
ئه‌و بێگه‌ردی و پاكییه و، ئه‌و بزێوی و هارو هاجییه‌ی
نێو سكۆڵه‌ی دڵی ئاوێزه‌ی من چه‌نده جوانن
پاكییه‌ك هه‌ڵگری ڕوونی ئاسمانێكی ساوه
ئه‌و سافییه‌ی هیچ هه‌ورێكی ڕه‌ش نایشێوێنی
ئه‌و پاكییه‌ی له‌ملا یاری ده‌كات و له‌و لا یاری ده‌كات و
له‌و لاش خه‌ریكی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه
زه‌رده‌خه‌نه به هه‌موو شوێنێك و به هه‌موو ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن،
ته‌نانه‌ت، به‌سه‌ر بی گیانانیشدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
بی گه‌ردی له‌نێوان هه‌ردوو چاویه‌وه دیاره‌و
گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگاریش ئه‌وه ده‌زانێت
گیانی منداڵی ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانماندا
نیازپاكی و بێگه‌ردیی لی وه‌رده‌گرین
هار و هاجی ئه‌و منداڵه، جوانی و شیرینی گیانه
كامه‌مان نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ین؟
شتێك هه‌بێت له منداڵی جوانتر بێت؟!
ده‌ژین و ده‌ڕۆین به‌ڵام منداڵی له ناخماندا ڕه‌گی داكوتاوه
منداڵی هه‌ر له خه‌یاڵمانایه و له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌و خه‌یاڵه
ده‌یه‌وێت منداڵ بینه‌وه... .
با بۆ تامێكیش بێت، نه‌واری یادگاری یه‌كانمان
به‌ره‌و منداڵی به‌رینه‌وه...
ئـــــــای منداڵی، ، ، چه‌ند خۆشه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی چه‌ند جوانه!!
به‌ڵی منداڵی جوانه، به هه‌موو سیفه‌كانیه‌وه هه‌ر خۆشه
به پاكییه‌كه‌ی، به هه‌سته بی گه‌رده پڕ له هار و هاجییه‌كه‌ی
هه‌ر جوانه... ... ... ... ... ... ... ...
1/11/2008
