له‌شفرۆشی له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا پێش و پاش ئيسلام ڕه‌واجێكی زۆری هه‌بوه، بۆيه يه‌كێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان كاتێ ويستيان ببنه ئيسلام چوونه لای پێغه‌مبه‌ر ( ص ) داوايان لێ‌كرد كه له‌شفرۆشيان بۆ حه‌ڵاڵ بكات، چونكه له سه‌ر ده‌ستكه‌وتی ئه‌و له‌شفرۆشيه
ئه‌ژين .
دژايه‌تی نێوان هۆزه خاوه‌ن ڕه‌وشته‌كانی وه‌ك بنی هاشم ومخزوم و زهرة و هۆزه به‌د ڕه‌وشته‌كانی وه‌ك بنی عبد شمس و سلول وئه‌وانی ديكه كه به‌له‌شفرۆشی ناوبانگيان ده‌ركردبو
له‌پێش ئيسلام و دوای به ئيسلام بوونی ئه‌و هۆزانه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامبو .
به رێكه‌وتيش نيه كه زووربه‌ی ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌مه‌ويه‌كان كه‌وتن ئه‌وانه بون كه له به‌دڕه‌وشتی و له‌شفرۆشی ڕابوردويه‌كی دياريان هه‌بوه، چونكه هه‌ر ئه‌و به‌د ره‌وشتانه‌و نه‌وه‌كانيان بون كه رێگه‌ی غه‌درو خيانه‌تيان گرته به‌ر .
با هه‌ندێ له‌و ڕۆڵه‌ی له‌شفرۆش و داوينپيسانه ببينين :-
١- حمامه‌ی دايكی ابی سفيان كه ژنی حربی كوری أمية كوری عبد شمسه‌و نه‌نكی معاويه‌ی كوری أبی سفيانه، به له‌شفرۆشی ناوبانگی ده‌ركردوه‌و خاوه‌نی ئاڵا بوه له جاهليه‌تدا ( ئه‌و كاته ماڵی له‌شفرۆشه‌كان به جۆره ئاڵايه‌ك له ماڵه‌كانی ديكه جياكراوه‌ته‌وه ).
٢- زرقاء كچی وهب، ئه‌ميش له‌شفرۆش و خاوه‌ن ئاڵا بوه له جاهليه‌تدا و له‌به‌ر ره‌شی پێستی نازناوی زه‌رقای لێنراوه، هه‌رزانترين له‌شفرۆش بوه له‌كاتی خۆي‌دا، كۆره‌كانيشی به ( بن‌و زرقاء ناسراون )ئه‌م ژنه هاوسه‌ری أبی العاص كوری أمية بوه و دايكی حكم كوری أبی العاص بوه كه پێغه‌مبه‌ر ( ص ) له مه‌دينه شاربه‌ده‌ری كردوه و نه‌نكی مروان بن الحكم ه، كاتێ ئه‌م مروانه نوێنه‌رێكی ناردوه بۆ لای امام حسين وه‌لامی امام حسين بۆی ووتويه‌تی ( ئه‌ی كوری ئه‌و زه‌رقايه‌ی كه له بازاری عكاز له‌شفرۆشی ئه‌كرد ) .
٣- آمنه‌ی كچی علقمه‌ی كوری صفوان دايكی مروانی كوری الحكم نه‌نكی عبدالملك كوری مروان كه به دزي مێرده‌كه‌يه‌وه داوينپيسی له گه‌ڵ أبی سفيان كوری حارث ئه‌نجام ئه‌دا . هه‌ر ئه‌م مروانه‌ش بو له دوای له دايكبونی هێنايان بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ( ص ) پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی ئه‌م مه‌لعونی كوری مه‌لعونه‌م لێ دوور خه‌نه‌وه، سه‌ير ئه‌وه‌يه هه‌رئه‌م له‌عنه‌ت لێكراوه دوا جار بوه به أمير المؤمنين .
