌رنامه‌ی ناو هۆڵی سه‌نته‌ر
كاتژمێر 18:00 نمایشكردنی ئه‌نیمه‌یشنێكی كوردی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار جان جه‌لال و نورحه‌یات پۆلات .
كاتژمێر 18:10 نمایشكرنی كورته فیلمێكی كوردی به‌ناوی میوانداری له ده‌رهێنانی ئارام باقی و چیله حه‌سه‌نزاده .
كاتژمێر 18:30 موحازه‌ره‌یه‌ك له لایه‌ن مامۆستای زانكۆ محه‌مه‌د ساڵحزاده به ناونیشانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت .
كاتژمێر 19:30 دوباره نمایشكردنی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی.
كاتژمێر 19:40 دوباره نمایشكرنی كورته فیلمێكی كوردی.
كاتژمێر 20:00 نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له لایه‌ن تیپی شایی گروپی كوردی كۆمه‌ڵه‌ی كوردیه‌وه.
كاتژمێر 21:30 پێشکه‌ش کردنی موزیك و گۆرانی له لایه‌ن گروپێكی کوردیه‌وه.
هاتن بۆ هه‌موانه
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به :
Ilona Tiainen (09) 8168 3362, 050 370 1394
. . ناونیشان . .
Kannusillanmäen väestönsuoja,
Kannusillankatu. 4
02770 Espoo (Espoon keskus)