٤- ألنابغة سلمی كچی حرملة كه ناوبانگی به له‌شفرۆشی ده‌ركردوه‌و خاوه‌ن ئاڵا بوه، ئه‌م نابغه‌يه دايكی عمرۆ بن العاصه‌و كاتی خۆی كۆيله‌ی عبدالله‌ی كوری جدعان بوه‌و ئازادی كردوه‌و دوای ئازادكردنی يه‌ك له‌دوای يه‌ك أبو لهب كوری عبدالمطلب و أميةی كوری خلف و هشامی كوری مغيره‌ی مخزومی و أبو سفيانی كوری حرب و العاصي كوری وائل السهمی لاقه‌يانكرد و عمرۆی بو، هه‌ريه‌ك له‌م لاقه‌كه‌رانه‌ی داواكاری عمرۆ بوون، به‌ڵام نابغه به كوری العاصی دايه قه‌ڵه‌م چونكه له هه‌موويان زياتر مه‌سره‌فی بۆ ئه‌كرد .
٥- سمية كچی المعطل ئه‌ميش له و له‌شفرۆشانه بوه كه خاوه‌ن ئاڵا بوه و كۆيله‌ی الحارث كوری كلدة بوه و ژنی عبيد كوری أبی سرح الثقفي بوه، زيادی كوريشی جارێك به ناوی زيادی كوری عبيد أبي سرحو جارێكی ديكه‌ش به ناوی زيادی كوری سميةو دوا جاريش به ناوی زيادی كوری باوكی ناوبراوه له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زانراوه باوكی كێيه . دوا جاريش معاويه‌ی كوری أبو سفيان كرديه برای خۆی به بيانوی ئه‌وه‌ی كه گوايه أبو سفيانی باوكی لاقه‌ی سميه‌ی دايكی زيادی كردوه و دوای ئه‌وه‌ش به نۆ مانگ زيادی بوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند شايه‌تێكی هێناوه، ئه‌مه‌شی بۆيه‌كرد چونكه زياد نوێنه‌ری أمام علي بو له وڵاتی فارس و ئه‌هواز بۆ ئه‌وه‌ی بۆ لای خۆی ڕاكێشی .
به‌م شێوه‌يه نه‌وه‌ی له‌شفرۆشان بوونه ساده‌ی عه‌ره‌به‌كان .
٦- مرجانه‌ی كچی نوف كۆيله‌ی عبدالرحمان كوری حيان كوری ثابت بوه، كۆمه‌ڵه پياوێك لاقه‌يان ئه‌كرد له وانه زيادی كوری باوكی، دواجار عبدالرحمان به زگی پڕه‌وه فرۆشتی دوو عه‌بدی بو يه‌كێكيان عباد و ئه‌وی ديكه‌یان عبيدالله كورانی مرجانه كه باوكيان نه‌ناسراوبو، به‌ڵام زياد كوری باوكی داڵده‌ی دان و كردنيه كوری خۆی، له ساڵانی خه‌ڵافه‌تی معاويه‌ی كوری ابو سفيان، عباد بوه والی سجستان و عبيدالله بوه والی به‌سره . وا دياره نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پياوی به شه‌ره‌فی تێدا نه‌مابو كه ئه‌و زۆڵ و حه‌رامزادانه ببنه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات، پياوێكی وه‌ك معاويه‌ش شه‌ريفێك ناكاته خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات چونكه وه‌ك ووتراوه ( الطيور علی أشكالها تقع ) . دوای ئه‌وه عبيدالله له خلافه‌تی يه‌زيدی كوری معاويه كرا به والی كوفه‌و به‌شه‌ڕهات له گه‌ڵ امام حسين كوری امام علی و نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رو به‌و ده‌رده‌ی برد .
كاتێكيش هه‌واڵی كوشتنی امام حسين گه‌يشته حسن البصری، به كوڵ گرياو ووتی ( هه‌ی سه‌رشۆری بۆ نه‌ته‌وه‌يه‌ك زۆڵی كوری زۆڵێك كچه‌زای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يان بكوژێت) .
٧- فطام كچی شحنة التميمية كه له كوفه به له‌شفرۆش و داوينپيس ناوبانگی ده‌ر كردبوو پيره‌ژنێك به ناوی لبابه گه‌وادی بۆ ئه‌كرد باوك وبرای كه له خه‌وارجه‌كان بون به ده‌ستی هه‌وادارانی علی كوری ابو طالب كوژران له شه‌ڕی نه‌هره‌وان، بۆيه كين و ڕقی ئه‌م ئافره‌ته گه‌يشته ئه‌وه‌ی داوا له عبدالرحمانی كوری ملجم بكات امامی علی بكوژێت، به كوشتنی امامی علیش دڵی ئاوی نه‌خوارده‌وه كه‌سێكی نارد بۆ مصر و چه‌ند عه‌له‌وييه‌كی سه‌ر به امامی عه‌لی به كوشتدا به ده‌ستی عمرۆی كوری عاصی زۆڵی حه‌رامزاده‌ی كوری له‌شفرۆش سلمی كچی حرملة .
٨- نضلة كچی أسماء الكلبية كه ژنی ربيعة كوری عبد شمسه و دايكی عتبه‌و شيبه بوه كه له شه‌ری بدردا به كافری كوژراون . اڵاصفهانی له كتێبی الاغانيدا ئه‌ڵێت أمية كوری عبد شمس شه‌وێك هاته ماڵی ربيعه‌ی برای، ربيعه له ماڵ نابێت به فرسه‌تی زانيوه‌و لاقه‌ی براژنه‌كه‌ی كردوه و عتبه‌ی لێبوه ، له چوونێكيشيدا بۆ شام لاقه‌ی كچه جوله‌كه‌يه‌كی كردوه كورێكی لێبوه ناوی ناوه ( عمرو ) له گه‌ڵ خۆی هێناويه‌ته مه‌ككه وه‌ك كۆيله و كاتێكيش گه‌وره بوه ئازاديكردوه‌و ژنه‌كه‌ی خۆيي لێ ماره‌كردوه ( أبو معيطی ) لێبوه كه باپيری وليدی كوری عقبه‌ی كوری ابو معيطه ئه‌و كه‌سه‌ی كه خه‌ليفه عثمان كردی به والی كوفه شه‌وانيش به خواردنه‌وه‌و سه‌رخۆشی تا به‌ره به‌يان نه ئه‌خه‌وت و نوێژی به‌يانی نه ئه‌كرد . ئا ئه‌وانه بون واليه‌كانی ئيسلام .
٩- هند كچی عتبة به داوينپيسی ناوبانگی ده‌ركردبو، ئه‌م هنده دايكی معاويه‌يه له نامه‌ييه‌كی امامی عه‌لی بۆ معاويه ئه‌ڵێت ( و أما قولك نحن بنی عبد مناف ليس لبعضنا فضل علی بعض... فكدلك نحن ... و لكن ليس المهاجر كالطليق ولا الصريح كاللصيق ) .
١٠- ميسون كچی بجدل الكلبية دايكی يزيدی كوری معاويه، له‌گه‌ڵ يه‌كێ له كۆيله‌كانی مێرده‌كه‌ي ده‌ستی تێكه‌ڵاو ئه‌كرد بۆيه معاويه لێي زوير بو و نارديه‌وه بۆ لاي كه‌س و كاری له مه‌ككه پاش ماوه‌يه‌ك هێنايه‌وه به سك پڕي. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه امام حسين به يزيدی ووتوه ( بۆيه رق و كينه‌ت لێمانه چونكه تۆوي شه‌يتان تێكه‌ڵی تۆوی باوكت بوه و تۆی لێبويت ). محمد الباقريش ئه‌ڵێت (زۆڵێك له گه‌ڵ يحيی ئه‌جه‌نگاو زۆڵێكيش له گه‌ڵ حسين، پێغه‌مبه‌ران و امامه‌كانيش هه‌ر به ده‌ستی زۆڵه‌كان ئه‌كوژرێن )
ئا ئه‌مانه‌ن ئه‌و پياوانه‌ی كه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئيسلاميان دامه‌زراند بۆيه سه‌ير نيه كه ئه‌بينين ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوومان به خوێن ڕه‌نگكراوه .
